رادیۆی ده‌نگ
له‌میانه‌ى خولێكى راهێنان دا، ژماره‌یه‌ك له گه‌نجانى كه‌لار ئاشنا كران به بنه‌ما سه‌ره‌تاییه‌كانى كارى رۆژنامه‌وانى.
خوله‌كه له‌لایه‌ن رادیۆی ده‌نگ به پاڵپشتی سندوقی نیشتمانى بۆ دیموكراسی NED و به هاوبه‌شى منداڵپارێزى كوردستان/ سه‌نته‌رى چالاكی گه‌نجانى كه‌لار ئه‌نجامدرا و ماوه‌ى پێنج رۆژى (20 تا 24/ 8/ 2023) خایاند.
له خوله‌كه‌دا هه‌ریه‌كه له رۆژنامه‌نوسان: ده‌شتى عه‌لی- ماسته‌ر له راگه‌یاندن و مامۆستاى زانكۆ و ئازاد عوسمان- به‌ڕێوبه‌رى رادیۆی ده‌نگ، له‌باره‌ى بنه‌ما سه‌ره‌تاییه‌كانى كارى رۆژنامه‌وانى و هونه‌ره‌كانى رۆژنامه‌وانى، راهێنانیان به به‌شداران كرد كه ژماره‌یان 30 به‌شداربو بو.