
ده‌نگ نێت
ئاماده‌كردنى: شه‌ماڵ ره‌ئوف
سه‌لامه‌تی ده‌رونی كاریگه‌ری گه‌وره‌ی هه‌یه له‌سه‌ر كاری رۆژنامه‌نوس، چونكه وه‌ك هه‌ر مرۆڤێكی ئاسایی توشی زه‌بری ده‌رونی ده‌بێت، كه ره‌نگه به‌هۆی نزیكی زیاتری له روداوی توندوتیژی و جه‌نگه‌وه، ئه‌گه‌رى توشبونی به‌م زه‌بره زیاتر بێت، به‌و هۆیه‌شه‌وه هه‌میشه پێویستی به راوێژی ده‌رونی و چاره‌سه‌ری ده‌رونی ده‌بێت، به‌ڵام پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه: تاچه‌ند رۆژنامه‌نوسان گرنگیی به‌م پرسه ده‌ده‌ن؟ كاریگه‌رییه‌كانی تێكچونی سه‌لامه‌تی ده‌رونی رۆژنامه‌وانان چیه و چۆن چاره‌سه‌ر ده‌كرێت؟ ئایا بونی هۆبه‌یه‌كی راوێژی ده‌رونی له ده‌زگاكانی راگه‌یاندندا پێویسته؟ رێكخراو و سه‌ندیكاكانى رۆژنامه‌وانى پلانیان له‌مڕوه‌وه چییه؟
سه‌لامه‌تى ده‌رونى چیه؟
د. نه‌شمیل ره‌سوڵ، پزیشكی پسپۆری نه‌خۆشی ده‌روونی گه‌وره‌و مناڵان، ده‌ڵێت: سه‌لامه‌تی ده‌رونی واتا كه‌سێك له دۆخێكی ته‌ندروستدا بژێت، به‌واتایه‌كی تر كه‌سێك نه‌خۆشی و شڵژانی ده‌رونی نه‌بێت و له دۆخێكی چالاكدا بێت، هاوكات په‌یوه‌ندی كه‌سی و كۆمه‌ڵایه‌تی و كاركردنیشی باش بێت، به‌شێوه‌یه‌ك چالاكانه روبه‌ڕوی ناخۆشیه‌كان بێته‌وه‌و یارمه‌تی ده‌وروبه‌ری بدات یاخود داوای هاوكاریان لێ بكات.
ئه‌و كه دكتۆرای هه‌یه له بۆردی عێراقی نه‌خۆشییه ده‌رونیه‌كان، ده‌شڵێت: "رۆژنامه‌نوس وه‌ك هه‌مو مرۆڤێكی تر كاتێك روبه‌ڕوی ئاڵه‌نگاری زۆر ده‌بێته‌وه یان روبه‌ڕوی دۆخ و نه‌هامه‌تی و زه‌بری زۆر ده‌بێته‌وه، ئه‌گه‌ر خۆی راسته‌وخۆ روبه‌ڕوی ببیبَتهوه یان له‌و چیرۆكانه‌ی كه وه‌ریده‌گرێت، توشی ماندوبون و ناڕه‌حه‌تی و سوتانی ده‌رونی ده‌بێت، كه ئه‌مه راسته‌وخۆ گرفت له پێش كاره‌كه‌یدا دروست ده‌كات".
گرنگه ده‌زگاكانی راگه‌یاندن به‌شێكیان هه‌بێت بۆ راوێژی ده‌رونی و چاره‌سه‌ری ده‌رونی، وه‌ك د. نه‌شمیل ئاماژه‌ى بۆ ده‌كات " گرنگه ده‌زگاكانی راگه‌یاندن به‌شێكیان هه‌بێت كه گرنگی به سه‌لامه‌تی ده‌رونی كارمه‌نده‌كانی خۆیان بدات، وه‌ك چۆن له ده‌زگا جیهانیه‌كاندا به‌شی راوێژی ده‌رونیان هه‌یه كه یارمه‌تی كارمه‌نده‌كانی خۆیان ده‌ده‌ن له‌و كاتانه‌ی دوچاری ترس و زه‌بری ده‌رونی ده‌بنه‌وه".
ئه‌و پسپۆره ده‌رونیه سه‌باره‌ت به ده‌رهاویشته‌كانی نه‌بونی راوێژی ده‌رونی و چاره‌سه‌ری ده‌رونی له ده‌زگاكاندا ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر كه‌سێك راوێژ نه‌كات ره‌نگه بتوانێ له كاره‌كه‌ی به‌رده‌وام بێت، به‌ڵام چالاكی كه‌مبێته‌وه یان خۆی له ناخه‌وه هه‌ست به روخان و بێ متمانه‌یی و هیلاكی یان سوتانه‌وه ده‌كات، ره‌نگه نه‌توانێت كاره‌كانی وه‌ك رابردو و به ئاسایی و به‌باشی ئه‌نجام بدات، یان زۆرجار ده‌وه‌ستێت و ژیانی ئاسایی تێكده‌چێت.
