ده‌نگ نێت
وابریاربو ئه‌و جوتیارانه‌ى كه زه‌وییه‌كانیان ئیفراز كرا و درا به كه‌سوكارى زیندانیانى سیاسى قه‌ره‌بو بكرێنه‌وه، به‌ڵام تا ئێستا نه‌كراوه، به‌ڕێوبه‌رى شاره‌وانیه‌كانى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: "كێشه له قهرهبوكردنهوهكانیان هه‌یه.
به‌رزان كه‌ریم، به‌ڕێوبه‌رى شاره‌وانیه‌كانى گه‌رمیان له‌مباره‌یه‌وه به رادیۆى ده‌نگى راگه‌یاند: ئه‌و جوتیارانه‌ى زه‌وییه‌كانیان به‌ر زه‌وى كه‌سوكارى زیندانیانى سیاسى كه‌وتوه كێشه له قهرهبوهكانیان هه‌یه، له هه‌وڵى چاره‌سه‌ركردنیداین.
ده‌شڵێت: واژۆمان له نوێنه‌رى زیندانیانى سیاسى وه‌رگرتوه كه نه‌چنه سه‌ر ئه‌و زه‌وییانه تاوه‌كو ئه‌و جوتیارانه قه‌ره‌بو ده‌كرێنه‌وه.
له‌باره‌ى واده‌ى چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و گرفته‌وه به‌ڕێوبه‌رى گشتى شاره‌وانیه‌كانى گه‌رمیان وتی: تا ئێستا دیار نیه كه‌ى قه‌ره‌بو ده‌كرێنه‌وه، چونكه وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ دیارى ده‌كات.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلە دەستپێکی ساڵی داهاتو پرۆژەی "روناکی" لەگەرمیان جێبەجێ دەکرێت
-
-
پرۆژەچارەنوسی پرۆژە راگیراوهکانى گەرمیان لەنێوان گواستنەوە و کێشەی نەبونی نەختینەدا
-
-
وتاربۆ تاوان زیاد بوە؟ "لێبوردنی گشتی وەک هۆکارێک بۆ زیادبونی تاوان"
-
-
وتاردۆخی ئەمنی گەرمیان و چەند پێشنیارێک
-
-
هەواڵشوێنێکی نوێ بۆ پەناگەی سەگی بێلانە لە گەرمیان دیاریی دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان