رادیۆی ده‌نگ
رۆژى 22ـى ئابی 2024، رادیۆی ده‌نگ به پاڵپشتی سندوقی نیشتمانى بۆ دیموكراسی NED ئه‌مریكی، پێنجه‌مین كۆنفرانسی حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان و كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له قه‌زاى كفری ئه‌نجامدا.
له‌به‌شى سێیه‌م و كۆتایی كۆنفرانسه‌كه‌دا، به‌شداران كه له چالاكوانى مه‌ده‌نی و به‌رپرسی حكومی له‌سه‌ر ئاستى گه‌رمیان پێكهاتبون، كۆمه‌ڵێك راسپارده‌یان ئاماده‌كرد بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندی نێوان حكومه‌ت و كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نى، له خواره‌وه ده‌قی ئه‌و راسپاردانه ده‌خه‌ینه‌ڕو:
راسپارده‌كانى پێنجه‌مین كۆنفرانسی حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان و كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی
1. زه‌مینه‌سازیی بۆ په‌یوه‌ندى نێوان چالاكوانان و حكومه‌تى خۆجێی، له رێگه‌ى گرتنه‌به‌رى هه‌نگاوى كرداریی له‌لایه‌ن حكومه‌ت و كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نییه‌وه.
2. بونیادنانى متمانه له‌نێوان هه‌ردولا، هه‌روه‌ها دروستكردنى كۆده‌نگى و ئه‌نجامدانى كارى هاوبه‌ش، به‌مه‌به‌ستى بره‌ودان به‌م متمانه و كۆده‌نگییه.
3. ئه‌نجامدانى كۆبونه‌وه له‌نێوان هه‌ردولا به شێوه‌یه‌كى خولیی "ده‌وری".
4. دروستكردنى بۆردى هاوبه‌ش له‌نێوان حكومه‌ت و كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی، به‌مه‌به‌ستى باشتركردنى په‌یوه‌ندییه‌كان و بره‌ودان پێی.
5. ئه‌نجامدانى خول و راهێنان، به‌مه‌به‌ستى بره‌ودان به‌م په‌یوه‌ندییه و هه‌روه‌ها راهێنانى هه‌ردولا (كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و حكومه‌ت) به‌و بنه‌ما پیشهییانهى كه ده‌بێت له‌نێوانیاندا ره‌چاو بكرێت.
6. به‌دواداچون بۆ پێشنیازه‌كان، به‌شێوه‌یه‌ك حكومه‌ت به گرنگییه‌وه ئه‌و پێشنیاز و تێبینیانه وه‌ربگرێت و كاریان له‌سه‌ر بكات، كه‌له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نییه‌وه پێی ده‌درێت.
7. ده‌رچواندنى یاسا و رێنمایی به‌پێی پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و لابردنى ئاستهنگیهكانى حكومه‌ت به‌رامبه‌ر رێكخراوه‌كان.
8. هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاسای ژماره (1)ـى ساڵی 2011 تایبه‌ت به رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نی و پته‌وكردنى، بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ دۆخی ئێستاى هه‌رێمى كوردستاندا بگونجێت و هه‌روه‌ها تایبه‌تمه‌ندى ناوچه‌كانیش له هه‌مواره‌كه‌دا له‌به‌رچاو بگیرێت.
9. حكومه‌ت به یه‌ك ئاست مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ چالاكوانان و كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی دا بكات و له‌سه‌ر بنه‌ماى جیاواز و به هۆكاری جیاواز، جیاوازیی نه‌كات له‌نێوان چالاكوانان.
10. چالاككردنى یه‌كه‌ى پێدانى زانیاری گشتى له فه‌رمانگه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ى زانیاریی به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمی و رێكخراو به چالاكوانان و هاوڵاتیان بدرێت، هه‌روه‌ك پێویسته چالاكوانانیش له‌كاتى كاركردن له‌سه‌ر پرسێك، زانیاریی ته‌واوى له‌باره‌وه وه‌ربگرن.
11. وروژاندنى ئه‌و كه‌یسانه‌ى كه له به‌رژه‌وه‌ندیی گشتى دان و كاركردن پێكه‌وه به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ر كردنیان.
12. تایبه‌تمه‌ندیی بونى رێكخراوه‌كان له هه‌ڵمه‌ت و كار و چالاكییه‌كانیاندا، هه‌روه‌ها پرس و راوێژكردن به كه‌سانى پسپۆڕ.
13. سه‌ربه‌خۆبون و بێلایه‌نى بونى كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له‌كاركردن دا.
14. ههماههنگییكردنى حكومه‌ت و كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی بۆ دروستكردنى په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و هاندانیان بۆ ئه‌وه‌ى له ناوچه‌كه‌دا پرۆژه‌ى جۆراوجۆر بۆ خزمه‌تى گشتى ئه‌نجام بده‌ن.
15. دروستكردنى په‌یوه‌ندی له‌نێوان چالاكوانان له ناوچه جیاوازه‌كانى گه‌رمیان و بونى بۆرد و ده‌سته‌یه‌ك بۆ كۆكردنه‌وه‌یان.