
رادیۆی دەنگ
دیارده‌ى فره ژنى یه‌كێكه له‌و دیاردانه‌ى له كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى دا به رونى به‌رچاو ده‌كه‌وێ و به پێی ئاماره‌كانیش به به‌راورد به ساڵی رابردو رێژه‌كه‌ى زیادى كردوه.
سه‌ره‌رای ده‌ركردنى یاسایه‌ك تایبه‌ت قه‌ده‌غه‌كردنى دیارده‌ى فره‌ژنى، به‌ڵام ئه‌م دیارده‌یه و به دیارى كراوى هێنانى ژنى دوه‌م له كۆمه‌ڵگای كوردیدا و به تایبه‌تیش ناوچه‌ى گه‌رمیان دیارده‌یه‌كى به‌رچاوه.
شیرین، كه ناوى خوازراوى ژنێكى ٣٥ ساڵه، یه‌كێكه له‌و ژنانه‌ى كه هاوسه‌ره‌كه‌ى ژنى به‌سه‌ردا هێناوه. وتى :"هێنانی ژنی دوه‌م زیاتر چاو لێکەری و بۆ ناو بانگە، مێردەکەم ھاورێکەی ژنی دوەمی ھێنا بۆیە ئەویش ژنی بەسەر مندا ھێنا."
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد:"له‌كاتێكدا من ئەوەی شەرع و کلتور بۆی داناوم درێخیم له‌جێبه‌جێكردنى نەکردوە و بەدڵی مێردەکەمم کردوەو ئێمه کێشەو گیروگرفتمان نەبو، كه‌چى ئه‌و تەنھا لەبەر حه‌زی خۆی ژنی بەسەرداھێنام."
له باره‌ى بژێوى ژیانیانه‌وه شیرین ده‌ڵێت:"مێرده‌كه‌م قه‌رزێكی زۆریشی هه‌بوه، به‌ڵام شەریعەت ئاسانکاری کردوە بۆپیاوان یاساش بەھەمان شێوە، یاساش ھەیە رێگری لەھێنانی ژنی دوھەم دەکات بەڵام کوا جێ بەجێ دەکرێت؟"
به‌شێك له‌و ژنانه‌ى ژنى دوه‌میان به‌سه‌ردا ده‌هێنرێ گرفتى دیكه‌شیان روبه‌رو ده‌بێته‌وه و دیارترینیشیان ته‌ڵاق نه‌دانیانه له لایه‌ن هاوسه‌ره‌كانیانه‌وه.
سه‌بیحە، ژنێكى تەمەنی (36) ساڵى دانیشتوى قه‌زای کەلارە وتى: "پیاوه‌كه‌م بۆ خۆشی خۆی ژنی هێناوە و له دوای ئه‌وه‌ى ژنى دوه‌مى هێناوه ئێمه‌ى به جێهێشتوه."
ده‌شڵێت :"مێرده‌كه‌م كاتێك ژنى دوه‌مى هێنا پرسی به من نه‌كردوه و ئاگام لێنه‌بوه، پاش ژن هێنانى منداڵه‌كانیشی به جێهێشتوه و منداڵه‌كانى ژنه‌كه‌ى تر‌ى به خێو ده‌كات."
سه‌بیحه، وتیشی :"سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ى ژنى دوه‌مى هێناوه، تا ئێستا ته‌ڵاق نه‌دراوم و سكاڵاشم تۆمار كردوه، به‌ڵام سودى نه‌بو و نه‌یان گرت، ئه‌و ده‌ستیده‌چێت و ده‌یناسن بۆیه نایگرن."
جیاواز له‌و گرفتانه‌ى دێته رێگه‌ى ئه‌و ژنانه‌ى ژنى دوه‌میان به‌سه‌ردا دێت، به‌شێك له ژنان ره‌زامه‌ندن له‌سه‌ر ئه‌و هاوسه‌رگیریانه‌و وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن گرفتیان نیه.
زینه‌ت، (51) ساڵ، وتى: "مێرده‌كه‌م ژنی دوه‌می هێناوه و ئێمه هیچ كێشه‌یه‌كمان نیه، سه‌ره‌ڕای هێنانی ژنی دوه‌م په‌یوه‌ندیمان هه‌رباشه."
به‌شێك له‌و پیاوانه‌ى هاوسه‌رگیرى دوه‌م و سێیه‌م ئه‌نجام ده‌ده‌ن زۆر جار "ئایین" ده‌كه‌ن به پاساو، زانایه‌كى ئاینیش ده‌ڵێت :" ئه‌گه‌ر پیاو نه‌توانێ داوه‌رى له نێوانیاندا فه‌راهه‌م بكات ئه‌وا بۆی نیه له ژنێك زیاتر بهێنێت."
حه‌سه‌ن ساڵح، هه‌ڵگرى بروانامه‌ى دكتۆرا له شه‌ریعه‌تى ئیسلامی‌دا، به (نه‌وژین)ى راگه‌یاند:" له ئاینی ئیسلامدا پیاوان بۆیان هه‌یه تا چوار ژن بهێنن به‌و مه‌رجه‌ی پیاوه‌كه بتوانێ له‌روی مادی معنه‌وی و ڕۆحیه‌وه دادوه‌ری له‌نێوانیاندا بچه‌سپێنێ".
به پێی ئه‌و ئامارانه‌ى ده‌ست "نه‌وژین" كه‌وتوه رێژه‌ى فره ژنى به به‌راورد به ساڵى رابردو زیادى كردوه.
هیوا محه‌مه‌د، پارێزه‌ر له‌گه‌رمیان، له‌وباره‌وه رایگه‌یاند:" پیاو بۆحەزێکی کاتی خۆی رودەکاتە هێنانى ژنی دیكه، هه‌ندێكجاریش چاولێكه‌رییه كه گومانی تێدا نیه ئه‌مه‌ش كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی زیاد ده‌كات."
لێكه‌وته‌یه‌كى دیكه‌ى دیارده‌ى فره ژنى جگه له جیابونه‌وه‌ى هاوسه‌ره‌كان دروستكردنى كێشه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تییه. توێژه‌رێكى كۆمه‌ڵایه‌تیش ده‌ڵێت:" هێنانی ژنی دوەم لەکۆمەڵگای ئێمە کیشەی زۆر گەورەی ناوەتەوە."
عه‌باس مه‌حمود، وتى: "ئەوئافرەتانە کەژنی دوەمیان بەسەردا دێت پەنایان بۆجیابونەوە بردوەوپاش ئه‌وه‌ى یاسای باری کەسێتی لەکوردستان هەموار کرایەوە ئیستا دادگاکانی خانەقین وجەلەولا ریگەدەدەن کە پیاو ژنی دوەم بینێت."
* ئەم راپۆرتە لە چوارچێوەی پرۆژەی 'پەرەپێدانی تواناکانی ژنان لە میدیادا' بە پاڵپشتی وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا/ باڵیۆزخانەی کەنەدا لە عێراق، کە لەلایەن رادیۆی دەنگەوە جێبەجێ دەکرێت، ئامادە کراوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵهاتوچۆی گەرمیان: رێکارەکانی دانانی کامێرای پۆینت تو پۆینت تەواو بوە
-
-
راپۆرتچیتر خانوە پلاستیکییەکان ژینگە پیس ناکەن
-
-
هەواڵکارەکانی بەشی پشکنینی مەمک لە نەخۆشخانەی کفری راگیراوە
-
-
هەواڵشارەوانی کەلار: بەمنزیکانە بەرزەپردەکەی کەلار تەواو دەبێت
-
-
هەواڵلە کەلار ٥٠ کەس بەتۆمەتی هەڵگرتنی چەقۆ و لێخوڕینی ماتۆڕسکیل دەستگیرکراون
-
زۆرترین بینراوەکان