چالاكوانان له‌باره‌ى به‌شداریی سیاسی ژنانه‌وه‌ راده‌هێنرێن

2023/02/09    559 جار بینراوە
 
رادیۆی ده‌نگ
 
ژنانى چالاكوانى قه‌زاى كه‌لار راهێنانیان پێده‌كرێت له‌باره‌ى پرسی به‌شداریی سیاسی ژنانه‌وه‌، ئه‌مه‌ش له‌چوارچێوه‌ى چالاكیه‌كانى پرۆژه‌ى بره‌ودان به‌ به‌شداریی سیاسی ژنان كه‌ رادیۆی ده‌نگ به‌ پاڵپشتى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى كه‌نه‌دا/ باڵیۆزخانه‌ى كه‌نه‌دا له‌ عێراق جێبه‌جێی ده‌كات.
 
راهێنانه‌كه‌ له‌لایه‌ن (ئاریان ره‌ئوف) مامۆستاى زانكۆ و پسپۆڕی بوارى سیاسه‌ته‌وه‌ پێشكه‌شكرا و 10 چالاكوانى بواره‌ جیاوازه‌كان له‌ قه‌زاى كه‌لار به‌شدار بون، تیایدا به‌ وردی له‌باره‌ى پرسی به‌شداریی سیاسی ژنان و گرنگی و رۆڵی ئه‌و به‌شدارییه‌ راهێنانیان پێكرا، هه‌روه‌ك له‌میانه‌ى كارى گروپ و به‌شدارییه‌كانیانه‌وه‌، چالاكوانان دیارترین ئه‌و له‌مپه‌ر و كێشانه‌یان خسته‌ڕو كه‌ له‌ به‌رده‌م به‌شداریی سیاسی ژنان دان.
 
هه‌روه‌ك چالاكوانان كۆمه‌ڵێك ده‌ره‌نجام راسپارده‌شیان بۆ بره‌ودان به‌ رۆڵی ژنان له‌ بوارى سیاسی دا گه‌ڵاڵه‌كرد و خسته‌ڕو.
 
ئه‌م پرۆژه‌یه‌ى كه‌ رادیۆی ده‌نگ به‌ پاڵپشتى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى كه‌نه‌دا/ باڵیۆزخانه‌ى كه‌نه‌دا له‌ عێراق جێبه‌جێی ده‌كات، خۆی له‌ چه‌ند خولێكى راهێنان و هه‌روه‌ها به‌رهه‌مهێنانى میدیایی له‌ بوارى به‌شداریی سیاسی ژنان دا ده‌بینێته‌وه‌.
 

 

 



Radiodeng.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 4,169,159     ژمارەی میوان 1598