
هیوا رشید
ئاشكرایه زه‌وى له‌م سالانه‌ى دوایدا توشى گورانكارى كه‌ش و هه‌وا بوه و ولاتان كه‌م تا زۆر نیگه‌رانن له پرسى گورانكاریهكانى په‌یوه‌ست بهكهش و هه‌وا. ولاتانى جیهان به‌رپرسیاریتى هاوبه‌شیان هه‌یه به كه‌مكردنه‌وه‌ى خیراى ئه‌م گورانكاریه و سنورداركردنى هۆكاره‌كانى زیادبونى. به پیى تویژینه‌وه‌كان عیراق و هه‌ریمى كوردستان له‌وناوچانه‌ن كه كاریگه‌ر ده‌بن به گورانكاریهكانى كه‌ش و هه‌وا.
ئاو یه‌كیكه له ره‌گه‌زه هه‌ره گرنگه‌كانى ژینگه بۆ زینده‌وه‌ران و مروڤ. به پیى ئه‌و تویژینه‌وانه‌ى كه له به‌رده‌ستن پیشبینى ئه‌وه ده‌كریت كه گرفتى ئاو ببیته هۆكارى كاره‌ساتى گه‌وره‌ى ژینگه‌ى و مرۆیی. هه‌ندیك له تویژینه‌وه‌كان پیشبینى ده‌كه‌ن له سالى 2040 ئاوى دیجله و فورات به ته‌واوى وشك بكات. وه‌كو ده‌زانین دیجله‌و فورات به سه‌رچاوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى دابینكردنى ئاودادهنریت بو عیراق به ریژه‌ى 98%.
عیراق وههریمى كوردستان له به‌ر دو هۆكار پیشبینى ده‌كریت زیانى گه‌وره‌یان به‌ر بكه‌ویت له‌به‌ر كه‌مبونه‌وه‌ى ئاو. هۆكاره ده‌ره‌كیه‌كان كه بریتین له گورانكاریى كه‌ش و هه‌وا كه هوكاریكى جیهانیه، گلدانه‌وه‌ى ئاو له لایه‌ن ولاتانى دهرهاوسیى عیراق وه‌كو توركیا و ئیران به هۆكارى گه‌شه‌پیدانى پرۆژه ئاویه‌كان كه بۆته هۆى كه‌مبونه‌وه‌ى به‌شه ئاوى عیراق.له لایه‌كى تر هۆكارى سه‌ره‌كى هۆكارى ناوخۆییه كه بریتیه له لاوازى له به‌ریوه‌بردنى سه‌رچاوه ئاویه‌كان له ئاستى عیراق به هه‌ریمى كوردستانیشه‌وه.
دواى ئه‌و پیشهكیه ده‌چینه سه‌ر مه‌به‌ستى ئه‌م وتاره كه باس كردنه له به‌رپرسیاریتى یاساى له پاراستنى روبارى سیروان كه ئیستا بۆته گرفتیكى ژینگه‌ى ترسناك. بۆیه هه‌ول ده‌ده‌ین له روانگه‌ى یاسا په‌یوه‌ندار وبهركارهكانى هه‌ریم حویندنهوهیهك بۆ ئه‌م بابه‌ته بكه‌ین.
دیاره هه‌ریمى كوردستان له روى ئاو به‌به‌راورد به ناوچه‌كانى تر‌ى ناوه‌راست و باشورى عیراق تاراده‌یه‌ك ده‌وله‌مه‌ندتره، به‌لام ئیستا هه‌ریمى كوردستانیش توشى كیشه‌ى كه‌م ئاوى بۆته‌وه ل ئه‌نجامى نه‌بونى پلانى ستراتیجى و بهریوهبردنیكى زانستیانه بۆ سامانى ئاو. وه دۆخى ئیستا روبارى سیروان گه‌واهیده‌رى ئه‌م راستیه‌ن.
له ئیستاش دا كوردستان روبه‌روى گرفتى وشكهسالى و كه‌مبونه‌وه‌ى ئاستى ئاو بۆته‌وه. بۆ نمونه ئاستى ئاوى به‌نداوى دوكان به‌به‌راورد به سالى رابردو 14 مه‌تر دابه‌زیوه. هه‌روه‌ها ئاوى به‌نداوى ده‌ربه‌ندیخان 18 مه‌تر ستونى كه‌مى كردوه ئه‌مسال، كه له میژوى دروست بونى له 60 سالى رابردوه به‌م شیوه‌یه نه‌بوه كه ئیستا به‌نداوه‌كه ملیاریك و دو سه‌د ملیون مه‌تر سیجار ئاوى تیدایه كه خۆى ملیاریك و 350 ملیۆن مه‌تر سیجار ئاو ده‌گریت، به‌لام به‌شیكى قورو لیته‌یه و سودى لیوهرناگیریت.
