
رادیۆی دەنگ
ئه‌وه‌ى كه هه‌رگیز (چیمه‌ن) بیری لێنه‌كردبویه‌وه، ئه‌وه‌بوه كه رۆژێك له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه كه هاوبه‌شى ژیان و باوكی مناڵه‌كانێتى، له‌كاتى سه‌رجێیكردندا به‌دزیه‌وه كامێرا دابنێت و وێنه‌ى بگرێت، له‌وه‌ش شۆك تر ئه‌وه‌یه كه هه‌ڕه‌شه‌ى بڵاوكردنه‌وه‌ى ڤیدیۆكان بكات ئه‌گه‌ر ئه‌م به داواكانى رازیی نه‌بێت.
ئه‌و كه ژنێكى ته‌مه‌ن (30) ساڵه، پاش زنجیره‌یه‌ك كێشه‌و شه‌ڕى خێزانى، پیاوه‌كه‌ى داواى جیابونه‌وه‌ى لێده‌كات، به‌ڵام نایه‌وێت ماره‌ییه‌كه‌ى بدات، هه‌ربۆیه په‌نا بۆ وێنه‌گرتنى ده‌بات و هه‌ڕه‌شه‌ى بڵاوكردنه‌وه‌ى وێنه‌و ڤیدیۆكانیش ده‌كات ئه‌گه‌ر ئه‌م داوای ماره‌یی بكات.
له‌سه‌ره‌تادا كه چیرۆكى (چیمه‌ن)م بیست، توشی سه‌رسوڕمان بوم و پێموابو حاڵه‌تێكى تاك و بارودۆخێكى شاز و تایبه‌ته، به‌ڵام كه به‌دواداچونى زیاترم كرد، ئه‌وه‌م بۆ رونبویه‌وه كه ژماره‌یه‌كى زۆرتر له ژنان روبه‌روى هه‌مان بارودۆخ كراونه‌ته‌وه.
ئه‌و ژنانه باسله‌وه‌ده‌كه‌ن كه به‌هۆكارى ده‌ستبه‌رداربون به‌بێ هیچ به‌رامبه‌ر و ماره‌ییه‌ك، پیاوه‌كانیان په‌نایان بۆ ئه‌م كاره قێزه‌ونه بردوه.
(چیمه‌ن) كه ناوى ئه‌و و هه‌مو ئه‌و ژنانه‌ى دیكه كه وه‌كو قوربانی له‌م راپۆرته‌دا هاتون خوازراون، باسی له‌وه‌كرد دوای ئەوەی چونەوەی بۆ ماڵی باوکی مێردەکەی رازیدەکات بۆئەوەی بگەڕێتەوە لای، به‌ڵام دوای سێ شەو دیسان له‌ماڵ دەری کردووەو ئه‌مجاره پێیوتوه كه گرتەی ڤیدیۆیی لێ گرتوه و هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی دەکات ئەگر بیەوێت داوای مافی جیابونەوەی بکات.
ئه‌و ژنه ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد كه به‌ناچاریی و بۆ پاراستنى ناو و ئابڕ‌وى خۆی و خێزانه‌كه‌ى، بۆیه رازیی بوه به مه‌رجی هاوسه‌ره‌كه‌ى و دەستی لەهەموو مافه‌كانى هەڵگرتوە.
چیمەن، دواین قوربانی ئه‌مجۆره له ته‌ڵه‌كه‌بازیی نیە، به‌ڵكو چەندین کەسی هاوشێوەی هەن کە هەموویان بەمشێوەیە لەترسی کۆمەڵگاو ئابڕووچونیان دەستیان لەمافەكانى خۆیان هەڵگرتەوە و به جیابونه‌وه رازیی بون.
سەوسەن، یه‌كێكى دیكه‌یه له قوربانیانى ئه‌م حاڵه‌ته. ئه‌و چیرۆكى خۆی به‌مشێوه‌یه ده‌گێڕێته‌وه: "بەهۆێ ئەوەی مناڵم نەبو مێردەکەم بەردەوام هەڕەشەی جیابونەوەی لێدەکردم، ماوەیەک لەگەڵم زۆر باش بو بەشێوەیەک هەرگیز ئەو هەڵسوکەوتەم لێ نەبینی بو، چەند جارێک لەکاتی سه‌رجێیكردن دا داوای وێنەگرتن و گرتەی ڤیدیۆیی لێکردم، منیش هەرگیز بیرم بەلای ئەوە دا نەچو کە مێردەکەم بۆ مەرامی خراپ بەکاری بهێنێت، بۆیه رازیی بوم به‌داواكه‌ى، كه‌چى دواتر زانیم بۆ مه‌به‌ستى دیكه وێنه‌و ڤیدیۆی گرتوم".
وتیشی: "هاوسه‌ره‌كه‌م لەپڕ لەگەڵم گۆڕاو ناچاری کردم رازیبم بەوه‌ى ژنم بەسه‌ردا بهێنێت و منیش رازیی بوم، هه‌ر دواى رازیی بونیشم هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆكانى لێکردم ئەگر داوای جیابونەوە نەکەم، منیش بە ناچاری و لەترسی کێشەی کۆمەڵایەتی بێ دەنگیم هەڵبژارد و لەبەرامبەر سڕینەوەی گرتە ڤیدیۆییەکان لەهەموو مافە یاساییه‌کانم خۆش بوم".
وتیشی: "دواجار بۆم دەرکەوت مێردەکەم رێگەی بۆ دانراوە و بۆ ئەوەی من بێبەشببم لە موڵک و سامانه‌كه‌ى، ئەو کارەی لەگەڵکردووم".
ئه‌و ژنانه‌ى ئه‌م كاره‌یان له‌به‌رامبه‌ردا كراوه، له‌پێناو ئه‌وه‌ى له‌لایه‌نى مه‌عنه‌وییه‌وه تێكنه‌شكێن و ناوبانگی خێزانه‌كانیان خراپ نه‌بێت، چونه‌ته ژێرباری خواست و داواى مێرده‌كانیان به‌جیابونه‌وه به‌بێ هیچ به‌رامبه‌ر و مافێك. به‌ڵام ژنانێكى دیكه‌ش هه‌ن كه جیاواز له‌و دو حاڵه‌ته‌ى پێش‌و، مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌م حاڵه‌ته‌دا كردوه.
نەسرین، بە پێچەوانەی (چیمەن) و (سه‌وسه‌ن)ه‌وه توانیویەتی بەهاوکاری دادگا لەو داوه رزگاری بێت كه مێرده‌كه‌ى بۆی ناوه‌ته‌وه.
ئه‌و باسی له‌وه‌كرد دوای ئەوەی تۆراوە لەماڵی باوکی بوە لەرێگەی ژمارەیەکەوە ئاگادار کراوەتەوە کە گرتەی ڤیدیۆیی هەیەو بۆ بڵاونه‌كردنه‌وه‌ى داوای بڕە پارەیەکی لێکراوە، به‌ڵام دوای لێکۆڵێنەوە دەردەکەوێت کە مێردەکەی خۆی بوە كه‌ته‌له‌فۆنى كردوه‌و ئه‌و سیناریۆیه‌ى داناوه، بۆیه ئه‌ویش سكاڵاى له‌دژ تۆماركردوه‌و سزای تاوانەکەی خۆی وەرگرتوە.
به‌ڵام هه‌مو كات ژنان ناتوانن ئه‌وه‌ى نه‌سرین كردویه‌تى، ئه‌وانیش پێیهه‌ستن، چونكه زۆرێكیان پێیان باشتره بێبه‌ش بن له مافه مادیه‌كانیان، به‌ڵام ناوبانگی خۆیان و خێزانه‌كانیان له‌ده‌ست نه‌ده‌ن.
به‌وته‌ى چالاكوانێكى بوارى ژنان، هه‌مو كات ژنانى قوربانى له‌بیری ئه‌وه‌دان له‌روى مه‌عنه‌ویی و كه‌رامه‌ته‌وه پارێزراو بن، هه‌ر ئه‌مه‌شه واده‌كات زۆرجار ناهه‌قی و زوڵمیان به‌رامبه‌ر بكرێت یان قبوڵی بكه‌ن.
ڤیان سابر، سه‌رپه‌رشتیاری پرۆژه‌كانى رێكخراوى خه‌ڵك بۆ گه‌شه‌پێدان له‌گه‌رمیان كه‌له‌بوارى ژنان دا چالاكن، ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه زۆرحاڵه‌ت هاتوه‌ته به‌رده‌ستیان كه ئه‌گه‌ر ژنه‌كان سكاڵایان تۆماربكردایه، پیاوه‌كان روبه‌روى سزا ده‌بونه‌وه، به‌ڵام له‌ترسی "زڕاندنى ئابڕو و ناوبانگیان"، بێده‌نگییان هه‌ڵبژاردوه.
وتیشی: "مرۆڤ زۆرجار سه‌رى ده‌سوڕێت له‌به‌رامبه‌ر قێزه‌ونی ره‌فتارى هه‌ندێك له‌پیاوان، كه بۆ پێنه‌دانى مافێكى مادیی هاوسه‌ره‌كانیان، بیر له شێواز و رێگاى وه‌ها خراپ و چه‌په‌ڵ ده‌كه‌نه‌وه، كه مرۆڤ به‌بیستنى توشى شۆك ده‌بێت".
ئه‌و چالاكوانه، وتیشی: "هه‌ندێك له‌پیاوان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن كه هاوسه‌ره‌كانیان شه‌ره‌ف و ناموسیانن، ئه‌مه چ جۆره وه‌همێكه كه‌ناونراوه شه‌ره‌ف كاتێك پیاوانێك هه‌بن ئاماده‌بن تا ئه‌و راده‌یه بڕۆن كه مشتێ پاره‌یان له بڵاوكردنه‌وه‌ى وێنه‌ى روتى هاوسه‌ره‌كانیان به‌لاوه گرنگتر بێت؟!"
* ئەم راپۆرتە لە چوارچێوەی پرۆژەی 'پەرەپێدانی تواناکانی ژنان لە میدیادا' بە پاڵپشتی وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا/ باڵیۆزخانەی کەنەدا لە عێراق، کە لەلایەن رادیۆی دەنگەوە جێبەجێ دەکرێت، ئامادە کراوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵهاتوچۆی گەرمیان: رێکارەکانی دانانی کامێرای پۆینت تو پۆینت تەواو بوە
-
-
راپۆرتچیتر خانوە پلاستیکییەکان ژینگە پیس ناکەن
-
-
هەواڵکارەکانی بەشی پشکنینی مەمک لە نەخۆشخانەی کفری راگیراوە
-
-
هەواڵشارەوانی کەلار: بەمنزیکانە بەرزەپردەکەی کەلار تەواو دەبێت
-
-
هەواڵلە کەلار ٥٠ کەس بەتۆمەتی هەڵگرتنی چەقۆ و لێخوڕینی ماتۆڕسکیل دەستگیرکراون
-
زۆرترین بینراوەکان