
رادیۆی دەنگ
له‌و ماوه‌یه‌دا كه‌له‌ئاماده‌یی خوێندویه‌تى، (رێزان) ئه‌وه‌ى ویستوه‌و حه‌زی لێبوه ئه‌وه‌بوه كه‌بتوانێت نمره‌یه‌كى باش به‌ده‌ست بێنێت و له‌و كۆلێژه درێژه به‌خوێندن بدات كه‌ده‌یه‌وێت، به‌ڵام ئه‌گه‌رچی نمره‌ى پێویستی بۆ خوێندن له‌و كۆڵێژه به‌ده‌ستهێنا، كه‌چى رێگرییه خێزانیه‌كان، خه‌ون و ئاواته‌كه‌یان پوچه‌ڵ كرده‌وه.
ئه‌و نمونه‌یه‌كه له‌و كچانه‌ى كه به‌هۆی رێگری خێزانه‌كانیان له‌وه‌ى نابێت له شارێكى تر‌ى ده‌ره‌وه‌ى كه‌لار و زانكۆیه‌كى تر‌ى ده‌ره‌وه‌ى گه‌رمیان بخوێنن، ئه‌و حه‌زانه‌ى له‌بوارى خوێندن دا هه‌یانبوه، به‌دیی نه‌هاتوه‌و به‌ناچارى رویان له كۆلێژ و بوارى تری خوێندن كردوه.
ژماره‌یه‌ك له كچانى گه‌رمیان، پاش ته‌واوكردنى خوێندنى ئاماده‌یی، به‌هۆی زاڵبونى ئه‌و كلتوره‌ى كه‌تائێستاش ژنان به‌لاواز ده‌بینێت، رێگه به‌مناڵه‌كانیان ناده‌ن له شاره‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ناوچه‌ى خۆیان درێژه به‌خوێندنى زانكۆیی بده‌ن، به‌ڵكو ناچاریان ده‌كه‌ن ده‌ستبه‌ردارى ئه‌و حه‌زه‌یان ببن و له‌كۆلێژ و بوارێكى تر له‌ناوچه‌كه‌ى خۆیان بخوێنن.
رێژان، كه‌ناوى خوازراوى كچێكه، وتی: "ئارەزوی من ئەوەبوە بچمە ئەو بەشەی کەچەندین ساڵ هەوڵم بۆ دا، خۆشبەختانە لەپۆلی دوانزە دا نمرەیەکی بەرزم بەدەستهێنا، بەڵام ماڵەوە بونە رێگر لەبەردەم ئەوەی کەمن بچم ئه‌و به‌شه بخوێنم، چونكه لە زانکۆی سلێمانی بو".
وتیشی: "کە ماڵەوە رێگربون، ناچاربوم ئەوبەشەی کەناوم لێی هاتبوەوە دایبەزێنم بۆ زانکۆی گەرمیان و بۆبەشێک کەخۆم هیچ ئارەزویەکم لێی نه‌بو".
رێگری و کۆسپەکانی خێزان له خه‌ونه‌كانى كچان به‌گشتى و خوێندنیان به‌دڵی خۆیان به‌تایبه‌تى، ده‌بێتەهۆی کەمکردنەوەی داهێنان، چونکە ئەو کچانە كاتێك ناچار ده‌كرێن له به‌ش و بوارێكدا بخوێنن كه خۆیان به‌دڵیان نیه، حه‌وسه‌ڵه‌و ئاره‌زویان به‌گشتى سست ده‌بێت، ئه‌مه‌ش كار له ئاستى داهێنانیان ده‌كات.
کەریم مەدحەت، ماستەر لە ده‌رونناسی، له‌وباره‌وه وتی: "رێگری و کۆسپەکان لەبەردەم کچان دەبێتە هۆی لەناوبردنی حەز و خولیاكانیان، کە بەهەوڵ وماندوبونى خۆیان ئەو نمرەیه‌یان هێناوەو ناتوانن لەو بەشە بخوێنن کە ئارەزویانە، ئەمەش دەبێتە هۆی لەناوبردنی ئەو داهێنانەی کە ئەو کچانە لەمێشکیاندایە".