روبارى سیروان یه‌كیكه له روباره سه‌ره‌كیه‌كانى هه‌ریمى كوردستان كه له شاخه‌كانى زاگروس له ئیران هه‌لده‌قولیت و به‌سه‌ر روبهریكى فراوانى هه‌ریمى كوردستان له ده‌ربه‌ندیخانه‌وه دریژدهبیتهوه تا ده‌گاته دیاله وناوهراستى عیراق، كۆى دریژیهكهى نزیكه‌ى 442 كیلۆمه‌تر دریژدهبیتهوه. ئه‌م روباره له ئیستادا ئاستى ئاوه‌كه‌ى زۆر كه‌مبوته‌وه له‌به‌ر چه‌ند هۆكاریك له‌وانه كه‌مبارانى، پرۆژه ئاویهكانى ولاتى ئیران كه بۆته هۆى كه‌مكردنه‌وه‌ى به‌شه ئاوى روباره‌كه كهدهرژیته سنورى عیراق و هه‌ریم، له لایه‌كى تر هۆكاری ناوخۆى كه بریتیه له په‌راویزخستنى ئه‌م روباره له لایه‌ن حكومه‌تى ناوهندو هه‌ریم.
بۆ زانینى لایه‌نى به‌رپرس له حكومه‌تى عیراق و هه‌ریم پیویسته كه‌میك به وردتر برۆینه ناو بابه‌ته‌كه له روى یاساییه‌وه
به‌رپرسیاریتى حكومه‌تى فیدرال له پاراستنى ئاو:
عیراق وه‌كو ده‌وله‌ت به‌رپرسیاریه‌تى ده‌ستورى له سه‌ر شانه له دو روههوه كه بایه‌خ به پرسى دابینكردن و پاراستنى ئاو بدات. یه‌كه‌میان له به‌رئه‌وه‌ى ده‌ستورى عیراق 2005 له برگه‌ى یه‌كه‌مى ماده‌ى 33 باس له مافی دابینكردنى ژینگه‌یه‌كى سه‌لامه‌ت ده‌كات بۆ هاولاتیانى عیراق، وه له برگه‌ى دوه‌م حكومه‌تى ئه‌ركدار كردوه به پاراستنى ژینگه و هه‌مه‌چه‌شنى زینده‌وه‌ران. له لایه‌كى تر به پیی برگه حه‌وته‌م له ماده‌ى 114ى ده‌ستور پرسى به‌ریوه‌بردنى سه‌رچاوه ئاویه ناوخۆیه‌كان ده‌كه‌ویته چوارچیوه‌ى ده‌سه‌لاته هاوبه‌شه‌كانى حكومه‌تى ناوه‌ند و هه‌ریم حكومه‌تى فیدرالى عیراق. جگه له‌وه‌ش له برگه‌ى 3ى هه‌مان ماده دارشتنى سیاسه‌تى پاراستنى ژینگه ده‌كه‌ویته چوارچیوه‌ى هه‌ماهه‌نگى و ده‌سه‌لاتى هاوبه‌ش له نیوان هه‌ریم وناوه‌ند. به‌لام سه‌رچاوه ئاویه نیوده‌وله‌تیه‌كان پرسیكه له ئه‌ستۆى حكومه‌تى ناوه‌ند به پیى برگه‌ى 8ى ماده‌ى 110 ده‌ستورى عیراق. به‌لام له راستیدا حكومه‌تى هه‌ریم و ناوه‌ند له پرسى ژینگه و به‌ریوه‌بردنى سه‌رچاوه ئاویه‌كان هیج جۆره هه‌ماهه‌نگیه‌كیان نیه له كاتیكدا ولات توشى كیشه‌ى كه‌م ئاوى و پیس بونى سه‌رچاوه ئاویه‌كان و ئاریشه‌ى ژینگه‌ى بۆته‌وه. وه حكومه‌تى ناوه‌ند نه‌یتوانیوه له‌گه‌ل ولاتى ئیران ریكه‌وتن بكات مافى خىلكى عیراق و له روبارى سیروان مسۆگه‌ربكات، به‌تایبه‌تى بۆ ئه‌مسال به‌هۆى وشكهسالى و گلدانه‌وه‌ى ئاو له‌لایه‌ن ئیران پیشبینى گرفتى گه‌وره‌ى كه‌م ئاوى ده‌كریت بۆ روباره‌كه.
له لایه‌كى تر بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى هۆكاره‌كانى گورانكارى كه‌ش وهه‌وا عیراق وه‌كو ده‌وله‌ت ده‌توانیت به‌شدارى كاراترى هه‌بیت له ئاستى نیوده‌وله‌تى به بره‌ودان به هاوئاهه‌نگى ولاتان بۆ روبه‌روبونه‌وه‌ى گورانكارى و ئالینگاریهكانى كه‌ش وهه‌وا و ژینگه. حكومه‌تى عیراق پیویسته له‌گه‌ل كومهلگاى نیوده‌وله‌تى فشاری زیاتر دروست بكه‌ن له‌سه‌ر ولاتانى دهرهاوسى وه‌كو توركیا و ئیران تاوه‌كو ریز له مافى دانیشتوانى عیراق بگرن له به‌ده‌ستهینانى برى دادپه‌روه‌رانه‌ى ئاو، بۆ ئه‌مه‌ش عیراق ده‌توانیت پشت به هه‌ندیك بنه‌ماى یاساى نیوده‌وله‌تى و ریكهوتنامهى نیودهلهتى و هه‌ریمى ببه‌ستیت كه له‌لایه‌ن ئه‌و دو ولاته‌وه پیشیل كراون. له‌م روانگه‌شه‌وه تاكو ئیستا حكومه‌تى ناوه‌ند كاریگه‌ریه‌كى ئه‌وتۆى له‌سه‌ر ئه‌و دو ولاته دروست نه‌كردوه.
