رادیۆی دەنگ
ئیدارەی گەرمیان دو کۆبونەوەی بەرفراوان لەگەڵ چالاکوانان و رۆژانەمەوانانی سنورەکە ئەنجام دەدات و بڕیار دەدات ئەم کۆبونەوانە بکرێت بە خولیی، یەکەی چاودێریی حکومەتی خۆجێی گەرمیانیش پێشوازیی لەم ھەنگاوە دەکات.
رۆژی دوشەمە و سێشەمە ٢٣ و ٢٤/ ٨/ ٢٠٢١، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان دو کۆبونەوەی جیا و بەرفراوانی لەگەڵ ژمارەیەک لە چالاکوانان و رۆژنامەنوسان ئەنجام دا، تیایدا پوختەیەک لە کێشەکانی سنورەکە خرانەڕو، ھەروەک باس لە پتەوکردنی پەیوەندی کۆمەڵی مەدەنی و حکومەت کرا بۆ برەودان بە سنورەکە لە ھەمو رویەکەوە، بڕیاریش درا ئەم کۆبونەوانە بکرێن بە خولیی 'دوری' و دو مانگ جارێ دوبارە ببنەوە.
لایخۆشیەوە یەکەی چاودێریی حکومەتی خۆجێی گەرمیان، پێشوازیی لەم ھەنگاوە دەکات.
ئەحمەد حەمید، سەرپەرشتیاری یەکەکە، لەوبارەوە وتی: لە کۆنفرانسی یەکەم و دوەمی پتەوکردنی پەیوەندی حکومەتی خۆجێی گەرمیان و کۆمەڵی مەدەنی، ھەروەھا لە سەرجەم چالاکی و راپۆرتەکانی یەکەکە، جەخت لە ئەنجامدانی وەھا چالاکییەک کراوەتەوە بە ئامانجی بەرەوپێشبردنی ناوچەکە و دروستکردنی تێگەیشتنێکی باشتر لە چارەسەرکردنی کێشەکانی سنورەکە و برەودان بە شەفافیەت و رێگرییکردن لە سەرپێچی و گەندەڵی.
جەختیشیکردەوە: یەکێک لە راسپاردە سەرەکیەکانی
دوەمین کۆنفرانسی پتەوکردنی پەیوەندی نێوان حکومەتی خۆجێی گەرمیان و کۆمەڵی مەدەنی کە ١٩ی ئەم مانگە ئەنجامدرا بە ئامادەبونی ژمارەیەک چالاکوان و بەڕێوبەری حکومی لەنێویاندا جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، جەختکردنەوە بو لە ئەنجامدانی کۆبونەوەی نێوان ھەردولا بە شێوەیەکی خولیی.