رادیۆی ده‌نگ
ژماره‌یه‌ك كادیری حزبیی له گه‌رمیان گفتوگۆی ره‌وشى به‌شداریی گه‌نجان له‌كارى حزبی و سیاسی دا ده‌كه‌ن و ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن بهرهوپێشهوهچونێك له بهشدارییهكهدا هاتوه‌ته ئاراوه، به‌ڵام رێژه‌ییه، هاوكات چه‌ند پێشنیاز و بیرۆكه‌یه‌كیش بۆ به‌ره‌وپێشبردنى به‌شدارییه‌كه ده‌خه‌نه‌ڕو.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ (23/8/2021)، رادیۆی ده‌نگ له رێگه‌ى یه‌كه‌ى رۆژنامه‌وانى مافه‌كانى مرۆڤه‌وه، له چوارچێوه‌ى چالاكیه‌كانى به پشتیوانى سندوقی نیشتمانى بۆ دیموكراسی، گفتوگۆیه‌كى كراوه‌ى بۆ چوار كادیری حزبیی له سنورى گه‌رمیان رێكخست، كه پێكهاتبون له: ساڵه‌ح میروه‌یس- لێپرسراوی میدیایی مه‌كۆی كه‌لاری بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان، سه‌یوان خه‌لیل- كادیری یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان، كاروان كه‌لاریی- ئه‌ندامى مه‌كته‌بی راگه‌یاندنى لقی گه‌رمیانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و ئامانج محه‌مه‌د- ئه‌ندامى مه‌ڵبه‌ندى گه‌رمیانى یه‌كگرتوى ئیسلامی كوردستان.
له گفتوگۆكه‌دا به‌شداران تاوتوێی ئاستى به‌شداریی گه‌نجانیان كرد له‌كارى حزبی دا له سنورى گه‌رمیان، ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد كه به‌گشتى بهرهوپێشهوهچونێك هاتوه‌ته ئاراوه، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كى رێژه‌یی و هێشتا به‌شدارییه‌كه به‌شێوه‌یه‌كى گشتگیر نه‌چه‌سپاوه، ئه‌مه‌شیان گه‌ڕانده‌وه بۆ ژینگه‌ى سیاسی و كه‌لتوریی كوردستان، له‌گه‌ڵ سیسته‌مى سیاسی و هه‌ندێكجاریش سیاسه‌تى حزبه‌كان.
ئاماژه‌شیان به‌وه‌دا كه زۆرجار رۆڵی گه‌نجان له پارته‌كان دا "روكهشیانه" ده‌رده‌كه‌وێت، به‌وه‌ى به‌كه‌می له ناوه‌ندى بڕیار دا بونیان هه‌یه، به‌ڵكو زۆرتر وه‌كو كادیری ناوه‌ندی یان خواره‌وه ده‌رده‌كه‌ون.
به‌شێكى تر‌ى گفتوگۆكه تایبه‌ت بو به باسكردنى ئه‌وه‌ى چی بكرێت بۆ په‌ره‌دان به‌م به‌شدارییه، له‌وباره‌وه چه‌ند بیرۆكه‌یه‌ك پێشنیاز كرا‌و گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا، له‌وانه: ئه‌نجامدانى كۆرسی راهێنانى زانستی بۆ كادیرانى گه‌نج له پارته سیاسیه‌كان، ئه‌نجامدانى سیمینار و وۆركشۆپ، ئه‌نجامدانى كۆنفرانس.
هه‌روه‌ك له‌روى یاسایی و پهیڕهوییشهوه، قسه له‌باره‌ى ئه‌وه‌كرا كه حزبه‌كان بره‌و به‌م به‌شداریی و رۆڵه‌ى گه‌نجان بده‌ن و له په‌یڕه‌وى ناوخۆی خۆیاندا جێگه‌ى بكه‌نه‌وه و به كردارییش هه‌نگاوى بۆ بنه‌ن.
ئه‌مه دوه‌م گفتوگۆی یه‌كه‌ى رۆژنامه‌وانى مافه‌كانى مرۆڤه له‌باره‌ى ئه‌م پرسه‌وه، پاش ئه‌وه‌ى ساڵی رابردو گفتوگۆیه‌كى بۆ ژماره‌یه‌كى دیكه‌ى كادیری سیاسی رێكخست، هه‌روه‌ك له مانگى حوزه‌یرانى ئه‌مساڵیش،
راپۆرتێكى قوڵی له‌باره‌ى پرسی به‌شداریی گه‌نجان له بواری سیاسه‌ت و حزبایه‌تى دا له‌گه‌رمیان بڵاوكرده‌وه.
