
رادیۆی ده‌نگ
یه‌كه‌ى چاودێری حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیانى سه‌ر به رادیۆی ده‌نگ، گفتوگۆیه‌كى بۆ به‌رپرسانى نه‌خۆشخانه‌ى شه‌هید شێره‌ى نه‌قیب بۆ ژنان و مناڵبون له‌كه‌لار و ژماره‌یه‌ك چالاكوان و رۆژنامه‌نوسی سنوره‌كه رێكخست.
ئه‌م گفتوگۆیه دوێنێ چوارشه‌مه 28/11/2018، له‌چوارچێوه‌ى پرۆژه‌ى چاودێریكردنى كه‌رته‌كانى په‌روه‌رده و ته‌ندروستى دا بو كه رادیۆی ده‌نگ به پاڵپشتی سندوقی نیشتمانى بۆ دیموكراسی NEDى ئه‌مریكی له‌رێگه‌ى یه‌كه‌ى چاودێریكردنى حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیانه‌وه ئه‌نجامى ده‌دات، له‌میانه‌ى دا به‌رپرسانى نه‌خۆشخانه‌كه ئاماژه‌یان به خزمه‌تگوزاریه‌كان و ئاستى ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه و كێشه‌و گرفته‌كانیان كرد.
ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد كه سه‌رباری ئه‌وه‌ى له‌زۆر روه‌وه كێشه‌و گرفتیان هه‌یه، به‌ڵام هاوشانى ئه‌وه‌ش زۆر خزمه‌تگوزاریی به‌رده‌وامه له‌نه‌خۆشخانه‌كه.
له‌لایه‌كى تریشه‌وه چالاكوانان و رۆژنامه‌نوسانى به‌شداری گفتوگۆكه، هه‌ریه‌كه و سه‌رنج و پرسیار و تێبینی خۆی خسته‌ڕو و تاوتوێی ئه‌و گرفتانه‌یان كرد.
بڕیاره یه‌كه‌ى ناوبراو له‌چوارچێوه‌ى هه‌مان پرۆژه‌دا، حه‌وت گفتوگۆی دیكه له بواره‌كانى ته‌ندروستى و په‌روه‌رده ئه‌نجام بدات، ئه‌مه سه‌رباری ئه‌وه‌ى یه‌كه‌كه مانگانه دو راپۆرت بۆ به‌دواداچونى كێشه و گرفته‌كانى هه‌ردو كه‌رت بڵاودهكاتهوهو تائێستاش 26 راپۆرتى بڵاو كردوه‌ته‌وه (بۆ بینین و خوێندنه‌وه‌ى راپۆرته‌كان كلیك بكه) سه‌رباری ئه‌نجامدانى چالاكی دیكه‌ى هۆشیاریی و به‌رنامه‌ى رادیۆیی.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵکارەکانی بەشی پشکنینی مەمک لە نەخۆشخانەی کفری راگیراوە
-
-
هەواڵشارەوانی کەلار: بەمنزیکانە بەرزەپردەکەی کەلار تەواو دەبێت
-
-
هەواڵلە کەلار ٥٠ کەس بەتۆمەتی هەڵگرتنی چەقۆ و لێخوڕینی ماتۆڕسکیل دەستگیرکراون
-
-
وتارلە رۆژی ژینگەى کوردستاندا، دیسان وشکەساڵى بەرۆکى هەرێم دەگرێتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان: هۆکاری راگرتنی بارهەڵگر لەناو کۆڵاندا نەبونی گەراجە
-
زۆرترین بینراوەکان