
رادیۆی دەنگ
جیهان، کە ژنێکى دانیشتوى گه‌رمیانه، ماوەی دو ساڵە مێردەکەى خۆى و دو مناڵەکەی بەجێهێشتوە، بێ ئەوەی لەڕێگەی یاساییەوە لێى جیاببێته‌وه، ئه‌مه سه‌رباری ئه‌وه‌ى له‌روى بژێوییه‌وه هاوكاریه‌كى ئه‌وتۆیان ناكات. ئەو دەڵێت: "جگە لەوەی دەزانم مێردەکەم لەسلێمانییەو ژنێکی دیکەی هێناوە، ئیتر هیچ هەواڵێکی تری نازانم".
چیرۆكى جیهان، یه‌كێكه له‌و چه‌ندین چیرۆكه‌ى كه ده‌رخه‌رى ئه‌و ژیانه‌ن به‌شێكى ژنان پێوه‌ى گیرۆده‌ن، ئه‌وان به‌هۆكارى جیاواز هاوسه‌ره‌كانیان لێیان دابڕاون و به‌جێیان هێشتون، له‌دۆخێكدا ماونه‌ته‌وه كه‌نه‌جیابونه‌ته‌وه‌و نه ئومێدى گه‌ڕانه‌وه‌ى مێرده‌كانیشیان هه‌یه.
ئه‌و ژنانه له‌یه‌ك كاتدا گیرۆده‌ى ئه‌وه‌ن كه‌له‌روى یاساییه‌وه ناتوانن مافێكى ئه‌وتۆ به‌ده‌ست بێنن، هه‌روه‌ك له‌روى ژیانیشه‌وه بون به بار به‌سه‌ر خێزان و كه‌سوكاریانه‌وه، نیگه‌رانیشن له‌وه‌ى یاسا هیچیان بۆناكات.
جیهان، كه ته‌مه‌نى 30 ساڵه، له باسكردنى چیرۆكى خۆی بۆ كردین به‌نیگه‌رانیه‌وه وتى: "چەند جارێک بۆ ئەوەی لەمێردەکەم جیاببمەوە سەردانی دەزگا پیوەندیدارەکانم کردوە، به‌ڵام هیچم بۆ نەکراوە".
هەندێك لەو ژنانەی کە هاوژینەکانیان بەجێیان دەهێڵن، پەنا دەبەنە بەر ماڵی باوکیان، بەڵام کەمدەرامەتی و خراپی باری ئابوری ماڵه‌باوانیش وادەکات بەخێوکردنی منداڵەکانیان کارێکی قورس بێت.
لەوبارەوە (جیهان) وتی: "ماڵی باوکم باری ئابوریان باشنیەو لە ئەستۆ گرتن وبەخێوکردنی دو منداڵەکەم بۆ ئەوان زۆر قورسە، سەرباری ئەوەش نە مێردەکەم و نەکەسوکارەکەی ھاوکاریم ناکەن".
وەردە، ژنێکی ترە کە مێردەکەی ژنی بەسەر هێناوەو بەجێیهێشتوه. وتى: "دوای ئەوەی پیاوەکەم دەچێتە دەرەوەی وڵات، نزیکەی 5 ساڵە هیچ پیوەندیەکی لەگەڵ من و مناڵەکانم نەماوە، لە رێگەی دایکی مێردەکەمەوە سێ مانگ جارێک 250 هەزار دینارمان بۆ ئەنێرێت".
وتیشی: "هەوڵی جیابونەوەم لەمێردەکەم داوە، مێردەکەم تەنها بە دەمی و لە رێگەی کەسوکارەکەیەوە هەواڵی جیابونەوەی بۆ نا‌ردوم، دوای ئەوەی پەیوەندیم کردوە بە لایەنی پەیوەندیدارەوە بۆ بەڕەسمی کردنی جیابونەوەکە، بەڵام ئەوان داوای بەڵگەو پەڵپ و بیانوی زۆریان هەبوەو بەحوکمی ئەوەی مێردەکەشم هیچ ئاسان کاری بۆ نەکردوم، پاشەکشەم کردوە لەداواکەم".
خراپی باری ئابوریی و نەبونی موچەو کارێکی دیاریکراو، بوەتە هۆی ئەوەی زۆرینەی ئەو ژنانە بەناچاری مناڵەکانیان بەخێو بکەن. وەردە بەم جۆرە باس لەو قورساییە دەکات كه‌كه‌وتوه‌ته سه‌ر ژیانى "هیچ ژنێک ناتوانێت لەم رۆژگارە ئه‌رکی بەخێوکردنی مناڵ لە غیابی مێرد و نەبونی سەرچاوەی داریی لەئەستۆ بگرێت، ناچار نەبم نەخێر ناتوانم".
باسی لەوەش کرد "بۆ پەیداکردنی بژێوی مناڵەکانم کرێکاری ماڵانیشم کردوە".
لەڕوی یاساییەوە دوای ئەوەی مێرد ژنەکەی بەجێ ئەهێڵێت، ژن دەتوانێت دوای ساڵێک لە مێردەکەی جیاببێتەوە، به‌ومه‌رجه‌ی ده‌ستبه‌رداری به‌شێک له‌مافه داراییه‌کانی بێت.
بۆ رونکردنەوەی تەواو لەسەر ئەم بابەتە، پارێزەر (نەشاد عومەر) وتى: "لە شەرع و لە یاسادا پیاو بۆی هەیە بە گوێگرتنی دو شایەت ژنەکەی خۆت ته‌ڵاق بدات، بەڵام ئەو مافە ژن نیەتی، واتە ژن ناتوانێت پیاو ته‌ڵاق بدات، بەڵام وەکو مەرجێکی رەوا یاسا و شەرع رێگری لەوە ناکەن کە مەرجی بەدەستبونی ته‌ڵاق لە لایەن ژنەوە دابنرێت لە گرێبەستی هاوسەری، واتە ژن و پیاو لە (عقد زواج) دەتوانن ئەو خاڵە بنوسن کە ته‌ڵاقیش بەدەست ژن بێت".
وتیشی: "بە پێی یاسای باری کەسێتى بەرکار لە هەرێم، دوای ئەوەی پیاو ژنەکەی بۆ ساڵێک بەجێهێشت، ژن دەتوانیت لە دادگا داوای جیابونەوە بکات، بەڵام لێرەدا ئەو مافانەی ژن بەدەستی دەهێنێت بە قەدەر ئەوە نیە کە لە ئەنجامی ته‌ڵاق بە دەستی بێنێت".
* ئەم راپۆرتە لە چوارچێوەی پرۆژەی 'پەرەپێدانی تواناکانی ژنان لە میدیادا' بە پاڵپشتی وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا/ باڵیۆزخانەی کەنەدا لە عێراق، کە لەلایەن رادیۆی دەنگەوە جێبەجێ دەکرێت، ئامادە کراوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵهاتوچۆی گەرمیان: رێکارەکانی دانانی کامێرای پۆینت تو پۆینت تەواو بوە
-
-
راپۆرتچیتر خانوە پلاستیکییەکان ژینگە پیس ناکەن
-
-
هەواڵکارەکانی بەشی پشکنینی مەمک لە نەخۆشخانەی کفری راگیراوە
-
-
هەواڵشارەوانی کەلار: بەمنزیکانە بەرزەپردەکەی کەلار تەواو دەبێت
-
-
هەواڵلە کەلار ٥٠ کەس بەتۆمەتی هەڵگرتنی چەقۆ و لێخوڕینی ماتۆڕسکیل دەستگیرکراون
-
زۆرترین بینراوەکان