
رادیۆی دەنگ، شۆخان حه‌مه‌ساڵه‌ح
هه‌ركاتێك ژماره‌ى رۆژنامه‌نوسان له‌گه‌رمیان رو له‌زیاد بون ده‌كات، ئه‌م زیادكردنه له روى ره‌گه‌زییه‌وه لاسه‌نگ ده‌بێت، چونكه زۆرینه‌ى زۆری رۆژنامه‌نوسه‌كان له‌ره‌گه‌زی نێرن و كه‌مترینیان له ره‌گه‌زی مێ.
له‌چه‌ند ساڵی رابردودا، چ له روى ژماره‌و چ له روى جۆرێتیه‌وه، به‌ره‌وپێشه‌وه‌چونێك له بوارى راگه‌یاندن دا گه‌رمیان هاتوه‌ته بون، به‌ڵام ئه‌وه‌ى مایه‌ى تێبینییه كه كه‌متر ژنان به‌شدارن له‌م به‌ره‌وپێشه‌وه‌چونه‌و تاڕاده‌یه‌كى زۆر خۆیان له كایه‌كه دوره په‌رێز گرتوه.
هۆكارى چیه كه‌متر ژنان و كچان ده‌بنه رۆژنامه‌نوس؟ ئایا رێگرییه یاخود نه‌ره‌خساندنى ده‌رفه‌ت؟ ژنان خۆیان كه‌مته‌رخه‌من یان ناچار به گۆشه‌گیریی ده‌كرێن؟
بێریڤان ئه‌حمه‌د، یه‌كێكه له‌و كچانه‌ى كه هه‌وڵده‌ده‌ین وه‌ڵامى به‌شێك له‌م پرسیارانه‌مان لێوه ده‌ستبكه‌وێت.
ئه‌و كه خوێندكارى زانكۆیه، له‌باسكردنى هۆكاره‌كانى دوره‌په‌رێزى كچان و ژنانى گه‌رمیان له بوارى راگه‌یاندن، خێزان و كۆمه‌ڵگه‌ى به‌هۆكار زانى. وتى: "كچانى ئه‌م ناوچه‌یه خولیاى بواره‌كه‌ن، به‌ڵام به‌هۆی لاوازی ئاستى رۆشنبیری و تێڕوانینى كۆمه‌ڵگه كه به چاوێكى نزمه‌وه له كچانى راگه‌یاندكار ده‌ڕوانن، وایكردوه ئه‌و خولیایه‌یان بمرێنن له‌ناخیان دا".
چنور مه‌جید، كه كچه فه‌رمانبه‌رێكى كه‌لاره، هه‌مان رای بێریڤانى هه‌یه. ئه‌و باس له‌وه‌ده‌كات كه زۆرجار خێزانه‌كان ده‌رفه‌ت به كچانیان ده‌ده‌ن، به‌ڵام به‌هۆی توانج و رێگری كۆمه‌ڵگه‌وه، كچان ناتوانن به‌رده‌وام بن له‌كاركردن.
ئه‌و وتى: "كۆمه‌ڵگه به‌پله‌ى یه‌كه‌م هۆكاره، چونكه ئه‌گه‌ر خێزانه‌كانیش رێگه بده‌ن به‌كچه‌كانیان كه له‌و بواره كار بكه‌ن، به‌ڵام قسه‌ى كۆمه‌ڵگه ساردیان ده‌كاته‌وه".
له گه‌رمیاندا چه‌ند ده‌زگایه‌كى راگه‌یاندن هه‌بون وهه‌ن كه زۆربه‌یان سه‌ر به‌لایه‌نه سیاسیه‌كانن، ئه‌مانه به‌شى زۆری كادیره‌كانیان له ره‌گه‌زی نێرن. له رابردوش دا چه‌ند هه‌وڵێكى میدیایی ژنان هه‌بون، وه‌كو بونى رادیۆیه‌كى تایبه‌ت به ژنان به‌ناوى رادیۆی (ته‌وار)، یاخود بونى رۆژنامه‌ى (پاریا) كه ئه‌ویش تایبه‌تمه‌ند بو به ژنان، به‌ڵام له‌ئێستادا هیچكام له‌و ده‌زگایانه بونیان نه‌ماوه‌و داخراون.
به‌وته‌ى ئازاد عوسمان، به‌ڕێوه‌به‌رى رادیۆی ده‌نگ له‌كه‌لار، كه رادیۆیه‌كى كۆمه‌ڵگه‌یی ئازاده، پرسی ئاماده‌یی ژن له راگه‌یاندن دا، دولایه‌نه‌یه.
ئه‌و رونیكرده‌وه"له‌لایه‌ك په‌یوه‌ندی به‌كۆی تێڕوانینى كۆمه‌ڵگه بۆ ژنان و تێڕوانینی خودى ژنان بۆ خۆیانه‌وه هه‌یه، له‌لایه‌كى دیكه‌شه‌وه په‌یوه‌ندی هه‌یه به ره‌خساندنى ده‌رفه‌ت و هه‌ل بۆ ژنان".
باسی له‌وه‌شكرد كه به‌پێی ئه‌زمونى خۆیان، ئه‌گه‌ر ژنان ده‌ستگرۆیی و هاوكاریی بكرێن، ئه‌وا زۆر به‌باشیی له بواره‌كه‌دا ده‌چنه پێشه‌وه "له‌م روه‌شه‌وه نمونه‌ى سه‌ركه‌وتو و باشمان هه‌یه".
نوسه‌رو چاو‌دێر (شیلان محه‌مه‌د)، پێیوایه "سروشتى كارى راگه‌یاندن كه‌پێویستى به‌كاتى زۆر و به‌دواچونى به‌رده‌وام و ئاستى زانستى پرۆڤیشناڵى هه‌یه‌و واده‌كات هه‌مو كه‌سێك ده‌ست بۆ ئه‌وكاره نه‌بات".
ئه‌وه‌شى وتى: "كۆبونه‌وه‌ى ده‌زگاكانى راگه‌یاندن له‌پارێزگاكانى هه‌ولێر و سلێمانى واده‌كات ئه‌وانه‌شى له‌ناوچه‌كانى دیكه‌وه بیانه‌وێت له‌م ده‌زگایانه وه‌ك ستاف كار بكه‌ن، ناچار شوێنى نیشته‌جێبونیان بگوازنه‌وه بۆ ئه‌و پارێزگایانه، كه‌ئه‌مه‌ش ئه‌ركێكى قورسه به‌تایبه‌ت بۆ ئافره‌ت".
له‌وه‌ڵامى پرسیارى ئه‌وه‌ى تاچه‌ند ده‌زگاكانى راگه‌یاندن له‌ناوچه‌كه ئه‌ركیان له‌ئه‌ستۆیه؟ شیلان محه‌مه‌د وتى: "ده‌زگاكانى راگه‌یاندن له‌ناوچه‌كه‌ناتوانن هه‌مو ئه‌ركه‌كان بگرنه ئه‌ستۆ, چونكه ده‌رامه‌ت و توانایان دیارى كراوه، به‌ڵام ده‌توانن له‌رێگه‌ى ره‌خساندنى هه‌له‌وه به‌شێوازى وه‌رگرتن و راهێنان و كردنه‌وه‌ى خول بۆ ئاره‌زو مه‌ندانى بواره‌كه، پرۆژه‌یان هه‌بێ و بۆ خودى ده‌زگاكه‌ش ببێته سه‌رچاوه‌ى داهات."
* ئەم راپۆرتە لە چوارچێوەی پرۆژەی 'پەرەپێدانی تواناکانی ژنان لە میدیادا' بە پاڵپشتی وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا/ باڵیۆزخانەی کەنەدا لە عێراق، کە لەلایەن رادیۆی دەنگەوە جێبەجێ دەکرێت، ئامادە کراوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵهاتوچۆی گەرمیان: رێکارەکانی دانانی کامێرای پۆینت تو پۆینت تەواو بوە
-
-
راپۆرتچیتر خانوە پلاستیکییەکان ژینگە پیس ناکەن
-
-
هەواڵکارەکانی بەشی پشکنینی مەمک لە نەخۆشخانەی کفری راگیراوە
-
-
هەواڵشارەوانی کەلار: بەمنزیکانە بەرزەپردەکەی کەلار تەواو دەبێت
-
-
هەواڵلە کەلار ٥٠ کەس بەتۆمەتی هەڵگرتنی چەقۆ و لێخوڕینی ماتۆڕسکیل دەستگیرکراون
-
زۆرترین بینراوەکان