به‌رپرسیاریتى حكومه‌تى هه‌ریم له پاراستنى روبارى سیروان :
سه‌باره‌ت به حكومه‌تى هه‌ریم بی گومان له پرسی ئاو به‌رپرسیاریتى گه‌وره‌ى ده‌ستورى و یاسای هه‌یه. چونكه بهبى بونى و بره ئاوى شیاوى خاوین بۆ هه‌مو تاكیك، مافى بونى ژینگه‌یه‌كى سه‌لامه‌ت ده‌كه‌ویته ژیر هه‌ره‌شه‌ى له‌ناوچون. پرسیاریك دیته پیش ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئایا چ بنه‌مایه‌كى یاساى هه‌یه بۆ پاراستنى روباره‌كه له‌و هه‌مو ده‌ستدریژیه؟ ئایا چ ده‌زگایه‌كى حكومه‌تى هه‌ریم به‌رپرسه؟ ئایا ئاسته‌نگه یاسایه‌كان چین؟ ئایا روبارى سیروان چۆن رزگار ده‌كریت؟ لیره‌دا هه‌ول ده‌ده‌ین به چه‌ند خالیك وهلامى ئه‌م پرسیارانه ده‌ده‌ینه‌وه.
یه‌كه‌م/ یاساى ژماره 8ى سالى 2008 بۆ پاراستن و چاككردنى ژینگه كه یاسای سه‌ره‌كى ژینگه‌یه له هه‌ریمى كوردستان، له‌م یاسایه هه‌ندیك ئامراز‌و خال هه‌یه كه ده‌كریت سودى هه‌بیت بۆ پاراستنى ژینگه و ئاویش. به‌لام تایبه‌ت به پاراستنى ئاو له‌م یاسایه ته‌نها سێ ماده هه‌یه ئه‌وانیش ماده‌كانى 22و23و24. ئه‌م ماده یاسایانه زیاتر باس له ههندى هۆكارى پیس بون و دانانى پیوه‌ر ده‌كات بۆ ئاستى پیس بون. بۆ نمونه له‌ماده 22 باس له قه‌ده‌غه‌كردنى پیس كردنى سه‌رچاوه‌ى ئاوى ده‌كات به ههرمادهیهكى ره‌ق یان شل یان غازى یان تیشكى یان گه‌رمى ته‌نها له حالهتیك ریگهدهدریت كه چاره‌سه‌ر بكریت به پیى ههندى پیوه‌رى كارپیكراو. لیره‌دا نازانین مه‌به‌ست له‌م پیوه‌رانه چین و كامانه‌ن؟ وه له‌هه‌مان كاتدا سه‌رچاوه ئاویهكانى هه‌ریم توشى جۆره‌ها پیس بون بونهتهتهوه و كارگه و پیشه‌سازى وچالاكیهكانى تر راسته‌خۆ بى پالاوتن پاشماوه ئاویه پیسه‌كان فریدهدهنه ناو ئاوى روباره‌كان. وه تاكو ئیستا سیسته‌مى چاره‌سه‌ركردنى پاشماوه‌ى ئاوى پیس زۆر لاوازه. وه له‌ماده‌ى 23 باس له دیارى كردنى پیوه‌رى هه‌ریمى ده‌كات بۆ سه‌رچاوه ئاویه‌كان وه‌كو ئاوى سه‌رزه‌وى و ژیر زه‌وى و ئاوى خواردنه‌وه كه ده‌بیت به پیى ریسای تایبه‌ت دیاری بكریت، كه تاكو ئیستا رون نیه كه ئایه به‌ده‌قیقی مه‌به‌ست له پیوه‌رى كام ولاته بۆ ئه‌و جۆره ئاوانه وه ئه‌م ریسایهش ده‌رنه‌كراوه ئه‌وه‌ى ئیمه بزانین. هه‌رچى ماده‌ى 24 باس له‌وه ده‌كات كه وه‌زاره‌تى ژینگه یان ده‌سته‌ى ژینگه پیوه‌رى تایبه‌ت داده‌نیت بۆ بری ریگهپیدراوى پیس بون بۆ ئاوى به‌كارهینان بۆ مه‌به‌ستى خواردنه‌وه، ئاودیرى ، پیشه‌سازى و خزمه‌تگوزارى. به‌لام به پیى به‌دواداچونى ئیمه بۆ ئه‌م بابه‌ته تاكو ئیستا ئه‌م جۆره ریسا و رینمایانه بونى نیه و ئه‌م مادانه جى به‌جى نه‌كراون وه‌كو خۆى.
بۆیه ده‌رده‌كه‌ویت كه یاساى ژماره 8ى سالى 2008 بایه‌خى ته‌واوى به پرسى ئاو نه‌داوه، وه ئه‌م نارونى و كهلینه كیشه بۆ حكومه‌ت و دادگاش دروست ده‌كات له جیبه‌جیكردنى یاساكه. له‌لایه‌كى تر‌ى شاره‌زایانى ژینگه وتویژهران گله‌ى ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌م یاسایه ئه‌وه‌نده‌ى بایه‌خى به ره‌گه‌زه‌كانى تر‌ى ژینگه وه‌كو دارستان و راوكردنى ئاژه‌لان و پرۆژه‌كان داوه ئه‌وه‌نده نه‌هاتوه پرسى ئاو به ریكى و پیكى ریكبخات.
دوه‌م/ ده‌سته‌ى ژینگه ده‌زگایه‌كى سه‌ره‌كى ژینگه‌یه له هه‌ریمى كوردستان. ئه‌م ده‌سته‌یه به پیى یاساى ژماره3ى سالى 2010 دروست بوه. ئه‌گه‌رچى ئه‌م ده‌سته‌یه رۆلى گرنگى پیدراوه له چوارچیوه‌ى به دواداچون بۆ كیشه ژینگه‌یه‌كان و پاراستن و چاككردنى ژینگه به‌لام ده‌سته‌كه ده‌سه‌لاتى سنورداره و یاساكه هه‌مو ده‌سه‌لاته پیویست و جیبهجیكاریهكانى به‌م ده‌سه‌ته‌یه نه‌داوه. وه له‌لایه‌كى تر پرسى تیكدان و ویرانكردنى ژینگه زۆر له توانا و پیگه‌ى ئه‌م ده‌سته‌یه زیاتره. ده‌سته‌كه به هۆى گرفتى كه‌مى كادرى ژینگه‌ى و بودجه‌ى پیویست ئه‌وه‌نده‌ى تر لاواز بوه.
له‌پرسى روباره‌كان به گشتى و روبارى سیروان بۆ نمونه ده‌سته‌ى چاككردن و پاراستنى ژینگه به‌رپرسیاریتى یاسایى له ئه‌ستۆیه. بۆ نمونه به پیى ماده‌ى چوارى یاساى ژماره 3ى سالى 2010 ده‌سته‌ى ژینگه رۆلى گرنگى پیدراوه، بۆ نمونه، به پیى برگه‌ى یه‌كه‌مى ئه‌و ماده‌یه ده‌سته‌كه پیشنیارى سیاسه‌تى گشتى پاراستنى ژینگه ده‌كات بۆ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران. به پیى برگه‌ى دوه‌م ده‌سته هه‌لده‌ستیت به دانانى پلانى سالانه و مامناوه‌ند و دریژ خایه‌ن بۆ پاراستن و چاككردنى ژینگه. لیره‌دا ده‌پرسین ئایا پلانیكى له‌م چه‌شنه بونى هه‌یه، ئه‌گه‌ر هه‌یه كوا چى كراوه بۆ رزگاركردنى روبارى سیروان له وشك بون و له‌ناوچون به‌هۆكاره‌كانى پرۆژه‌كانى چه‌و و لم و ئه‌وانى تر.
له‌لایه‌كى تر به پیى ماده‌ى حه‌وته‌مى یاساى ژماره 3ى سالى 2010 ئه‌نجومه‌نى پاراستن و چاككردنى ژینگه پیكدههینریت به سه‌رۆكایه‌تى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ژینگه. ئه‌م ئه‌نجومه‌نه له نوینه‌رایه‌تى زۆربه‌ى وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان پیكهاتوه كه نابیت له پله‌ى به‌ریوه‌به‌رى گشتى كه‌متربن. به‌لام له واقیعدا لاوازى هه‌یه له هه‌ماهه‌نگى كۆى حومه‌ت له‌گه‌ل ده‌سته‌كه، وه به پی ههندى به‌دواداچون هه‌ندیكجار نوینه‌رى وه‌زاره‌ته‌كان ئاماده‌نابن یان له ئاستى به‌ریوه‌به‌رى گشتى نین. لیره‌شدا سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ژینگه كه سه‌رۆكى ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌یه ده‌بیت ئه‌م ئه‌نجومه‌نه هه‌ماهه‌نگ و چالاك بكات و بتوانیت هه‌ول بدات كه وه‌زاره‌ته‌كان ناچاربكات له ریگه‌ى سه‌رۆكایه‌تى ئهمجومهنى وه‌زیران كه پرسى ژینگه به‌هه‌ند وه‌ربگرن و له‌هه‌مو هه‌نگاویك ره‌چاوى كاریگه‌رى ژینگه‌ى بكه‌ن، ئه‌گه‌رنا بونى وه‌ها ئهنجومهنیك سودى یه! چونكه ئه‌م ئه‌نجومه‌نه وه‌كو حكومهتیكى بچوكه و مانگانه كۆده‌بیته‌وه و به پیى برگه‌ى 3ى ماده‌ى 7 ده‌بیت راپۆرتى سالانه له باره‌ى دۆخى ژینگه به‌رزبكاته‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران. لیره‌دا له به‌رئه‌وه‌ى ده‌سته‌ى ژینگه سه‌ر به سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه و له زۆربه‌ى حاله‌ته كان سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ده‌بیت په‌سه‌ندى پلان و راپۆرت و سیاسه‌تى ژینگه‌ى بكات بۆیه به‌رپرسیاریتیش ده‌كه‌ویته ئه‌ستۆى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران.
