ده‌نگ نێت
قەپانێک لە رێگەی کفری دادەنرێت و پارە لە شوفێران وەردەگرێت، خاوەن قەپانەکە باس له‌وه ده‌كات مۆڵەتیان لە لایەن قایمقامی دیالەوە وەرگرتوه و بەڕێوبەری کشتوکاڵی کفریش دەڵێت نوسراومان کردوە بۆ لادانی ئەو زیادە ڕەویە.
پێش ساڵێك قهپانێكى كێشانى ئۆتۆمبێلى بارهه‌ڵگر له رێگه‌ى كفرى دانرابو كه ده‌وترا به نایاساىى دانراوه و دواتر لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئه‌و قهپانهیان لابرد، به‌ڵام له ئێستادا دوباره دانراوه‌ته‌وه پاره له شۆفێران وه‌رده‌گرێت.
کامەران فەریق، خاوەنى قەپانەکە بە ڕادیۆی دەنگی وت: "قەپانەکەمان بە نایاسای دانەناوە و مۆڵەتمان لە دیالە وەرگرتوە ".
ده‌شڵێت: ئه‌و زه‌ویه تاپۆیه و به ناوى خۆمه‌یه‌وه و كارێكى یاساییم كردوه.
به پێچه‌وانه‌ى خاوه‌نى قهپانهكهوه عەلی عەباس، بەڕێوبەری کشتوکاڵی کفری به رادیۆى ده‌نگى راگه‌یاند: "بە زیادەڕەوی لە سەر زەوی کشتوکاڵی دانراوە و داوامان کردوە لابدرێت".
لێدوانى ده‌نگى بەڕێوبەری کشتوکاڵی کفری
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلە دەستپێکی ساڵی داهاتو پرۆژەی "روناکی" لەگەرمیان جێبەجێ دەکرێت
-
-
پرۆژەچارەنوسی پرۆژە راگیراوهکانى گەرمیان لەنێوان گواستنەوە و کێشەی نەبونی نەختینەدا
-
-
وتاربۆ تاوان زیاد بوە؟ "لێبوردنی گشتی وەک هۆکارێک بۆ زیادبونی تاوان"
-
-
وتاردۆخی ئەمنی گەرمیان و چەند پێشنیارێک
-
-
هەواڵشوێنێکی نوێ بۆ پەناگەی سەگی بێلانە لە گەرمیان دیاریی دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان