
ده‌نگ نێت
بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له بازنه‌ى گه‌رمیان حزبه "سه‌ره‌كیه‌كان" خۆیان یه‌كلایی نه‌كردوه‌ته‌وه و هه‌ردو پارته ئیسلامیه‌كه‌ش بێ كاندیدن، هاوكات بۆیه‌كه‌مجاریش لیستێكى نوێ كاندیدی ده‌بێت.
بڕیاره 10ى تشرینی یه‌كه‌مى 2021، هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌ڕێوه‌بچێت، جیاوازی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه له‌وه‌دایه كه هه‌م پێشوه‌خته‌یه و هه‌میش شێوازه‌كه‌ى جیاوازه له هه‌ڵبژاردنه‌كانى پێشوتر، به‌وه‌ى له رێگه‌ى لیستی كراوه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت و بازنه‌كانى هه‌ڵبژاردنیش به‌رفراوانتر كراونه‌ته‌وه، له‌بری 18 بازنه‌ى هه‌ڵبژاردنى پێش‌و، ئێستا 81 بازنه‌یه.
هه‌رچی گه‌رمیانه (كه‌لار و كفری)، به‌هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ قه‌زاكانى ده‌ربه‌ندیخان و چه‌مچه‌ماڵ، كراون به یه‌ك بازنه‌ى هه‌ڵبژاردن له سنورى پارێزگاى سلێمانى و 4 كورسیی بۆ دانراوه. یه‌كێك له‌و كورسیانه بۆ كۆتای ژنانه.
له خواره‌وه كاندیدی لایه‌نه‌كان و ورده‌كارییه‌كانى ده‌خه‌ینه‌ڕو:
1. یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان
یه‌كێتى بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه چه‌ند كاندیدێكى هه‌یه، به‌ڵام وادیاره تائێستا ناوى كاندیده‌كان یه‌كلایی نه‌كراونه‌ته‌وه.
محه‌مه‌د حه‌مه‌ساڵح، به‌رپرسى به‌شى راگه‌یاندنى مه‌ڵبه‌ندى گه‌رمیانى یه‌كێتى به رادیۆى ده‌نگى راگه‌یاند: ئه‌وان تا ئێستا به فه‌رمى ناوه‌كانیان یه‌كلانه‌كردوه‌ته‌وه.
وتیشى: ژماره‌یه‌ك سیڤى پێشهكشكراوه، به‌ڵام بڕیارى له‌باره‌وه نه‌دراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كانى ده‌نگ نێت، هه‌ریه‌كه له: (پۆڵا تاڵه‌بانى، كاروان یاروه‌یس و سروه محه‌مه‌د) ناویان پێشكه‌شكردوه بۆ ئه‌وه‌ى ببن به پاڵێوراو، به‌ڵام ده‌نگۆی كشانه‌وه‌ى پۆڵا تاڵه‌بانى هه‌یه.
2. بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان
گۆڕان له سنورى گه‌رمیان یه‌ك كاندیدی ده‌بێت، ئه‌ویش (هۆشیار عومه‌ر)ـه.
ساڵه‌ح میروه‌یس، وته‌بێژی مه‌كۆی كه‌لاری بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان، به ده‌نگ نێتى راگه‌یاند: هه‌مو بازنه‌كانى گۆڕان له سنوره‌كه كۆبونه‌وه‌یان كردوه و بڕیاریانداوه كه (هۆشیار عومه‌ر) كاندید بكه‌ن بۆ ئه‌و پۆسته.
3. پارتى دیمو‌كراتى كوردستان
پارتى ره‌دی ده‌كاته‌وه ناوى كاندیده‌كانى رابگه‌یه‌نێت، به‌ڵام جه‌خت له‌وه‌ده‌كاته‌وه كه یه‌ك كاندیدیان ده‌بێت.
ره‌هێڵ جاف، به‌رپرسی مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنى لقی 22ى گه‌رمیانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، به ده‌نگ نێتى راگه‌یاند: هه‌تا بابه‌ته‌كه به‌ته‌واوى یه‌كلا نه‌بێته‌وه، ئه‌وا ناوى كاندیده‌كه‌مان راناگه‌یه‌نین.
وتیشی: یه‌ك كاندیدمان ده‌بێت له‌م بازنه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌دا.
به‌پێی زانیاریه‌كان هه‌ریه‌كه له: شوان محه‌مه‌د و غه‌زاله محهمهدساڵهح پێشنیاز كراون وه‌كو كاندیدی پارتى، به‌ڵام به له‌به‌رچاوگرتنى ئه‌وه‌ى چانسی ده‌رچونى كاندیدی ژن زیاتره به‌هۆی بونى كورسیهكى كۆتاى ژنه‌وه، ئه‌وا پێده‌چێت غه‌زاله محه‌مه‌د ساڵه‌ح دابنرێت.
4. هاوپه‌یمانى هیوا
هاوپه‌یمانى هیوا ده‌بێته یه‌كه‌م لیستی جیاواز له حزبه ته‌قلیدی و ناسراوه‌كانى هه‌رێم كه له گه‌رمیان دا كاندیدی هه‌یه، كاندیدهكهش (د. غالب محه‌مه‌د عه‌لی) ئه‌ندامى ئێستاى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانه.
غالب محه‌مه‌د، له خولی پێش‌و و له‌سه‌ر لیستی بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان بو به ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران، به‌ڵام ئه‌مجاره جیاواز له لیسته‌كه‌ى پێش‌و و سه‌ربه‌خۆیانه خۆی كاندید كردوه.
6. جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ
نه‌وه‌ی نوێ بۆ بازنه‌ى گه‌رمیان یه‌ك كاندیدى ده‌بێت، به‌ڵام تا ئێستا كاندیده‌كه یه‌كلانه‌كراوه‌ته‌وه.
به‌شدار محه‌مه‌د، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نه‌وه‌ى نوێ له گه‌رمیان به رادیۆى ده‌نگى وت: كاندیدیان بۆ بازنه‌ى گه‌رمیان هه‌یه، به‌ڵام ناوه‌كه‌ى ئێستا ئاشكرا ناكه‌ن.
5. پارته "ئیسلامیه‌كان" بێ كاندیدن
هه‌ریه‌كه له یه‌كگرتوى ئیسلامی و كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كاندیدیان له سنورى گه‌رمیان دا نییه.
حه‌سه‌ن محه‌مه‌د، لێپرسراوى مه‌ڵبه‌ندى گه‌رمیانى كۆمه‌ڵی دادگه‌ری، له لێدوانێكدا بۆ ده‌نگ نێت، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد كه به‌هۆكارى حساباتى هه‌ڵبژاردن، له بازنه‌ى گه‌رمیان كاندیدیان دانه‌ناوه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵکارەکانی بەشی پشکنینی مەمک لە نەخۆشخانەی کفری راگیراوە
-
-
هەواڵشارەوانی کەلار: بەمنزیکانە بەرزەپردەکەی کەلار تەواو دەبێت
-
-
هەواڵلە کەلار ٥٠ کەس بەتۆمەتی هەڵگرتنی چەقۆ و لێخوڕینی ماتۆڕسکیل دەستگیرکراون
-
-
وتارلە رۆژی ژینگەى کوردستاندا، دیسان وشکەساڵى بەرۆکى هەرێم دەگرێتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان: هۆکاری راگرتنی بارهەڵگر لەناو کۆڵاندا نەبونی گەراجە
-
زۆرترین بینراوەکان