داواكاریشه ده‌زگاكانی راگه‌یاندن به لای كه‌مه‌وه راوێژی ده‌رونی بۆ كارمه‌نده‌كانیان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن، به‌تایبه‌ت ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی كه له ریزی پێشه‌وه‌ن و روبه‌ڕوى نه‌هامه‌تی سه‌خت ده‌بنه‌وه، به‌تایبه‌ت رۆژنامه‌وانی جه‌نگ، یان ئه‌وانه‌ی كه كار له‌سه‌ر توندوتیژی ده‌كه‌ن و به‌رده‌وام توشی زه‌بری ده‌رونی ده‌بنه‌وه .

"ده‌زگاكانی راگه‌یاندن راوێژی ده‌رونیان بۆ كارمه‌نده‌كانیان فه‌راهه‌م نه‌كردوه"
هه‌وراز ئه‌حمه‌د، چه‌ندین ساڵه كاری راگه‌یاندن ده‌كات و ئێستاش په‌یامنێری سایتی شارپرێس-ه، ئه‌و به‌م شێوه‌یه باسی ژیانی ده‌رونی رۆژنامه‌نوس ده‌كات : "له‌كاتی روماڵی كاری رۆژنامه‌وانیدا زۆرجار توشی زه‌بری جه‌سته‌یی و ده‌رونی ده‌بین، نزیكترینیان له ساتی خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا بو كه له لایه‌ن پاسه‌وانانی باره‌گایه‌كی حزبیه‌وه هێرش كرایه سه‌رمان و به‌شه‌ق تێ‌یان هه‌ڵدام و تفیان لی كردم و قسه‌ی زۆری نه‌شیاویان پێ كردین، كه كاریگه‌ری ته‌واوی خستوه‌ته سه‌رم.
هه‌وراز، ئه‌و روداوه به یه‌كێك له‌و روداوانه داده‌نێت كه ناتوانێت له بیریتن بكات "ئه‌گه‌ر بڵێن ناخۆشترین كاتی كاركردنت دیاری بكه ئه‌وا بێگومان ئه‌و رۆژه دیاریی ده‌كه‌م".
سه‌باره‌ت به بونی راوێژی ده‌رونی له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن یان بونی هۆبه‌ی ده‌رونی، هه‌وراز ده‌ڵێت: زیاتر له 10 ساڵه كاری راگه‌یاندن ده‌كه‌م و له زۆر ده‌زگای راگه‌یاندن كارم كردوه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌مبینیوه‌و نه‌مبیستوه كه هۆبه‌یه‌ك هه‌بێت به‌ناوی سه‌لامه‌تی ده‌رونی و پاڵپشتی ده‌رونی و چاره‌سه‌ری ده‌رونی، به‌داخه‌وه نه‌ك هۆبه‌ی چاره‌سه‌ری ده‌رونی ته‌نانه‌ت گرنگی به سه‌لامه‌تی جه‌سته‌ییش نه‌دراوه هه‌ر له دابینكردنی جلوبه‌رگ بۆ سه‌لامه‌تی جه‌سته‌یی.
به گرنگیشی ده‌زانێت هه‌مو ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندن به‌شێكی ده‌رونی هه‌بێت بۆ راوێژی ده‌رونی رۆژنامه‌وانان یاخود چاره‌سه‌ری ده‌رونی و له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌تدا بۆ ده‌زگاكه‌ن راسته‌وخۆ چاره‌سه‌ر وه‌ربگرێت.
"دیمه‌نه‌كانى توندوتیژی ماندوى ده‌كردین"
هه‌ڵۆ محه‌مه‌د، په‌یامنێری تۆڕی میدیایی روداو-ه له گه‌رمیان، به درێژایی شه‌ڕی داعش روماڵی شه‌ڕه‌كه‌ی كردوه، ده‌ڵێت: "روماڵی شه‌ڕی داعش بۆ رۆژنامه‌نوسان روماڵێكی تازه بو، سه‌ره‌تای چونه ژوره‌وه‌ی راگه‌یاندنی كوردی بو به‌ره‌و رۆژنامه‌وانی جه‌نگ، ئێمه كه روماڵی شه‌ڕی داعشمان ده‌كرد زۆرجار جه‌سته‌ی مردوی داعشمان ده‌بینی كه ته‌واوی دیمه‌نێكی قێزه‌ون بو، یان زۆرجار كه به‌یاوه‌ری پێشمه‌رگه ده‌چوینه روماڵكردن ده‌كه‌وتینه بۆسه‌وه و توشی دڵه‌ڕاوكێ ده‌بوین".
وتیشی: زۆرجاریش له خۆمان ده‌پرسی ئایا ده‌كوژرێین یان نا، ئایا ئه‌م روماڵه به رێكوپێكی ده‌كه‌ین یان نا، هه‌میشه ترسی ئه‌وه‌مان له دڵدا بو كه بكه‌وینه ده‌ستی چه‌كدارانی داعش، ئه‌و دیمه‌نانه‌ی رابردو ئه‌و هه‌مو كوشتن و سه‌ربڕین و لهناوبردنانه هه‌میشه له خه‌یاڵماندا دوباره ده‌بویه‌وه كه ته‌واو كاریگه‌ری ده‌كرده سه‌رمان و ماندوی ده‌كردین".
سه‌باره‌ت به‌بونی سه‌لامه‌تی ده‌رونی یان راوێژی ده‌رونی له دوای روداوه‌كان، هه‌ڵۆ ده‌ڵێت: نه‌ك ده‌زگاكه‌ی من ره‌نگه له هیچ ده‌زگایه‌كی هه‌رێمی كوردستانیش هۆبه‌یه‌ك یان به‌شێك نه‌بێت به ناوی سه‌لامه‌تی ده‌رونی تاوه‌كو هه‌ركات توشی زه‌بری ده‌رونی بویت چاره‌سه‌ر وه‌ربگریت یاخود راوێژیان پێ بكه‌یت، تاوه‌كو كاریگه‌ریه‌كانی له‌سه‌رت نه‌مێنێت و بگه‌ڕێیته‌وه باری ئاسایی خۆت.

له عێراقیش سه‌لامه‌تیی ده‌رونى رۆژنامه‌نوسان پشتگوێخراوه
فه‌رامۆشكردنی راوێژی ده‌رونی یاخود هۆبه‌ی سه‌لامه‌تی ده‌رونی ته‌نها په‌یوه‌ست نیه به هه‌رێمی كوردستانه‌وه، به‌ڵكو له ته‌واوی عێراق ئه‌م بابه‌ته له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن فه‌رامۆش كراوه.
عه‌لی عه‌بدولزه‌هره، په‌یامنێری كه‌ناڵی سۆمه‌رییه و DW عه‌ره‌بی، ده‌ڵێت: به‌داخه‌وه سه‌رباری گرنگیهكهی له ده‌زگا عێراقییه‌كان به‌شێك نیه به‌ناوی پاڵپشتی ده‌رونی، له‌كاتێكدا رۆژنامه‌نوسان به‌ركه‌وته‌ی راسته‌وخۆیان له‌گه‌ڵ ته‌واوی بابه‌ته ههستیاریهكاندا هه‌یه، بۆیه پێویستیان به پاڵپشتی ده‌رونیان هه‌یه، چونكه ئه‌وان ئه‌و ژینگه‌یه‌ی كاری تێدا ده‌كه‌ن راسته‌وخۆ كاریان تێده‌كات.
ده‌شڵێت: گرنگه ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ئاوڕێك له‌م بواره گرنگه بده‌نه‌وه و به‌شی تایبه‌ت به پاڵپشتی ده‌رونی بكه‌نه‌وه‌و كه‌سی پسپۆری دابمه‌زرێنن، تاوه‌كو رۆژنامه‌نوسان رابهێنرێن كه چۆن له ژینگه‌ی مه‌ترسیداردا خۆیان له زه‌بری ده‌رونی بپارێزن، یاخود له كاتی به‌ركه‌وتندا چاره‌سه‌ری په‌له‌و به‌رده‌وام وه‌ربگرن.
له‌م داواكاریه‌ى ئه‌و رۆژنامه‌نوسه عێراقیهشدا، سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی كوردستانیش هاوڕایه، ئه‌وانیش بونى به‌شى تایبه‌ت به‌م بواره له ده‌زگاكانى راگه‌یاندن، به پێویست ده‌زانن.
سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسان: كارمان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته نه‌كردوه
دلێر كه‌ریم، ئه‌ندامى نوسینگه‌ى گه‌رمیانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی كوردستان، ده‌ڵێت : گرنتی كاری جوان سه‌لامه‌تی ده‌رونیه، بۆیه مرۆڤ له‌هه‌ر قۆناغێكدا بێت سه‌لامه‌تی ده‌رونی ده‌سته‌به‌ر نه‌بێت سه‌ركه‌وتو نابێت، له كوردستانیش به‌هۆی بونی جه‌نگ و قه‌یران و ده‌ستنه‌كه‌وتنی زانیاری و توندوتیژی ده‌سه‌ڵات دژ به رۆژنامه‌وانان، سه‌لامه‌تی ده‌رونی رۆژنامه‌نوسان له ژێر هه‌ڕه‌شه‌دا بوه و ئێستاش هه‌ڕه‌شه‌كان به‌رده‌وامن.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی نوسینگه‌ى گه‌رمیانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسان، دان به‌وه‌شدا ده‌نێت كه سه‌ندیكاكه‌یان هه‌نگاوی نه‌نانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى باسی گرنگیی كردنه‌وه‌ى وه‌ها هۆبه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ده‌زگاكانى راگه‌یاندن دا تاوتوێ بكه‌ن "به‌هۆی گرفتی خودی و قه‌یرانی داراییه‌وه پلانمان هه‌بوه و بۆ كار و پرۆژه‌ی گرنگ، به‌ڵام ئه‌نجاممان نه‌داوه، بۆیه تا ئێستا نه ئێمه نه سه‌ره‌وه‌ی خۆشمان ئه‌وه‌ی لێی ئاگادار بم كاری بۆ ئه‌م بابه‌ته نه‌كردوه".
"باری ده‌رونی رۆژنامه‌نوسان زۆر خراپ بوه"
شنه بابا عه‌لی، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كان له سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكیكردن له مافی رۆژنامه‌نوسان، سه‌باره‌ت به سه‌لامه‌تی ده‌رونی، وتی: له كوردستان ئاسانترین شت بوه‌ته ده‌ستدرێژی كردنه سه‌ر رۆژنامه‌نوسان به لێدان و به ترساندن و داخستنی كه‌ناڵه‌كان، له‌م كه‌شه پڕ توندوتیژیه‌ی كه خۆپیشانده‌ران پێیدا رۆیشتون و ده‌ڕۆن، باری ده‌رونی رۆژنامه‌نوسان زۆر خراپ بوه و به‌هه‌مان شێواز بوه‌ته هۆی ترس و دڵه‌ڕاوكێ بۆ خۆیان و خێزانه‌كانیشیان، ئه‌مه‌ش بوه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه رۆژنامه‌نوسان ناتوانن ئازایانه تر كار بكه‌ن و ترس بوه‌ته له‌مپه‌ر له‌پێش كاره‌كانیاندا.

سه‌باره‌ت به بونی هۆبه‌ی ده‌رونی یان راوێژی ده‌رونی، ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ی ئێمه سه‌رنجمان داوه هیچكام له كه‌ناڵه میدیاییه‌كان هۆبه‌ی تایبه‌تیان نیه به سه‌لامه‌تی ده‌رونی و ئارامی ده‌رونی بۆ رۆژنامه‌نوسان به‌تایبه‌ت په‌یامنێران كه به‌رده‌وام دوچاری ترس و دڵه‌ڕاوكێ ده‌بنه‌وه.
باسی له‌وه‌شكرد هه‌وڵیان داوه بۆ هاندانى ده‌زگاكانى راگه‌یاندن به‌مه‌به‌ستى كردنه‌وه‌ى وه‌ها هۆبه‌یه‌ك "ئێمه هه‌وڵی جدیمان داوه بۆ دامه‌زراندنی هۆبه‌یه‌كی ئاوا له ناو ده‌زگاكاندا و خۆمان له داهاتو ره‌نگه پرۆژه‌مان هه‌بێ بۆ دروستكردنی هۆبه‌یه‌ك بۆ سه‌لامه‌تی ده‌رونی تا ببێته ماڵی چاره‌سه‌ری ده‌رونی بۆ ته‌واوی رۆژنامه‌وانان".
رۆژنامه‌نوسان راهێنانیان پێده‌كرێت له‌سه‌ر گرنگیی سه‌لامه‌تیی ده‌رونى
رێكخراوی ئینته‌رنیوز یه‌كێكه له‌و رێكخراوانه‌ی كه به‌رده‌وام گرنگی به‌م بابه‌ته‌و بابه‌تی دیكه‌ی سه‌لامه‌تی رۆژنامه‌وانان ده‌ده‌ن بونی به‌شی سه‌لامه‌تی ده‌رونی یان راوێژی ده‌رونی به گرنگ ده‌زانن.
په‌خشان كاكه‌وه‌یس، به‌رپرسی رێكخراوی ئینته‌رنیوز له عێراق، ده‌ڵێت: کاتێک رۆژنامەوانێک بە دەرونێکی نائارام و شێواوەوە هەواڵێک یان روداوێک دەگوازێتەوە، راستەوخۆ کاریگەریی ئەم ناجێگیری دەرونییە بۆ خەڵکی تر دەگوازرێتەوە، کاریگەری ناجێگیری دەرونیی رۆژنامەوان رەنگدانەوەی لە سەر ناوەڕۆکی ئەو بابەتانەش دەبێت کە بڵاوی دەکاتەوە، بۆیە نەبونی هۆبەی سەلامەتی دەرونی لە دەزگاکانی راگەیاندن کاریگەری نەرێنی دەکاتە سەر ژینگەیەکی تەندروست بۆ کاری رۆژنامەگەری.
به‌پێچه‌وانه‌ى رێكخراوه‌كانى دیكه‌وه، وه‌ك په‌خشان ئاماژه‌ى پێدا، ئه‌وان پرسی سه‌لامه‌تیی ده‌رونیی رۆژنامه‌نوسانیان به گرنگ وه‌رگرتوه "رێکخراوی ئینتەرنیوز، لەماوەی سێ ساڵی رابردودا، لەپاڵ راهێنانی رۆژنامەوانان لەسەر سەلامەتی جەستیی و دیجیتاڵیی، بۆ تەواوکردنی سێگۆشەی سەلامەتی، بەردەوام لە چوارچێوەی پڕۆژەکانیدا راهێنانی تایبەت بە پاڵپشتی دەرونی بۆ رۆژنامەوانان لە هەرێمی کوردستان و عێڕاق رەخساندوە، کە ئامانج لەم راهێنانانە، بەرزکردنەوەی هۆشیاریی رۆژنامەوانانە لەبەرانبەر ئەو کێشە و ئاستەنگە دەرونیانەی لە ژینگەی کاری رۆژنامەوانیی روبەڕویان دەبێتەوە، هەروەها راهێنانیان لەسەر فێربونی ئەو رێگە و میکانیزمانەی کە یارمەتیدەرن بۆ چارەسەرکردن و بەسەردا زاڵبونی کێشە دەرونییەکان".
به‌رپرسی رێكخراوی ئینته‌رنیوز له عێراق، باسی له‌وه‌شكرد پلانیان هه‌یه درێژه به‌م چالاكیانه بده‌ن كه له بوارى سه‌لامه‌تى ده‌رونى دا ده‌ستیان پێكردوه"پلانی رێکخراوهكهمان ئەوەیە کە لە رێگەی راهێنانی کەسانی یەکەم و بەڕێوەبەرانی دەزگاکانی راگەیاندن، ئاستی کارامەیی ئەو دەزگایانە لە روی بەڕێوەبردن و کاری رۆژنامەوانییەوە بەرزبکاتەوە، کە یەکێک لە ئامانجەکان بریتی دەبێت لە هاندانی و رێنوێنیکردنی دەزگاکانی راگەیاندن بۆ دامەزراندنی بەشی تایبەت بە راوێژی دەرونی و پێشکەشکردنی پاڵپشتی دەرونیی بەردەوام بە رۆژنامەوانان و کارمەندانیان".
هه‌موان هاوڕان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه سه‌لامه‌تی ده‌رونی بۆ رۆژنامه‌وانان گرنگه، له‌وه‌شدا هاوڕان كه كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن گرنگی به‌م بابه‌ته ناده‌ن، پرسیاری كۆتایی ئه‌وه‌یه: ده‌بێت چی بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی گرنگی به‌م بابه‌ته بدرێت و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن پرسه‌كه به هه‌ند وه‌ربگرن؟
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵکارەکانی بەشی پشکنینی مەمک لە نەخۆشخانەی کفری راگیراوە
-
-
هەواڵشارەوانی کەلار: بەمنزیکانە بەرزەپردەکەی کەلار تەواو دەبێت
-
-
هەواڵلە کەلار ٥٠ کەس بەتۆمەتی هەڵگرتنی چەقۆ و لێخوڕینی ماتۆڕسکیل دەستگیرکراون
-
-
وتارلە رۆژی ژینگەى کوردستاندا، دیسان وشکەساڵى بەرۆکى هەرێم دەگرێتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان: هۆکاری راگرتنی بارهەڵگر لەناو کۆڵاندا نەبونی گەراجە
-
زۆرترین بینراوەکان