سێیه‌م/ له لایه‌كى تر وه‌زاره‌تى كشت‌وكال و سه‌رچاوه‌كانى ئاویش به پیى یاساى وه‌زاره‌تى كشت‌وكال وسه‌رچاوه ئاویه‌كان به ژماره 6ى سالى 2010 به‌رپرسیاریتى گه‌وره‌یان له‌ئه‌ستۆیه له سه‌ر سه‌رچاوه ئاویه‌كان به تایبه‌تى له روى دابینكردنى ئاو بۆ كه‌رتى كشت‌وكال. له به‌رئه‌وه‌ى روبارى سیروان سه‌رچاوه‌یه‌كى باشه بۆ هه‌زاران دۆنم زه‌وى كشت‌وكال به‌لام ئیستا ئاستى ئاوه‌كه كه‌مبوته‌وه و مه‌ترسى له سه‌ر كشت‌وكال دورست كردوه به هۆكارى بونى ده‌یان كارگه‌ى چه‌و لم له‌سه‌ر روباره‌كه، كه بۆته هۆكارى بێ هیوا كردنى ئه‌و جوتیارانه‌ى كه پشت به ئاوى روباره‌كه ده‌به‌ستن بۆ چاندن و به‌رهه‌مهینان.
به پیى برگه‌ى یه‌كه‌م له ماده‌ى دوه‌م له یاساى ژماره 6ى سالى 2010، وه‌زاره‌تى كشت‌وكال و سه‌رچاوه‌كانى ئاو پیویسته هه‌ستیت به دانانى ستراتیجى و پلانى په‌ره‌پیدان و وه‌به‌رهینانى كه‌رتى كشتوكالى و سه‌رچاوه ئاویه‌كان، له پیناو باش به‌كارهینانى سه‌رچاوه ئاویه‌كان بۆ كه‌رتى كشت‌وكال. هه‌روه‌ها به پیى برگه‌ى سێیه‌مى هه‌مان ماده وه‌زاره‌ت پیویسته هه‌ستیت به بنیاتنان و په‌ره‌پیدانى به‌نداو و پرۆژه ئاویه‌كان به سود وه‌رگرتن له تهكنهلوجیاى نوى. هه‌روه‌ها برگه‌ى پینجه‌م باس له دانانى پلان ده‌كات بۆ حاله‌تى لافاو و به‌ریوه‌بردنى حه‌وزه‌ى روباره‌كان و ریكخستنى دابشكردنى ئاو له‌گه‌ل روبه‌رو بونه‌وه‌ى وشكهسالى و چاره‌سه‌ركردنى كاریگه‌ریه‌كانى له سه‌ر سه‌رچاوه ئاویه‌كان. له برگه‌ى چوارده‌هه‌م باس له بایه‌خدان به گه‌شه‌پیدانى مرۆی جوتیاران و پیشكه‌شكردنى راویژى زانستى به جوتیاران له پرسى به‌رهه‌مهینان و ئاودیرى و به‌كارهینانى ته‌كنه‌لوجیا. له خالیكى تردا ئاماژه به خالیكى تر‌ى گرنگ ده‌كات سه‌باره‌ت به پرسى پاراستنى ئاو به شیوه‌یه‌ك جه‌خت له جیبه‌جیكردنى یاساكان بكریته‌وه بۆ پاراستتنى ئاو له ریگه‌ى كه‌رته جیاوازه‌كان و به هه‌ماهه‌نگى له گه‌ل وه‌زاره‌ته‌كانى تر‌ى حكومه‌تى هه‌ریم و ده‌زگاكانى سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بۆ په‌ره‌پیدانى كه‌رتى كشت‌وكال وسه‌رچاوه ئاویه‌كان. سه‌ره‌راى چه‌ندین ئه‌رك و به‌رپرسیاریتى تر كه له‌هه‌مان ماده دراون به وه‌زاره‌ت به‌لام له واقیعدا نابینین وه‌كو پیویست سه‌رچاوه ئاویه‌كان بپاریزرین. بۆ نمونه دۆخى ئیستاى روبارى سیروان بهلگهى كه‌مته‌رخه‌مى وه‌زاره‌تى ناوبراوه له‌وه‌ى له ئاستى به‌رپرسیاریتى یاسایدا نه‌بوه بۆ پاراستنى ئه‌م سامانه. لیره‌دا ده‌پرسین كوا پلان و نه‌خشه ریگاتان بۆ ئه‌م سه‌رچاوه ئاویه، چه‌ندین ساله شاره‌زایان باس له خراپى سه‌رچاوه ئاویه‌كان و به‌تایبه‌ت روبارى سیروان ده‌كه‌ن به‌لام رۆژ به رۆژ ئاستى ئاوه‌كه داده‌به‌زیت و ریرهوى ئاوه‌كه له گورانكاریدایه و به‌مه‌ش هه‌مه‌چه‌شنى زینده‌وه‌ران و دارستانى سروشتى ئاوه‌كه به‌ره‌و نه‌مان ده‌چه‌ن.
