ده‌نگ نێت
به‌هۆى به‌ستنى پێوه‌رى زیره‌كى كاره‌با به‌رێوبه‌رایه‌تى ئاوى كه‌لار و پاڵاوگه‌ى ئاوى كه‌لار بێ كارهبابون، ئه‌مه چه‌ندجارێكه ژماره‌یه‌ك له گه‌ره‌كه‌كان به‌و هۆیه‌وه بێ ئاو ده‌بن.
سامان ره‌حیم، به‌ڕێوبه‌رى ئاوى كه‌لار به رادیۆى ده‌نگى وت: به هۆى به‌ستنى پێوه‌رى زیره‌كى كاره‌باوه پاڵاوگه‌ى ئاوى كه‌لار2 و دیوانى به‌ڕێوبه‌رایه‌تیمان بێ كاره‌با بوه و تا ئێستا مامه‌ڵه‌ى هاوڵاتیانیشمان رایی نه‌كردوه.
وتیشى: به نوسراو به‌رێوبه‌رایه‌تى كاره‌باى گه‌رمیانمان ئاگادار كردوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى پێش برینى كاره‌با ئاگادارمان بكه‌نه‌وه، به‌ڵام وه‌ڵامیان نه‌داوه‌ته‌وه.
له‌به‌رامبه‌ردا حازم كه‌ریم، به‌رێوبه‌رى گشتى كاره‌باى گه‌رمیان به رادیۆى ده‌نگى وت: له ماوه‌ى ئه‌و مانگه‌دا كه پێوه‌رى زیره‌كیان بۆ ئه‌و گه‌ره‌كه به‌ستوه ئه‌مه چوارمین جاره كه كاره‌باى ئه‌و گه‌ڕه‌كه تا دوى نیوه‌رۆ براوه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: ئه‌گه‌ر له‌م وه‌رزه نه‌بێت ئه‌وا ده‌بو له هاوین كاره‌بامان ببریایه، ئه‌مرۆ به‌ستنى پێوه‌ر كۆتاى دێت له‌و گه‌ره‌كه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلە دەستپێکی ساڵی داهاتو پرۆژەی "روناکی" لەگەرمیان جێبەجێ دەکرێت
-
-
پرۆژەچارەنوسی پرۆژە راگیراوهکانى گەرمیان لەنێوان گواستنەوە و کێشەی نەبونی نەختینەدا
-
-
وتاربۆ تاوان زیاد بوە؟ "لێبوردنی گشتی وەک هۆکارێک بۆ زیادبونی تاوان"
-
-
وتاردۆخی ئەمنی گەرمیان و چەند پێشنیارێک
-
-
هەواڵشوێنێکی نوێ بۆ پەناگەی سەگی بێلانە لە گەرمیان دیاریی دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان