
رادیۆی دەنگ
"به‌وهۆیه‌ى براكه‌م ده‌یویست هاوسه‌رگیریی بكات، من به شودرام، ئه‌گه‌رچی ته‌مه‌نم زۆر مناڵ بو و هی ئهوهنهبوم شو بكه‌م، هه‌ربۆیه نه‌متوانى تا سێ ساڵ مناڵم ببێت، ئه‌مه‌ش وایكرد هه‌رچى قسه‌و كردارى ناشرینه به‌رامبه‌رم بكرێت". ئه‌مه وته‌ى (به‌ناز)ه، یه‌كێكه له ژنانه‌ى سنورى گه‌رمیان، بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى ژن بۆ براكه‌ى، به ژنبهژن دراوه به شو.
ژن به‌ژن، شێوازێكى هاوسه‌رگیرى كه‌لتورییه، كه‌له به‌رامبه‌ر پێدانى كچێك به كوڕێك, خوشكێكى كوڕه‌كه ده‌درێت به برایه‌كى كچه‌كه‌ى دیكه، ئه‌مه‌ش زۆرجار كێشه‌و ئاڵۆزیی لێده‌كه‌وێته‌وه، چونكه به‌زۆریی كچى دوه‌م ده‌كرێته قوربانیی له‌پێناو هێنانى ژن بۆ براكه‌ى.
ئه‌م جۆره لههاوسهرگیرییدا، زۆرتر ره‌گێكى كه‌لتوریی هه‌یه و له رابردودا زۆر بره‌وى هه‌بو، به‌ڵام تائێستاش ناوبه‌ناو ئه‌نجام ده‌درێت، هه‌روه‌ك كاریگه‌ریی ئه‌و هاوسه‌رگیرییانه‌ى كهلهرابردودا به‌مشێوه‌یه كراون، تائێستاش به‌سه‌ر خێزان و كۆمه‌ڵگه‌و ژنان به‌تایبه‌تى، ماونه‌ته‌وه.
به‌ناز، ئه‌و ژنه‌ى لهپێشهكیهكهدا ناومان هێنا، یه‌كێكه له‌و ژنانه‌ى كه به ژنبهژن به‌شودراوه، ئه‌و كه ته‌مه‌نى 49 ساڵه، باسله‌وه‌ده‌كات ئه‌و روداوه سه‌رتاپا ژیانى شێواندوه‌و ئه‌و ئارامییه‌ى هه‌مو ژنێك ده‌یخوازێت له هاوسه‌رگیرییدا به‌ده‌ستى بێنێت، بۆ ئه‌و نه‌ك به‌دیی نه‌هاتوه، به‌ڵكو پێچه‌وانه بوه‌ته‌وه.
له‌وباره‌وه وتى: "براژنه‌كه‌م كێشه‌ى هه‌بوایه ده‌بو منیش ماڵم جێبهێشتایه, به ئێستاشه‌وه قوربانى كێشه‌و گرفته‌كانى براو براژنهكهمم".
هه‌رچه‌نده ئه‌و دیارده‌یه له كۆمه‌ڵگاى كوردیدا روى له كه‌مبونه‌وه كردوه, به‌ڵام هێشتا له‌لایه‌ك بنبڕنهكراوه و له‌لایه‌كى تریشه‌وه ده‌رهاوێشته خراپه‌كانى ئه‌نجامدانى ئه‌و پرۆسه‌یه له رابردودا له ئێستادا ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌ویش به‌هۆى دروستبونى كێشه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه له نێوان هه‌ردو خانهوادهكهدا كه ژنبهژنى تێیدا ئه‌نجام دراوه.
گه‌وره‌ترین كێشه‌ى ژنبهژن ئه‌وه‌یه، كه جگه له‌وه‌ى رێز له ئیراده‌و رای خوشكى ئه‌و كوڕه ناگیرێت كه‌ده‌یه‌وێت هاوسه‌رگیریی بكات، هاوكات زۆرجاریش به‌هۆی نه‌گونجانى خێزانێكیانهوه، ئه‌وا كێشه ده‌كه‌وێته نێو خێزانه‌كه‌ى دیكه‌وه.
سۆیله، ژنێكى تره كه قوربانیی ئه‌مجۆره هاوسه‌رگیرییه‌یه، بۆ (نه‌وژین) وتى: "به ژنبهژن بۆ براكه‌م درام به شو,دواى هه‌فته‌یه‌ك جیابومه‌وه, من ومێردهكهم زۆر یه‌كترمان خۆشده‌ویست, به‌ڵام براو براژنم توشى كێشه هاتن به‌یه‌كه‌وه نه‌گونجان و جیابونه‌وه ,ماڵى خه‌سوم منیان نارده‌وه بێ ئه‌وه‌ى پرس به مێرده‌كه‌م بكه‌ن, چونكه ئه‌و فیرار بو,حكومه‌تى به‌عس زیندانى كردبو, تاگهڕایهوه منیان دا به ته‌ڵاقدان و ته‌نها یه‌ك هه‌فته به‌یه‌كه‌وه بوین".
به‌شێكى له چیرۆكى كێشه‌كانى ژنبهژن ته‌نیا له‌وه‌دا كورت نه‌بوته‌وه ,كه هاوسه‌ره‌كان جیا ببنه‌وه به‌هۆى كێشه‌ى بهرامبهرهكانیانهوه، به‌ڵكو وه‌ك له چیرۆكى (سۆیله)دا هه‌یه، حاڵه‌ته‌كه گه‌یشتۆته تۆمه‌تبه‌خشینه‌وه و وێرانكردنى ژیانى كۆمه‌ڵایه‌تى خانمان.
ئه‌م دیارده كۆمه‌ڵایه‌تییه، به‌پێی یاسای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى توندوتیژی خێزانیی هه‌رێمى كوردستان، یاساغ و قه‌ده‌غه كراوه و به جۆرێك له جۆره‌كانى توندوتیژی دژ به ژنان هه‌ژمار كراوه، سه‌رباری ئه‌وه‌ى ئه‌نجامدانى حاڵه‌ته‌كه سزاى یاسایی هه‌یه، به‌ڵام تائێستا و به‌وته‌ى رێكخراوێك، حاڵه‌ته‌كه هه‌ر بونى هه‌یه.
سه‌یوان رۆسته‌م، سه‌رۆكى ڕێكخراوى سایه بۆ په‌ره‌پێدانى تواناكانى ژنان، له‌وباره‌وه رایگه‌یاند: "ژنبهژن تا ئێستا له هه‌رێمى كوردستان بنبڕنهكراوه, له ساڵێكدا زیاتر له 10 حاڵه‌ت هه‌یه".
به راى ئه‌و چالاكوانه‌ى ژنان، به‌شێكى به‌رچاو و دیاریی حاڵه‌ته‌كه، له‌ناوچه دوره‌ده‌سته‌كان ئه‌نجام ده‌درێن، ئه‌و ناوچانه‌ى كه‌زۆرتر كه‌شى عه‌شایه‌ریی و نه‌ریتیی به‌سه‌ریاندا زاڵه.
* ئەم راپۆرتە لە چوارچێوەی پرۆژەی 'پەرەپێدانی تواناکانی ژنان لە میدیادا' بە پاڵپشتی وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا/ باڵیۆزخانەی کەنەدا لە عێراق، کە لەلایەن رادیۆی دەنگەوە جێبەجێ دەکرێت، ئامادە کراوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵهەڵشکانی نوسینگەیەک بازاڕی دراوی کەلار توشی شۆک دەکات
-
-
هەواڵلەبەر هۆکارێک کارکردن بە سیستەمی نوێی مۆڵەتی شۆفێری لە گەرمیان دەستیپێنەکردوە
-
-
هەواڵلقی گەرمیانی یەکێتی مامۆستایان: ئامادەین بۆ هەڵبژاردن
-
-
هەواڵپەیمانگای هونەرەجوانەکانی کفری شانۆکارێک دەداتە دادگا
-
-
هەواڵفهرمانبهرانى گرێبه‌ست له گه‌رمیان لە وەرگرتنی زەوی بێبەش دەکرێن
-
زۆرترین بینراوەکان