رادیۆی ده‌نگ
ئه‌مڕۆ له مه‌راسیمێك دا ده‌ره‌نجامى پێشبڕكێی رۆژنامه‌وانى مافه‌كانى مرۆڤ/ وه‌رزی چواره‌م راگه‌یه‌نرا و 3 رۆژنامه‌نوس خه‌ڵاته‌كانی یه‌كه‌م تا سێیه‌میان به‌ده‌ستهێنا.
له مه‌راسیمێكدا له هۆڵی رۆشنبیریی قه‌زاى كه‌لار، ئه‌مڕۆ ئێواره ده‌ره‌نجامى پێشبڕكێی رۆژنامه‌وانى مافه‌كانى مرۆڤ/ وه‌رزی چواره‌م راگه‌یه‌نرا، كه ساڵانه رادیۆی ده‌نگ به پاڵپشتی سندوقی نیشتمانى بۆ دیموكراسی NED ئه‌مریكی ئه‌نجامی ده‌دات.
محه‌مه‌د ره‌حیم، سه‌رپه‌رشتیاری پێشبڕكێكه، رایگه‌یاند: له‌م وه‌رزه‌دا 34 رۆژنامه‌نوس له ده‌زگا و ناوچه جیاوازه‌كانه‌وه به‌شدارییان كرد بو، كه (25) له‌و راپۆرتانه نوسین بون و له سایت و رۆژنامه‌دا بڵاوكرابونه‌وه و (9) راپۆرتیشیان ڤیدیۆیی بون، هه‌روه‌ك به‌شداران (28) كه‌سیان له‌ره‌گه‌زی نێر و (6) كه‌سیان له ره‌گه‌زی مێ بون، (28) راپۆرتیان رۆژنامه‌نوسی به‌شداربوى ده‌ره‌وه‌ى گه‌رمیان بون و (6) له گه‌رمیانه‌وه به‌شدارییان كردوه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنى راپۆرته‌كان، لیژنه‌یه‌كى 3 كه‌سى پێكهێنراون له ده‌ره‌وه‌ى ستافی رادیۆ كه بریتیی بون له رۆژنامه‌نوسان: (یاسین ته‌ها، زانكۆ ئه‌حمه‌د و كاوه ئه‌حمه‌د)، كه سه‌ربه‌خۆیی ته‌واویان هه‌بوه له بڕیاردان و به‌پشت به‌ستن به‌وه‌ى راپۆرته‌كه تاچه‌ند له‌روى بیرۆكه‌وه له‌چوارچێوه‌ى رۆژنامه‌وانى مافه‌كانى مرۆڤ دایه و تاچه‌ند له‌روى داڕشتن و گێڕانه‌وه‌دا تۆكمه و گونجاو بون، براوه‌كانیان ده‌ستنیشان كردوه.
هه‌روه‌ك له مه‌راسیمه‌كه‌دا، وتارى لیژنه‌ى هه‌ڵسه‌نگاندنى خوێندرايه‌وه و ناوى براوه‌كان ئاشكرا كران، كه بریتین له: ناسر عه‌لی له كه‌ناڵی روداو - دهۆك (رۆژنامەنوس: محەمەد عەلی لە کەناڵی روداو لە بری وەریگرت)، سانیا كه‌ریمی له كه‌ناڵی KNN- سلێمانى و عه‌مار عه‌زیز له سایتی كه‌ركوكناو- دهۆك (رۆژنامەنوس: لەیلا ئەحمەد لە سایتی کەرکوکناو لە بری وەریگرت).
پاشان مه‌دالیا و خه‌ڵاتى پێشبڕكێكه پێشكه‌ش به هه‌رسێ رۆژنامه‌نوسى براوه كرا.
هاوكات هه‌ر له پێشبڕكێكه‌دا، ئه‌حمه‌د حه‌مید، وتاری رادیۆی ده‌نگى پێشكه‌ش كرد و تیایدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد ئامانجیان له ئه‌نجامدانى ئه‌م پێشبڕكێ ساڵانه‌یه، ئه‌وه‌یه بره‌وى زیاتر به رۆژنامه‌وانیی مافه‌كانى مرۆڤ له هه‌رێمى كوردستان و عێراق دا بدرێت، هیوایشی خواست كاره‌كه‌یان له‌و روه‌وه جێ بگرێت.
پێشبڕكێكه چوارساڵی له‌سه‌ر یه‌كه ئه‌نجام ده‌درێت و تاكه پێشبڕكێی رۆژنامه‌وانیه له ئاستى هه‌رێمى كوردستان كه گرنگیی به پرسی مافه‌كانى مرۆڤ ده‌دات و ساڵانه‌ش له سه‌روبه‌ندى یادی رۆژى جیهانى مافه‌كانى مرۆڤ دا مه‌راسیمی راگه‌یاندنى ده‌ره‌نجامه‌كه‌ى به‌ڕێوه‌ده‌بات.
رادیۆی ده‌نگ، یه‌كه‌مین و تاكه رادیۆی ئه‌هلیه له گه‌رمیان، ساڵی 2010 دامه‌زراوه و جگه له په‌خشی رادیۆیی، خاوه‌نى وێبسایتێكى هه‌واڵی و مانگنامه‌یه‌كى تایبه‌تمه‌ند به ژنانه، هاوكات چه‌ند یه‌كه‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى هه‌یه، وه‌كو: یه‌كه‌ى چاودێریی حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان، یه‌كه‌ى رۆژنامه‌وانى مافه‌كانى مرۆڤ، یه‌كه‌ى وزه و یه‌كه‌ى هه‌ڵبژاردن.
سندوقی نیشتمانى بۆ دیموكراسی NED ئه‌مریكی كه پاڵپشتیكه‌رى ئه‌م پێشبڕكێ رۆژنامه‌وانیه‌یه، له‌ساڵی (1983) دامه‌زراوه و دامه‌زراوه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی قازانج نه‌ویستی تایبه‌ته به گه‌شه‌پێدان و پاڵپشتیكردنی دامه‌زراوه دیموكراتییه‌كان له‌هه‌مو جیهاندا، كه‌له‌لایه‌ن كۆنگریسی ئه‌مه‌ریكییه‌وه ساڵانه بودجه‌ی تایبه‌تی بۆدیاریده‌كرێت، ئه‌ویش ساڵانه پاڵپشتی زیاتر له (1200) پڕۆژه‌ی گروپه ناحكومییه‌كان له (90) وڵات‌دا ده‌كات.