
ده‌نگ نێت
گه‌نجێكى ته‌مه‌ن 31 ساڵ له به‌رده‌م دادگاى ناحیه‌ى جه‌له‌ولا سه‌ر به‌خانه‌قین كوژرا، بكوژه‌كه برای كچێكه كه په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ كوژراوه‌كه هه‌بوه و پێكه‌وه بڕیاریانداوه ره‌دو بكه‌ون.
سه‌رله‌به‌یانى رۆژى چوارشه‌مه 20/1/2021، له‌به‌رده‌م دادگاى ناحیه‌ى جه‌له‌ولای سه‌ر به‌خانه‌قین، گه‌نجێك له‌لایه‌ن گه‌نجێكى تره‌وه كوژرا.
ده‌نگ نێت له به‌دواداچونێك دا و به پشت به‌ستن به چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگاداری ئه‌منی و مه‌ده‌نی كه به‌هۆی هه‌ستیاریی بابه‌ته‌كه‌وه نه‌یانویستوه ناویان بهێنرێت، ورده‌كاریی دۆسیه و تاوانه‌كه ده‌گێڕێته‌وه.
سه‌ره‌تاى چیرۆكه‌كه
چیرۆكه‌كه له‌وه‌وه ده‌ستى پێكردوه كوژراوه‌كه كه ناوى (دڵشاد كه‌ریم ره‌حیم)ـه و ته‌مه‌نى 31 ساڵه و له نه‌ته‌وه‌ى كورده و دانیشتوى گه‌ڕه‌كى سه‌وزى ناحیه‌ى جه‌له‌ولایه، په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستیی له‌گه‌ڵ كچێك به ناوى (هـ. ئه‌حمه‌د) ده‌به‌ستێت كه له نه‌ته‌وه‌ى عه‌ره‌به و ته‌مه‌نى 17 ساڵه و دانیشتوى گه‌ڕه‌كى "مههافیف"ى ناحیه‌ى جه‌له‌ولایه.
كوڕه‌كه چه‌ند جارێك ده‌چێته خوازبێنى كچه‌كه، به‌ڵام ماڵه‌وه‌یان رازیی نابن، ئه‌و دوانه‌ش پێش نزیكه‌ى 2 هه‌فته بڕیار ده‌ده‌ن پێكه‌وه هه‌ڵبێن "ره‌دو بكه‌ون". پاش تۆماركردنى سكاڵا له‌لایه‌ن كه‌سوكارى كچه‌كه‌وه، توانراوه له بازگه‌یه‌كى شاری باقوبهى ناوه‌ندى پارێزگاى دیاله هه‌ردوكیان ده‌ستگیر بكرێن و بگه‌ڕێنرێنه‌وه جه‌له‌ولا.
له هه‌ڵهاتنه‌وه بۆ ده‌ستبه‌سه‌ریی
كوڕه‌كه به تۆمه‌تى ئه‌تككردن "أغتصاب" و رفاندنى كچه‌كه ده‌ستگیر ده‌كرێت، ئه‌گه‌رچی وه‌ك ده‌وترێت كچه‌كه به‌ویستی خۆی له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه هه‌ڵهاتوه، به‌ڵام به‌وهۆیه‌ى ته‌مه‌نى خوار 18 ساڵه و ناكامه "قاصر" هه‌ربۆیه كوڕه‌كه روبه‌ڕوى ئه‌و تۆمه‌ته كراوه‌ته‌وه.
كوڕه‌كه له جه‌له‌ولا به‌ندكراوه و كچه‌كه‌ش به فه‌رمانى دادوه‌ر خراوه‌ته لای موختاری گوندێكى سه‌ر بهناحیهكه به‌مه‌به‌ستى پاراستنى، به‌هۆی نه‌بونى هیچ ناوه‌ندێكى پاراستنى ژنان له ناحیه‌كه و ته‌نانه‌ت قه‌زاى خانه‌قینیش.
چاره‌سه‌رى عه‌شایه‌ریی بۆ كێشه‌كه ده‌كرێت
پاش ده‌ستگیركردنى كچ و كوڕه‌كه و هێنانه‌وه‌یان بۆ جه‌له‌ولا، هه‌وڵده‌درێت به رێگه‌ى عه‌شایه‌ریی چاره‌سه‌رى كێشه‌كه بكرێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش خێزانى هه‌ردو لا رێكده‌كه‌ون به‌وه‌ى كوڕه‌كه كچه‌كه ماره ببڕێت و به‌وشێوه‌یه‌ش كوڕه‌كه له به‌ندكردن و سزای یاساییش رزگاریی ده‌بێت، به‌پێی ماده‌ى (398) له‌یاسای عێراقی كه له‌م دۆخانه‌دا په‌نای بۆ ده‌برێت.