چواره‌م/ بونى ده‌یان كارگه‌ى چه‌و لم له سه‌ر روبارى سیروان، وه سهرپیچى و زیاده ره‌وى به‌رده‌وامى ئه‌م پرۆژانه بونه‌ته هۆكارى كاره‌سات بۆ روباره‌كه.ئه‌م كارگانه به چه‌ندین شیوه زیانیان له ژینگه‌ى سروشتى روباره‌كه داوه.وه‌كو گورینى ریرهوى روباره‌كه، لابردنى روهك و دارستانى سروشتى كه‌نارى روباره‌كه، سه‌ره‌راى تیكدانى جوریتى ئاوه‌كه و پیس كردنى و زیان گه‌یاندن به زینده‌وه‌ره ئاویه‌كان.
بونى ئه‌م جۆره كارگانه‌ى چه‌ولم یان كان له‌سه‌ر روباره‌كه ماناى وایه وهزارهتیكى تری حكومه‌تى هه‌ریم به‌رپرسه له پرسى سیروان. چونكه به‌ریوه‌به‌رایه‌تى نه‌وت و كانزاكانى گه‌رمیان كه سه‌ربه‌وه‌زاره‌تى سامانه سروشتیه‌كانه به‌رپرسن له سه‌رپه‌رشتى و گریبه‌ست له گه‌ل ئه‌و كارگانه. به‌پیى ئه‌و بهداداچونهى كردومانه بۆ ئه‌م گریبه‌ستانه كه له لایه‌ن ئیداره‌ى گه‌رمیان واژودهكرین، له‌م روه‌شه‌وه تیبینى ههندى كه‌م و كورتى ده‌كه‌ین. سه‌ره‌تا ئه‌م كارگانه به پیى یاساى ژماره 91ى سالى 1988 بۆ ریكخستنى وه‌به‌رهینانى كانزاى بهریوهدهبرین. ئه‌م یاسایه له به‌غداد و هه‌ریم به‌ركاره. یه‌كیك له ئامانجه سه‌ره‌كیه‌كانى ئه‌م یاسایه ئه‌وه‌یه كه وه‌به‌رهینانى كانزاكان به شیویهكى ریكوپیك و پیشكه‌وتو بهریوهبچیت به ره‌چاوكردنى پاراستنى ژینگه و سامانى سروشتى. له به‌رئه‌وه ئه‌م یاسایه تاراده‌یه‌ك ریوشوینى گونجاوى داناوه بۆ پاراستنى ژینگه له كاریگه‌رى ئه‌م جۆره چالاكیانه له سه‌ر سروشتى ده‌وروبه‌رى. بۆنمونه: ریگه به‌م چالاكیانه نادریت له هه‌ندیك ناوچه‌ى وه‌كو ناوچه‌ى شوینهوارى میژوى، ئاینى ، نزیك به‌نداوه‌كان، یان ریگاى گشتى به دورى 1000 مه‌تر یان 1500 مه‌تر له دورى پرده‌كان. له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا سه‌باره‌ت به ژینگه و ره‌گه‌ز سه‌ره‌كیه‌كانى ژینگه ئه‌م یاسایه تا راده‌یه‌ك نارونه، چونكه باسى له پاراستنى روبار و دارستانه‌كان نه‌كردوه به رونى. سه‌ره‌راى ئه‌وه یاساكه كومهلیك ئه‌ركى خشتۆته ئه‌ستۆى وهبهرهینهر بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى كاریگه‌رى ئه‌و جۆره كارگانه، بۆ نمونه پیویسته پابه‌ندبیت به‌و سنوره‌ى بۆى دیارى ده‌كریت، وه پیویسته پاش كۆتاى هاتنى گریبهستهكهى ئه‌و ئامیرانه لابدات و ئاسه‌واره‌كانى سه‌ر ئه‌و ده‌وروبه‌ره لابدات وه‌كو چال وگۆمى گه‌وره و ئامرازى كار‌كر‌ن یان هه‌ر ئاسهواریكى تر. به‌لام به‌داخه‌وه له روبارى سیروان چه‌ندین كارگه هه‌ن كه زیاده‌ره‌ویان كردوته سه‌ر سنورى ریپیدراوى خۆیان، یاخود دواى ته‌واو بونى كاركردنیان ئاسه‌واری خۆیان لانه‌بردوه و بونه‌ته هۆكاری دروستكردنى گۆم و چاله ئاوى گه‌وره كه زۆرجار بونه‌ته هۆكارى خنكانى ئه‌و گه‌نجانه‌ى له‌و ناوچه‌یه مه‌له‌یان كروه.
