
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
زۆر جار ئێمه زیاتر له خۆیان له مرۆڤه‌كان داوا ده‌كه‌ین ، ده‌ڵێین ره‌نگه له پڕێكدا وه‌ڵامی گورچكبڕی نه‌یارو ناحه‌زان بده‌نه‌وه‌و ئێمه‌ش له‌و هه‌موو ره‌خنه‌و سه‌رزه‌نشته په‌شیمان بینه‌وه ، به‌ڵام وادهرناچێ ، توركیای عوسمانی چاوی جگه له تورك و به كرێگیراوی تورك كه‌سی تری نابینی ، ئه‌وه‌بۆیه وه‌ك سه‌گی هار هه‌ڵبه‌ت به ناوی دینیشه‌وه كوشت و بڕی هه‌مووانی ده‌كرد له رۆژئاوا‌و رۆژهه‌ڵات ، توركیای عوسمانی له 14ی كانونی یه‌كه‌می 1914شێخ عه‌بدولسه‌لام بارزانی براگه‌وره‌ی مه‌لا مسته‌فای له موسڵ له دار دا ، عه‌بدولسه‌لام نهپهكهكه بوو نه په‌كه‌كه هه‌بوو ئه‌و ده‌م ، به‌ڵام ئه‌و كه‌وی نه‌بوو ، هه‌ژار له پیاهه‌ڵدانی بارزانیه‌كان و ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا بۆ بارزانی ده‌نوسێ :
نۆمانگه له به‌ر مه‌مكان بوو
دایكی یه‌خسیری تور‌كان بوو
ئێ ده‌بوو سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتبای تورك فاشیانه بیر ده‌كه‌نه‌وه په‌كه‌كه هه‌بێت یان نا ئه‌وان كورد ده‌كوژن چونكه " به خته‌وه‌ر ئه‌وكه‌سه نیه بڵێ كوردم " سه‌رۆكی حكومه‌ت ئه‌وه‌ی نه‌وت ، به‌ڵام راستیه‌كه‌ی ووت، راستی رق بوونی توركیا له په‌كه‌كه نه‌ك ئه‌وانی دی ئه‌وه‌ش له به‌ر ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه نوێنه‌رایه‌تی هێڵی خاوه‌ندارێتی له كورد بوون و ئایندهی كورد ده‌كات ، ئه‌مه ناكاته ئه‌وه‌ی ره‌خنه‌مان له په‌كه‌كه نه‌بووبێت ، به تایبه‌ت له دۆخێكا كه هێشتا په‌روه‌رده نه‌یتوانیوه خیانه‌ت بنبڕ بكات ، نمونه ئه‌و ترازان و هه‌ڵاتن و خۆ فرۆشتنانه تا ده‌گاته نمونه‌ی عوسمان ئۆچئالان ، له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا په‌كه‌كه ئه‌مڕۆ چقڵی چاوی فاشیزمه‌و توركیا كێشه‌ی له گه‌ڵی هه‌یه ، ئێ خۆ توركیا كێشه‌ی له ته‌ك ئه‌و "توركه شاخاویانه"دا نیه كه موونه‌رم و گوێڕایه‌ڵن .
توركیا رقی له كوردێك نیه شه‌رم له كوردبوونی خۆ بكات و به په‌كه‌كه بڵێت تیرۆریست و له به‌رده‌م مزگه‌وتی ئامه‌د دوعا بۆ سوڵتانه روته‌ی عوسمانی نوێ بكات ، رقی له كوردێك نیه بۆی گرنگ نه‌بێت زمان و جیاوازی و خاك و نه‌ته‌وه‌ی هه‌یه‌و له ته‌قسیم خزمه‌تی فاشیزم بكات ، رقی له كوردێك نیه نه‌وتی به هه‌ڕاج بداتێ و ده‌ستی بۆ یه سنگه‌وه بگرێت ، ئێ بۆ رقی له‌و كورده بێت ، ئه‌ی بۆ رقی له په‌كه‌كه نه‌بێت كه نایه‌وێت كورد راده‌ستی فاشیزم بكات ، په‌كه‌كه شایانی ئه‌و رقه‌ی توركیایه راسته چونكه ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه نه‌بێت كوردستان ده‌بێته مۆڵگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی توركی فاشی و ئاكه‌په باجی په‌ڕینه‌وه‌ی سه‌ر پردی دهلالیشمان لێده‌سێنێت .
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵکارەکانی بەشی پشکنینی مەمک لە نەخۆشخانەی کفری راگیراوە
-
-
هەواڵشارەوانی کەلار: بەمنزیکانە بەرزەپردەکەی کەلار تەواو دەبێت
-
-
هەواڵلە کەلار ٥٠ کەس بەتۆمەتی هەڵگرتنی چەقۆ و لێخوڕینی ماتۆڕسکیل دەستگیرکراون
-
-
وتارلە رۆژی ژینگەى کوردستاندا، دیسان وشکەساڵى بەرۆکى هەرێم دەگرێتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان: هۆکاری راگرتنی بارهەڵگر لەناو کۆڵاندا نەبونی گەراجە
-
زۆرترین بینراوەکان