رادیۆی ده‌نگ
یه‌كه‌ى چاودێری حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان، له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ كه‌ریم عه‌لی، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى، تاوتوێی چه‌ند پرسێكى كرد و راپۆرته‌كانى یه‌كه‌كه‌یشی راده‌ستكرد.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا، ئه‌ندامانى یه‌كه‌ى چاودێری حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان، پوخته‌یه‌كیان له‌باره‌ى كار و چالاكیه‌كانیان خسته‌ڕو، هه‌روه‌ك ئاماژه‌یان به دۆخی هه‌ڵسه‌نگاندن و چاودێرییه‌كانى یه‌كه‌كه كرد.
لایخۆشیه‌وه، کەریم عەلی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، ده‌ستخۆشی خۆی بۆ كاره‌كانى یه‌كه‌كه ده‌ربڕى و رایگه‌یاند: کارەکانی ئەم یەکەیە زۆر گرنگن و سەرچاوەیەکی باشە بۆ یەکە ئیداریەکان و حکومەتیش کە بیەوێت کار لەسەر گرفتێک بکات کە بونی ھەبێت.
وتیشی: بەشێکی زۆری ئەم راپۆرتانە وەک خۆم پشتم پێ بەستوە بۆ کارەکانم بەتایبەت ئەو راپۆرتانەی کە تایبەتن بە کەرتی وزە به‌وپێیه‌ى خۆم ئه‌ندامى لیژنەی وزەم.
هاوكات هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا، ژماره‌یه‌ك له راپۆرته‌كانى یه‌كه‌كه‌ی راده‌ستكرا، بۆ ئه‌وه‌ى له‌لای خۆیه‌وه بیگه‌یه‌نێته ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى و به‌دواداچونى بۆ بكه‌ن.
یه‌كه‌ى چاودێریی حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان، یه‌كه‌یه‌كى به‌دواداچون و لێكۆڵینه‌وه و چاودێریی رۆژنامه‌وانى سه‌ر به رادیۆی ده‌نگه، به پاڵپشتی سندوقی نیشتمانى بۆ دیموكراسی (NED) ئه‌مریكی، مانگانه راپۆرتێكى ورد و به‌دواداچون له‌باره‌ى بابه‌ت یان پرسێكى په‌یوه‌ندیدار به حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان بڵاوده‌كاته‌وه، به ئامانجی تیشكخستنه‌سه‌ر ئه‌و بواره و زیادكردنى گرنگیپێدان پێی، جگه له‌وه‌ش چالاكى دیكه‌ى وه‌كو: كۆنفرانس، كۆبونه‌وه و گفتوگۆى كراوه و به‌دواداچونى مه‌یدانى له‌باره‌ى پرسه په‌یوه‌ندیداره‌كان به حكومه‌ته‌وه له سنوره‌كه، ئه‌نجام ده‌دات.