ئه‌و شاره‌زایه‌ى ده‌رونزانی، زیاتر ئاماژه‌ى به‌مه‌ترسیه‌كانى ئه‌م حاڵه‌ته كرد و باسیله‌وه‌كرد له‌روى ده‌رونییه‌وه ئه‌م كاره هه‌ندێكجار كچان تێكده‌شكێنێت و ره‌نگه سه‌ر بكێشێت بۆ دروستبونى گرێ و نه‌خۆشیی ده‌رونى.
لەپاڵ کلتورو دابونەریت و ئەو رێگریانەی کە بونەتە بەربەست لەبەردەم کچانى کۆمەڵگەی کوردی دا، هۆکارى تریش هەن كه خێزانه‌كان به‌هۆیه‌وه رێگری له‌كچه‌كانیان ده‌كه‌ن له ده‌ره‌وه‌ى شاره‌كان بخوێنن، لەو هۆکارانەش باری دارایی وئابورییانه.
روخۆش، كه ناوی خوازراوی کچێکى خوێندكاره، ئه‌ویش به‌هه‌مانشێوه رێگریی لێكراوه له ده‌ره‌وه‌ى شار و له‌و به‌شه‌ى خۆی ویستویه‌تى بخوێنێت. وتى: "من جگە لەوەی کە ماڵەوەمان ئاستی رۆشنبیری و هۆشیاریان کەم بو، لەپاڵ ئەوەشدا باری دارایمان هی ئەوەنەبو کەمن بچمە زانکۆی سلێمانی بخوێنم، بۆیە ناچاربوم كۆلێژه‌كه‌م دابەزێنم و لێرە بخوێنم".
سه‌رباری لایه‌نى مادی، به‌ڵام هێشتا به‌شێكى زۆری رێگریه‌كان، ره‌گی كه‌لتوریی یان رۆشنبیرییان هه‌یه، به‌تایبه‌ت له‌و خێزانانه‌ى كه ئاستى تێگه‌یشتنیان لاوازتره. ئه‌و خێزانانه تائێستا كچان به‌لایانه‌وه جێگه‌ى ئه‌و متمانه‌یه نین كه بتوانن به‌ته‌نیا بۆ شارێكى تر بیان نێرن بۆ خوێندن.
كه‌ریم مه‌دحه‌ت، پێیوایه ئه‌م كاره بۆ هه‌ڵه لێكدانه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگه له ئاین و خراپی دابونه‌ریته‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئه‌و وتى: "بەهەڵەتێگەیشتن له ئاین و کۆمەڵگەو دابونەریت و کەمی هوشیاری لەناو کۆمەڵگە، هۆکارن بۆئەوەی جیاوازی بکرێت لەنێوان کچان وکوڕان وهەروەها بەکەم سەیرکردنی کچان".
جه‌ختیشیكرده‌وه كه ئه‌م تێڕوانینه كۆمه‌ڵایه‌تییه هه‌ڵه‌و ناته‌واوه، چونكه وه‌كخۆی وتى: "هەندێكجار ئەو توانایەی لەکچان دا هەیە، لەکوڕان دا بەدی ناکرێت".
* ئەم راپۆرتە لە چوارچێوەی پرۆژەی 'پەرەپێدانی تواناکانی ژنان لە میدیادا' بە پاڵپشتی وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا/ باڵیۆزخانەی کەنەدا لە عێراق، کە لەلایەن رادیۆی دەنگەوە جێبەجێ دەکرێت، ئامادە کراوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵهاتوچۆی گەرمیان: رێکارەکانی دانانی کامێرای پۆینت تو پۆینت تەواو بوە
-
-
راپۆرتچیتر خانوە پلاستیکییەکان ژینگە پیس ناکەن
-
-
هەواڵکارەکانی بەشی پشکنینی مەمک لە نەخۆشخانەی کفری راگیراوە
-
-
هەواڵشارەوانی کەلار: بەمنزیکانە بەرزەپردەکەی کەلار تەواو دەبێت
-
-
هەواڵلە کەلار ٥٠ کەس بەتۆمەتی هەڵگرتنی چەقۆ و لێخوڕینی ماتۆڕسکیل دەستگیرکراون
-
زۆرترین بینراوەکان