سه‌ره‌نجامێكى جیاواز
ئه‌گه‌رچی چاوه‌ڕێ كراوه ره‌وشه‌كه ئارام ببێته‌وه و كچ و كوڕه‌كه له دادگا ماره ببڕێن و كێشه‌كه‌یان به‌وشێوه‌یه چاره‌سه‌ر بكرێت، به‌ڵام به‌یانى رۆژى چوارشه‌مه (20/1/2021) گه‌نجه‌كه هه‌ر له به‌رده‌م دادگا دا ده‌كوژرێت.
گه‌نجه‌كه هێنراوه‌ته دادگا به‌مه‌به‌ستى یه‌كلاییكردنه‌وه‌ى دۆسیه‌كه‌ى به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى كه هه‌ردو خێزان كردویانه، به‌ڵام له‌وێ و له‌كاتێكدا له دادگا به یاوه‌رى دو پۆلیس ده‌رده‌چێت و ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه بۆ بنكه‌ى پۆلیس، برایه‌كى كچه‌كه به‌ناوى (نبراس ئه‌حمه‌د) هه‌ل ده‌قۆزێته‌وه و به چه‌كی كڵاشینكۆف ته‌قه له كوڕه‌كه ده‌كات و ده‌ستبه‌جێ ده‌یكوژێت، هه‌ر له‌وێش دا خۆی و چه‌كه‌كه‌ى راده‌ستى پۆلیسه‌كان ده‌كات و پێیان ده‌ڵێت مه‌سه‌له‌كه له‌سه‌ر شه‌ره‌فه. ئێستا بكوژه‌كه به فه‌رمانى دادوه‌ر راگیراوه.
چاره‌نوسی كچه‌كه
پاش ئه‌م روداوه، دادوه‌ر بڕیاری هێشتنه‌وه‌ى كچه‌كه ده‌دات له شوێنێكى پارێزراو دا، به‌ڵام مه‌ترسی زۆر هه‌یه كه ئه‌ویش به ده‌ردی كوڕه‌كه ببرێت و بكوژرێت.
سه‌رباری ئه‌وه‌ش، كچه‌كه تا ئێستا (كاتژمێر 2ى دوانیوه‌ڕۆی 21/1/2021) نه‌نێردراوه بۆ هیچ په‌ناگه و شوێنێكى پارێزراو له شوێنه‌كانى دیكه، ئه‌مه‌ش هێنده‌ى تر مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانى زیاتر ده‌كات و ترس له‌وه هه‌یه كه له‌لایه‌ن كه‌سوكاره‌كه‌یه‌وه هاوشێوه‌ى "خۆشه‌ویسته‌كه‌ى" بكوژرێت.
به‌هۆی بونى هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ژیانى كچه‌كه و هه‌روه‌ها دروستبونى پێكدادان له‌نێوان خێزانى بكوژ و كوژراوه‌كه، پۆلیس و ده‌زگا ئه‌منیه‌كان له دوێنێوه كه‌وتونه‌ته ئینزاره‌وه و رێوشوێنه‌كانیان توندوتۆڵ كردوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش هاوكاته به‌و دۆخه ئه‌منیه ناجێگیره‌ى كه ماوه‌ى چه‌ند هه‌فته‌یه‌كدا ناحیه‌كه‌ى گرتوه‌ته‌وه، كه خۆی له رفاندن و كوشتنى هاوڵاتیان و هه‌روه‌ها هێرش و په‌لاماری چه‌كدارى و تیرۆرستى دا ده‌بینێته‌وه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵکارەکانی بەشی پشکنینی مەمک لە نەخۆشخانەی کفری راگیراوە
-
-
هەواڵشارەوانی کەلار: بەمنزیکانە بەرزەپردەکەی کەلار تەواو دەبێت
-
-
هەواڵلە کەلار ٥٠ کەس بەتۆمەتی هەڵگرتنی چەقۆ و لێخوڕینی ماتۆڕسکیل دەستگیرکراون
-
-
وتارلە رۆژی ژینگەى کوردستاندا، دیسان وشکەساڵى بەرۆکى هەرێم دەگرێتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان: هۆکاری راگرتنی بارهەڵگر لەناو کۆڵاندا نەبونی گەراجە
-
زۆرترین بینراوەکان