دهنگ نێت
بەڕێوبەری گشتی رۆشبیری و هونەری گەرمیان ئاشکرای دەکات کەهیچ بودجەیەکی تایبەتیان نیە و بە فەرمانی وەزیر پارە لەبودجەی پایتەختی رۆشنبیری سلێمانی بۆ چەند چالاکیەکیان دابینکراوە.
به پێى راپۆرتێكى یهكهى چاودێرى حكومهتى خۆجێی گهرمیان لهبارهى رۆڵى حكومهت لهبرهودان به كهرتى هونهر باس لهوهكراوه كه گهرمیان هیچ بودجهیهكى بۆ كارى هونهر نیه.
ئاکۆ یوسف، له راپۆرتهكهدا ئاماژهى بهوهكردوه: «هیچ بودجەیەکی تایبەتمان نیە، تەنها نەسرییەکی کەمی مانگانە هەیە بۆ پێداویستی و پهڕاوگه و چاکكردنەوەی ئامێر و کەلوپەلەکان، بەڵام هونەرمەندان لێرە رۆحی خۆبەخشیان هەیە و دەیانەوێت پەیامەکەیان بگات و زۆر چالاکیان بێبەرامبەر کردوە».
بەڕێوبەرایەتیەکانی رۆشبیری لە پارێزگاکان و ئیدارەکان بودجەی جۆراوجۆریان هەیە، بەنمونە بەڕێوبەرایەتی رۆشنبیری سلێمانی بودجەی تایبەتی پایتەختی رۆشنبیری هەیە لە دهۆک ساڵانە بودجەی فیستیڤاڵی فیلمی سینەمایی هەبوە.
لەبەرامبەر بێبەشبونی گەرمیان، ئاکۆ یوسف، هێمای بەوەکرد: گەرمیان لەوە زوڵمی لێکراوە و پرسیارمان کردوە وتیان ئەوەی دهۆک لە رێگەی پارێزگاوە پارەکەیان بۆ خەرجکراوە، بەڵام هەندێک لە بەڕێوبەرایەتیەکان بودجەی جۆراوجۆریان هەیە گەرمیان نیەتی، ئێمە بێدەنگ نەبوین و بە شێوازى زارهكى و نوسراویش گەیاندومانە بە وەزارەت.
مانگانە بودجهى بۆ هەمو فەرمانگە و سەنتەرو بەڕێوبەرایەتیەکانی رۆشنبیری و هونەری لە سنوری گەرمیان (١١٢٥٠٠٠) ملیۆنێک و سەد و بیست و پێنج دینارە، کە ژمارەیان ١٢ بەڕێوبەرایەتی و فەرمانگەو سەنتەرە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلە دەستپێکی ساڵی داهاتو پرۆژەی "روناکی" لەگەرمیان جێبەجێ دەکرێت
-
-
پرۆژەچارەنوسی پرۆژە راگیراوهکانى گەرمیان لەنێوان گواستنەوە و کێشەی نەبونی نەختینەدا
-
-
وتاربۆ تاوان زیاد بوە؟ "لێبوردنی گشتی وەک هۆکارێک بۆ زیادبونی تاوان"
-
-
وتاردۆخی ئەمنی گەرمیان و چەند پێشنیارێک
-
-
هەواڵشوێنێکی نوێ بۆ پەناگەی سەگی بێلانە لە گەرمیان دیاریی دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان