
رادیۆی دەنگ
(گوڵان)، کەبەشێک لە روخساری سوتاوە، هەم ئازاری جەستەیی و هەم دەرونی ئەچێژێ، هەندێكجار هێندە جاڕس ئەبێت، دەڵێت: "بریا هەر ئەو کاتەى بەشێک لەجەستەم سوتا، هەمو جەستەم سوتابایە".
گوڵان، (23) ساڵ، وتی: "لەکاتی دروستکردنی خواردنا بو، لەپڕ غازەکەمان تەقیەوەو بەشێک لەجەستەمی سوتاند".
ئەو وتیشی: "هەرچەند دەرمانم بەکارهێنا بۆئەوەی سوتاوییەکە بەجەستەمەوە نەمێنێ، بەڵام سودی نەبو، هەرئەوەش بوه‌تە رێگریه‌كى گه‌وره له‌به‌رده‌م ژیانم دا".
زۆرینه‌ى ئه‌و كچانه‌ى كه توشى حاڵه‌ته‌كانى سوتان ده‌بن، دواى روداوه‌كه روبه‌روى ژیانێكى ناخۆش و ناسه‌قامگیر ده‌بنه‌وه. ئه‌وان ئه‌گه‌ر به‌خۆسوتاندن بێت یان به سوتان بێت، جه‌سته‌و روخساریان توشى شێواویی ده‌بێت، ئه‌مه‌ش واده‌كات نه‌توانن به ئاسایی ژیان بكه‌ن.
ئه‌وان ئه‌گه‌رچی ده‌ربازیان له ئازاره جه‌سته‌ییه‌كان بوه، به‌ڵام به‌هۆی لێكه‌وته‌و شوێنى برین و سوتاویه‌كه‌ى سه‌ر جه‌سته‌یان، ناتوانن وه‌كو كه‌سانى دیكه ژیان بكه‌ن، به‌ڵكو ئه‌مه ده‌بێته گرێیه‌ك له ژیانیان دا.
گوڵان، ئه‌و كچه‌ى كه غازى پێدا ته‌قیه‌وه‌و به‌شێكى جه‌سته‌ى سوتا، لەکاتی گێڕانەوەی چیرۆکی سوتاوییەکەیدا، وه‌ك ئه‌وه‌ى ده‌ستكاری برینێكى سارێژنه‌بو بكه‌ى، ئازار دایده‌گرت و ده‌ستى به‌گریان ده‌كرد.
به‌ده‌م گریان و هه‌ڵڕشتنی فرمێسکه‌وه، ئاماژەی بەوەکرد "لەئێستەیا ئازاری جەستەم نیە، بەڵام دەرونم هێندە نامورتاحە کە دەڵێم بریا ئەو کات تەواوی جەستەم سوتابا و لەم ئازارەی ئیستە دەربازم بوایه".
ئه‌و كچانه‌ى كه روبه‌روى ئه‌م حاڵه‌ته ده‌بنه‌وه، هه‌ندێكیان ناچار ده‌بن ده‌ستبه‌ردارى ژیانى ئاسایی و خه‌ون و خولیاكانیان بن و له‌كونجى ماڵه‌وه بخزێن.
محه‌مه‌د ئیبراهیم، توێژه‌رى كۆمه‌ڵایه‌تی، بۆ (نه‌وژین) وتى: "ئەو ئافرەتانەی کە بەهۆی روداوێکەوە یان سوتانەوە روخسارییان تێکچوە، توشی بارێکی دەرونی ئاڵۆز دەبن و هەست بەکەمی و شەرم دەکەن و ئەگەری دورە پەرێزی و دورکەوتنەوەیان لە کۆمەڵ زیاترە".
(دەرون)، کچێکی ترە و بەشێک لە روخساری سوتاوە. له‌وباره‌وه ده‌ڵێت: "من تەمەنم شانزە ساڵان بو کاتێک توشی ئەم سوتاوییە بوم، هەندێكجار مناڵان لێم دەترسێن و کەئەمبینن هاوار ئەکەن، ئەمەش بۆ من زۆر ناخۆشە، بۆیە بەکەمی دەچمە دەرەوەو تەنانەت وازم لەخۆێندنیش هێناوە".
یه‌كێك له‌گه‌وره‌ترین ئه‌و كێشه‌و خه‌مانه‌ى كه روبه‌روى ئه‌م كچانه ده‌بێته‌وه، ئه‌وه‌یه كه قورس و گرانه بۆیان ژیانى هاوسه‌ری پێكبهێنن. باسله‌وه‌ده‌كه‌ن كه هەندێكجار خەڵکی توانجی ئەوەیان لێده‌ده‌ن کە بۆچی هاوسه‌رگیریی ناكه‌ن، بێ ئاگا له‌وه‌ى كه به‌هۆی سوتاویی جه‌سته‌یانه‌وه ناتوانن ئه‌و كاره بكه‌ن.
دەرون، دەڵێت: "من کەبەشێک له روخسارم سوتاوە ناتوام بەهیچ جۆرێک دایبپۆشم، ئەوانەی کە بەشێک لە جەستەیان سوتاوە ئەتوانن بە جلێك دایپۆشن، به‌ڵام من ئەوەش ناتوانم".
به‌وته‌ى محه‌مه‌د ئیبراهیم-ى توێژه‌رى كۆمه‌ڵایه‌تی، به‌شێكى زۆری خه‌م و ته‌ركیزی ژیانى ئه‌و كچانه‌ى كه توشى سوتان هاتون، ده‌بێته ئه‌وه‌ى چۆن ئه‌و جێ سوتاویه چاك بكه‌نه‌وه.
وتی:"ئه‌و كچانه هەستی متمانە بەخۆبونیان کەم دەبێتەوە و زۆرترین بیرکردنەوەکانیان لە جوانترکردنی روخساریان دەبەنەسەر، لە پرۆسەی هاسەرگیریشدا رەنگە توشی گرفت ببنەوە ".
ئه‌م وته‌یه، (گوڵان)یش جه‌ختی لێكرده‌وه و وتى: "هەندێكجار ئارەزو ده‌كه‌م جلێک بپۆشم، بەڵام بەهۆی ئەوەی جەستەم سوتاوە، ناتوانم له‌به‌ری بكه‌م، ئەمەش توشی بێئومێدیم دەکات و خۆزگە دەخوازم کە وەکو هەرمرۆڤێکی ئاسایی بمتوانیبایە هەمو ئەو جلانە لەبەر بکه‌م کە ئارەزوم لێیانە".
* ئەم راپۆرتە لە چوارچێوەی پرۆژەی 'پەرەپێدانی تواناکانی ژنان لە میدیادا' بە پاڵپشتی وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا/ باڵیۆزخانەی کەنەدا لە عێراق، کە لەلایەن رادیۆی دەنگەوە جێبەجێ دەکرێت، ئامادە کراوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵهاتوچۆی گەرمیان: رێکارەکانی دانانی کامێرای پۆینت تو پۆینت تەواو بوە
-
-
راپۆرتچیتر خانوە پلاستیکییەکان ژینگە پیس ناکەن
-
-
هەواڵکارەکانی بەشی پشکنینی مەمک لە نەخۆشخانەی کفری راگیراوە
-
-
هەواڵشارەوانی کەلار: بەمنزیکانە بەرزەپردەکەی کەلار تەواو دەبێت
-
-
هەواڵلە کەلار ٥٠ کەس بەتۆمەتی هەڵگرتنی چەقۆ و لێخوڕینی ماتۆڕسکیل دەستگیرکراون
-
زۆرترین بینراوەکان