له ماده‌ى ده‌یه‌م ده‌سه‌لاتى گرنگى داوه‌ته لایه‌نى به‌رپرس بۆ كۆتاى هینان به گریبه‌ستى وهبهرهینهر له چه‌ند حالهتیك وه‌كو پابه‌ندن نه‌بون به مه‌رجه‌كانى گریبه‌ست، یاخود زیان گه‌یاندن به‌به‌رژه‌وه‌ندى گشتى. به‌لام له واقیعدا لایه‌نى به‌رپرسیار كه‌متر په‌نا بۆ ئه‌م ریكاره ده‌به‌ن، له‌كاتیكدا ئه‌م كارگانه زیانى گه‌وره‌یان داوه له به‌رژه‌وه‌ندى گشتى، چونكه زیانه ژینگه‌یه‌كان زۆر له به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌و كه‌ره‌ستانه زیاترن كه دابیندهكرین له لایه‌ن ئه‌و كارگانه وه‌كو چه‌و و لم بۆ نمونه. بۆیه كۆتاى هینان به گریبه‌ست و وه‌رگرتنه‌وه‌ى مۆله‌تى كاركردن ئامرازیكى به‌هیزه بۆ كۆنترۆل كردنى ئه‌م كارگانه، له‌برى ئه‌وه لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار زۆرجار په‌نا ده‌باته به‌ر سزاى داراى وه‌كو پیبژاردن به بریك كه هیچ كاریگه‌ریه‌ك له سه‌ر ئه‌و وهبهرهینهرانه دروست ناكات له پرۆسه‌ى ویرانكردنى روباره‌كه. هه‌رچه‌نده به پیى رینماى ژماره 1ى سالى 2020 كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تى سامانه سروشتیه‌كانى هه‌ریم ده‌ركراوه سزاى هه‌ر كارگه‌یه‌ك له حاله‌تی ده‌رهینانى چه‌ولم به شیوه‌ى زیاده‌ره‌وى یان له ده‌ره‌وه‌ى سنورى ریپیدراو بریتى ده‌بیت له پیبژاردن به پیدانى بریك پاره كه بكاته سێ ئه‌وه‌نده‌ى به‌هاى خهملینراوى ئه‌و ماده‌ى كه ده‌ریكردوه. له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا ئه‌م سزایانه ریگرنهبوه له ویرانكردنى سروشتى روباره‌كه، بۆیه پیویسته چاوخشاندنه‌وه‌یه‌ك به ئامرازه سزایه‌كان بكریت و توندتربكریت بۆ ریگرتن له پیشیلكاریهكان.
له لایه‌كى تر ئه‌م كارگانه بونه‌ته هۆكارى كه‌مبونه‌وه‌ى سهوزارى سه‌ر روباره‌كه. بۆ نمونه ئه‌م كارگانه هه‌لده‌ستن به لابردنى روهك و دارستانى سروشتى كه‌نارى روباره‌كه بۆ فراوانكردنى كارى ههلكولین. ئه‌م كاره‌ش جگه له‌وه‌ى سهرپیچیه بۆ گریبه‌ست و یاساى ژینگه‌ى ژماره 8ى سالى 2008. به‌هه‌مان شیوه پیشیلكردنیكى رونى یاساى ژماره 10ى سالى 2012ى دارستانه له هه‌ریمى كوردستان. به‌تایبه‌تى له برگه‌ى3و 9و 10له ماده‌ى چواره‌م به رونى باس له پاراستنى دارستان و روباره‌كان كراوه له ئه‌نجامدانى ئه‌و جۆره پرۆژانه‌ى كاریگه‌رى دروست ده‌كه‌ن وه‌كو كارگه‌ى چه‌و لم و بۆ نمونه ته‌نها به پیى هه‌ندیك ریوشوین و مه‌رج له لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار و وه‌زاره‌تى كشت‌وكال و سه‌رچاوه ئاویه‌كان ده‌كریت ریگه به‌م پروژانه بدریت.
پینجه‌م/ ئه‌و زیادهرهویانهى ده‌كرینه سه‌ر روباره‌كه و دارستان و ئه‌وانه‌ى ده‌كه‌ونه ده‌ره‌وه‌ى سنورى مۆله‌ته‌كه به مولكى گشتى داده‌نرین و به پیى یاساى قه‌ده‌غه‌كردنى زیادهرهوهى ژماره 3ى سالى 2018 پیویسته له لایه‌ن ده‌سه‌لاتى تایبه‌تمه‌ند ریگه‌نه‌ده‌ن ئه‌و كارگانه ده‌ستدریژى بكه‌نه سه‌ر روباره‌كه، له‌م روانگه‌شه‌وه حكومه‌تى خوجیی كه‌م ته‌رخه‌م بونه له روبه‌روبونه‌وه‌ى ئه‌و ده‌ستدریژیانه به پشت به‌ستن به یاساى ژماره3ى سالى 2018 ى قه‌ده‌غه‌كردنى زیاده‌ره‌وى.
بهپرسیاریتى هاوبه‌ش له ویران بونى روبارى سیروان:
ئه‌وه‌ى تیبین ده‌كریت له هه‌ریمى كوردستان وه‌كو شاره‌زایان ده‌لین بونى چه‌ندین یاساى جۆراوجۆر وه بونى چه‌ندین ده‌زگاى جۆراو جۆر له پرسى ئاو. بۆ نمونه له پرسی روبارى سیروان به پیى یاسا ده‌توانین بیسه‌لمینین كه‌مته‌رخه‌مى هه‌یه له لایه‌نى ده‌سته‌ى ژینگه، وه‌زاره‌تى كشت‌وكال وسه‌رچاوه ئاویه‌كان، وه‌زاره‌تى سامانانه سروشتیه‌كانه، پولیسى دارستان و ژینگه و به‌ریوه‌به‌رایه‌تیه گشتیه‌كانى سه‌ربه‌و وه‌زاره‌تانه له سنورى بونى ئه‌و سهرپیچیانه بۆ سه‌ر روباره‌كه. بۆیه دابه‌ش بونى بهرپرسیاریتیهكان به‌م شیوه‌یه و بونى ئه‌م ده‌زگایانه ده‌بیته هۆكارى تیكهلاوبونى به‌رپرسیاریتى و راكردن له به‌رپرسیاریتى. بۆیه ده‌بینین زۆرجار فه‌رمانگه‌ى ژینگه ده‌لیت سهرپیچیهكانى سه‌ر روباره‌كه له ئه‌ستۆى ئیمه نیه و ئه‌ركى پولیسى دارستان یان به‌ریوه‌به‌رایه‌تى نه‌وت و كانزاكانه وه به‌هه‌مان شیوه لایه‌نه‌كانى تریش به‌رپرسیاریتى له ئه‌ستۆ ناگرن!. بۆیه هه‌ندیك له ولاتان تاكه ده‌زگایه‌كیان تایبه‌ت به ئاو دروست كردوه كه خاوه‌ن ده‌سه‌لاتی یاساى به‌هیزه له پاراستنى ئاو و گه‌شه‌پیدان به سه‌رچاوه ئاویه‌كان بۆ نمونه له ولاتى سه‌نگافوره ده‌زگایه‌ك هه‌یه به ناوى (Public Utility Board)، كه رۆلى گه‌وره‌ى هه‌یه له به‌ریوه‌بردنى چهندیتى و جۆریتى ئاو.
چى بكریت بۆ رزگاركردنى روبارى سیروان:
بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و دۆخه‌ى كه هه‌یه په‌رله‌مان ده‌كریت یاسایه‌كى تایبه‌ت به سه‌رچاوه ئاویه‌كان ده‌ربكات كه به رونى ده‌سته‌به‌رى پاراستنى ئه‌م سامانه نیشتیمانیه بكات، بۆ ئه‌مه‌ش ده‌كریت به یاسا ده‌زگایه‌كى تایبه‌ت به ئاو دروست بكریت تاكو بتوانیت له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌و یاسایه سه‌رچاوه ئاویه‌كان به‌ریوه‌ببات. وه ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش نه‌كرا، ئه‌وه په‌رله‌مان بۆ ئه‌م قوناغه ده‌توانیت یاساى ژماره 8ى سالى 2008 و یاساى ژماره 3ى سالى 2010ى تایبه‌ت به ده‌سته‌ى پاراستن و چاككردنى ژینگه هه‌مواربكات و پرسى ئاو به ریك‌و پیكى و رونى ریكبخاته‌وه و ده‌سه‌لاتى زیاتر بدات به ده‌سته‌ى ژینگه تاكو به‌سه‌ر ئاسته‌نگه‌كان زال بیت، وه ئامرازه‌كانى چاودیرى و سزاكان توندتر بكات.
ئه‌ركى حكومه‌تى هه‌ریمى كوردستانه یاسا و رینمایهكانى په‌یوه‌ست به ئاو وه‌كو خوى جیبهجبكات. وه هه‌ولى هه‌ماهه‌نگى بههیزبدات له نیوان وه‌زاره‌ت و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان چونكه سروشتى ئاو وایه په‌یوه‌ندى به‌چه‌ند سیكتهرى جیاواز هه‌یه هه‌میشه. ئه‌مه‌ش به‌رپرسیاریتى حكومه‌تى هه‌ریمى كوردستانه به گشتى نه‌ك ته‌نها ده‌زگایه‌ك، بۆیه حكومه‌ت به‌رپرسیاره به‌رامبه‌ر په‌رله‌مان له‌م روه‌وه.
هه‌روه‌ها له‌به‌رئه‌وه‌ى ئاو سامانیكى نیشتیمانیه و بههاكهیشى له‌نه‌وت زۆر زیاتره بۆیه ده‌زگا دادوه‌ریه‌كان و داواكارى گشتیش پیویسته رۆلى ده‌ستورى و یاساى خۆیان بگیرن، چونكه ئاو په‌یوه‌ندى به مافى ژیانى مرۆڤ و زینده‌وه‌ران هه‌یه.
له‌لایه‌كى تر هاولاتیان رۆلى گرنگیان ده‌بیت هه‌بیت له پرسى پاراستنى سامانى ئاو و سنوردانان بۆ پیس كردن و ویرانكردنى سه‌رچاوه ئاویه‌كان. له ولاتان هاولاتیان رۆلى گه‌وره‌یان هه‌یه له پرسى ژینگه و ده‌یان كه‌مپین و خۆپیشاندان و فشارى مه‌ده‌نى ده‌گرنه به‌ر بۆ ریزگرتن له ژینگه و پاراستنى و جیبه‌جیكردنى یاسا و رینمایه ژینگه‌یه‌كان.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵکارەکانی بەشی پشکنینی مەمک لە نەخۆشخانەی کفری راگیراوە
-
-
هەواڵشارەوانی کەلار: بەمنزیکانە بەرزەپردەکەی کەلار تەواو دەبێت
-
-
هەواڵلە کەلار ٥٠ کەس بەتۆمەتی هەڵگرتنی چەقۆ و لێخوڕینی ماتۆڕسکیل دەستگیرکراون
-
-
وتارلە رۆژی ژینگەى کوردستاندا، دیسان وشکەساڵى بەرۆکى هەرێم دەگرێتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان: هۆکاری راگرتنی بارهەڵگر لەناو کۆڵاندا نەبونی گەراجە
-
زۆرترین بینراوەکان