رادیۆى دهنگ
ڕاهێنانى ڕۆژنامەنووسان لە بواری نوسینی ڕاپۆرتی ئابووری و سیاسی رێككهوت: ٣٠ی ئایار بۆ ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢١ لە چوارچێوەی زنجیرەیەک راهێناندا بۆ پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەنووسانی ژن لە بواری نوسینی ڕاپۆرتی ئابووری و سیاسی.
رێکخراوی ئینتەرنیوز (پڕۆژەی دەنگەکانمان) بهمهبهستی ڕاهێنان لەسەر نوسینی ڕاپۆرتی ئابووری و سیاسی، بۆ رۆژنامەنوسانی ژن و پەرەپێدانی تواناییەکانیان لەم بوارەدا ئەم راهێنانە ئەنجام دەدات.
ئەم راهێنانە بۆ ٢٠ ڕۆژنامەنوسی ژن ساز دەکرێت، رۆژنامهنوسانی کەناڵە میدیاییەکان و سەربەخۆکان دەتوانن تیایدا بەشداربن.
ڕاهێنانی پراکتیکیە لە ئامادەکردنی ڕاپۆرتی ئابووری و سیاسیدا و بەشداربووەکان فێری ئامادەکردنی راپۆرت ده بن سه باره ت بە پرسە گرنگەکانی ئەو دوو بوارە.
هەروەها خستنه رووی رۆژنامه وانیی بۆ کێشە ئابووری و سیاسییەکانی کۆمەڵگە، ئهمهش بە ئامانجی بەرزکردنەوەی توانایی رۆژنامەنوسانی ژن لەم بوارانەدا.
بو بهشداریكردن تمكایه سیڤیكانتان بنیرن بو ئهم ئیمیلهى خوارهوه
IQ-Calls@internews.org