ده‌نگ نێت
پڕۆژه‌ى گه‌یاندنى ئاو له روبارى سیروانه‌وه بۆ ده‌شته‌كانى قه‌زاى كه‌لار به‌وته‌ى به‌ڕێوبه‌رى ئاودێرى گه‌رمیان شكستى نه‌هێناوه و ده‌ڵێت كاره‌كانى راگیراوه.
ماوه‌ى چه‌ند ساڵی پێشتر له رێگه‌ى جێبه‌جێكردنى پرۆژه‌كه‌یه‌وه بڕیاربو ئاوى روبارى سیروان بگوازرێته‌وه بۆ ده‌شتى كه‌لار و سودى كشتو‌كاڵى و ئاودێرى لێ ببینرێت، به‌ڵام پرۆژه‌كه نه‌گه‌یشته ئه‌نجام و ته‌واو نه‌كرا.
موئه‌یه‌د ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ئاودێرى گه‌رمیان، له‌مباره‌یه‌وه به رادیۆى ده‌نگى راگه‌یاند: "پرۆژه‌ى پاڵدانى ئاوى كه‌لار فه‌شه‌لى نه‌هێناوه، به‌ڵكو له ئێستادا راگیراوه و گرفت له سهرچاوهكهیدایه و حه‌وزه‌كانى ئاوى تێدا نیه، سه‌ربارى كه‌مبونه‌وه‌ى ئاوى روباری سیروانیش".
وتیشى: ئه‌و پرۆژه‌یه یه‌كێكه له پرۆژه‌كانى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و له ئێستادا نوسراومان ئاراسته‌ى وه‌زاره‌تى دارایی كردوه پاره‌مان بۆ خه‌رج بكات تاوه‌كو سه‌رچاوه‌كانى چاك بكه‌ین و دوباره ده‌ست به كاركردن ده‌كاته‌وه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلە دەستپێکی ساڵی داهاتو پرۆژەی "روناکی" لەگەرمیان جێبەجێ دەکرێت
-
-
پرۆژەچارەنوسی پرۆژە راگیراوهکانى گەرمیان لەنێوان گواستنەوە و کێشەی نەبونی نەختینەدا
-
-
وتاربۆ تاوان زیاد بوە؟ "لێبوردنی گشتی وەک هۆکارێک بۆ زیادبونی تاوان"
-
-
وتاردۆخی ئەمنی گەرمیان و چەند پێشنیارێک
-
-
هەواڵشوێنێکی نوێ بۆ پەناگەی سەگی بێلانە لە گەرمیان دیاریی دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان