ده‌نگ نێت
بەڕێوبەری کۆمپانیای جێبه‌جێكارى پرۆژه‌ى به‌هه‌شتى كه‌لار كه تایبه‌ت به مامۆستایان ره‌تى ده‌كاته‌وه كه پاره‌ى وه‌ك به‌رتیل دابێته مامۆستایانى نارازى، ئه‌نجومه‌نى مامۆستایانى نارازى گه‌رمیانیش ده‌ڵێن وێڕای یٔەوەی رونکردنەوەكه لەیٔاست تۆمەتەکە نیه، به‌ڵام پێشوازى لێده‌كه‌ین.
پێش ماوه‌یه‌ك ده‌نگۆى ئه‌وه بڵاوكرایه‌وه كه چه‌ند مامۆستایه‌ك به ناوى مامۆستایانى ناڕازییه‌وه پاره‌یان له به‌ڕێوبه‌رى كۆمپانیاى جێبه‌جێكارى پرۆژه‌ى به‌هه‌شتى كه‌لار وه‌رگرتوه، مامۆستایانیش له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و دهنگۆیاندا له دادگا سكاڵایان تۆمار كرد.
مه‌سعود تاهر، به‌رێوبه‌رى كۆمپانیاى خهیمهت سه‌لام، كه جێبه‌جێكارى پرۆژه‌ى به‌هه‌شتى كه‌لاره، له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ى بهوهكردوه: سەرجەم ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەینەوە کەبەرامبەر مامۆستایانی ناڕازی وتراون.
ده‌شڵێت: ئەوکردەوانە دورە لە خەسەڵەتی کۆمپانیاکەمان.
هاوكات ئەنجومەنی مامۆستایانی نارازی گەرمیان له راگه‌ینراوێكدا باسیان لهوهكردوه، وێڕای یٔەوەی یٔەو رونکردنەوەیە لەیٔاست تۆمەتەکە و خواستی دڵی یٔێمەدا نیە ، بەڵام وەک خەمخۆری هەمیشەیی مامۆستایان و بەلەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی مامۆستایان و پرۆژەکە بە هەنگاوێکی یٔیجابی دادەنەین.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلە دەستپێکی ساڵی داهاتو پرۆژەی "روناکی" لەگەرمیان جێبەجێ دەکرێت
-
-
پرۆژەچارەنوسی پرۆژە راگیراوهکانى گەرمیان لەنێوان گواستنەوە و کێشەی نەبونی نەختینەدا
-
-
وتاربۆ تاوان زیاد بوە؟ "لێبوردنی گشتی وەک هۆکارێک بۆ زیادبونی تاوان"
-
-
وتاردۆخی ئەمنی گەرمیان و چەند پێشنیارێک
-
-
هەواڵشوێنێکی نوێ بۆ پەناگەی سەگی بێلانە لە گەرمیان دیاریی دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان