راگه‌یه‌نراوێك له رادیۆی ده‌نگه‌وه:
جارێكى تر دادگا یاسای رۆژنامه‌وانى پشتگوێ ده‌خات
ئه‌مڕۆ (دوشه‌مه 18/11/2019)، دادگاى كه‌تنی كه‌لار له بڕیاردان له دۆسیه‌ى سكاڵایه‌ك دژ به (رادیۆی ده‌نگ)، په‌ناى برده‌وه به‌ر یاسای سزادانى عێراقی له بری یاسای رۆژنامه‌گه‌ری، بە مادەی (433) لە یاسای سزادانی عێراقی بەڕێوبەری رادیۆکەی (ئازاد عوسمان محەمەد)ی بە (3) سێ مانگ بەندکردن لەگەڵ را‌گرتن "وقف تنفيذ" و پێبژاردنی (225000) دوسەد و بیستوپێنج هەزار دینار حوکم دا.
په‌نابردنى دادگاى كه‌تن بۆ ئه‌م یاسایه، له‌كاتێكدا كه دۆسیه‌كه دۆسیه‌یه‌كى ته‌واو رۆژنامه‌وانیانه‌یه و له‌سه‌ر هه‌واڵێكى رۆژنامه‌وانى له‌سه‌ر رادیۆی ده‌نگ تۆماركراوه كه ده‌زگایه‌كى راگه‌یاندنه، ئیتر په‌نابردنى یاسا و دادگا و دادوه‌ر بۆ یاسای سزادان له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌م كه‌یسه‌دا، پاساوى هه‌رچی بێت له‌وه كه‌مناكاته‌وه كه نادادیی و رێزنه‌گرتنى یاسای رۆژنامه‌گه‌ریی و پیشه‌ى رۆژنامه‌وانیه.
ئه‌م مامه‌ڵه‌كردنه‌ش پاش مامه‌ڵه‌ى هه‌فته‌ى پێشوى هه‌مان دادگا دێت كه له‌پێشهاتێكى مه‌ترسیدار دا بڕیاری را‌گرتن "توقیف"ى بۆ به‌ڕێوبه‌رى (رادیۆی ده‌نگ) ده‌ركرد.
په‌نابردنى دادگا بۆ ته‌وقیفی رۆژنامه‌نوسان و هه‌روه‌ها یاسای جگه له رۆژنامه‌گه‌رى له كه‌یسه‌كانى په‌یوه‌ست به رۆژنامه‌وانى، به توندی ئیدانه و سه‌ركۆنه ده‌كه‌ین و خوێندنه‌وه‌ى زۆر هه‌ڵده‌گرێت و پرسیاری زۆر له‌سه‌ر دادوه‌ریی و كارى دادگاكان به‌تایبه‌ت له گه‌رمیان دا دروست ده‌كات.
له‌مڕوه‌شه‌وه (رادیۆی ده‌نگ) داوا له‌سه‌رجه‌م ئازادیخوازان و رۆژنامه‌نوسان و سیاسیه‌كان و پارله‌مانتار و دادوەر و یاسایی و چالاكانى مه‌ده‌نى و به‌رپرسانى حكومیی ده‌كات، پێكه‌وه به‌گژ ئه‌م مامه‌ڵه‌كردنه‌دا بچنه‌وه و چیتر رێگه‌نه‌ده‌ن به‌مشێوه‌یه یاساكان بۆ دژایه‌تى رۆژنامه‌وانان و پیشه‌ى رۆژنامه‌نوسیی به‌كاربهێنرێن.
رادیۆی ده‌نگ
کەلار
18/11/2019