رادیۆی ده‌نگ
رادیۆی ده‌نگ له‌رێگه‌ى راپۆرتێكه‌وه تیشكده‌خاته سه‌ر به‌شێك له‌و كێشه و گرفتانه‌ى كه مناڵانى سنورى گه‌رمیان هه‌یانه به پشت به‌ستن به‌و راپۆرت و به‌دواداچونه رۆژنامه‌وانیانه‌ى ئه‌نجامی داوه.
هه‌ریه‌كه له (یه‌كه‌ى رۆژنامه‌وانى مافه‌كانى مرۆڤ) و (رۆژنامه‌ى نه‌وژین) له رادیۆی ده‌نگ كه به پاڵپشتی سندوقی نیشتمانى بۆ دیموكراسی NED پێكهێنراون، له سه‌روبه‌ندى رۆژی جیهانى مناڵان دا راپۆرتێكى تایبه‌تیان ئاماده‌كردوه و دیارترین ئه‌و كێشه و گرفتانه‌یان خستوه‌ته‌ڕو كه مناڵانى سنورى گه‌رمیان روبه‌ڕوى ده‌بنه‌وه.
رێناس ساڵه‌ح، سه‌رپه‌رشتیاری راپۆرته‌كه، له‌وباره‌وه رایگه‌یاند: راپۆرته‌كه پشتى به‌ستوه به‌و راپۆرت و به‌دواداچونه رۆژنامه‌وانیانه‌ى كه رادیۆی ده‌نگ له رێگه‌ى پرۆژه‌كانیه‌وه له‌باره‌ى مافه‌كانى مناڵان ئه‌نجامیداوه، وه‌كو: (یه‌كه‌ى رۆژنامه‌وانى مافه‌كانى مرۆڤ، رۆژنامه‌ى نه‌وژین و یه‌كه‌ى چاودێریی حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان).
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو "ئه‌وه‌ى ئاماده‌مان كردوه لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى زانستى نیه، به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ى كۆكردنه‌وه‌ى دیارترین ئه‌و كێشانه‌ن كه مناڵانى سنوره‌كه روبه‌ڕوى بونه‌ته‌وه و له‌رێگه‌ى رادیۆی ده‌نگ و پرۆژه‌كانیه‌وه روماڵ كراون، چونكه ئه‌م بواره پێویستی به به‌دواداچونى زۆرتر و وردتر هه‌یه، هه‌ربۆیه‌ش وه‌ك له راسپارده‌ى راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه‌مان پێداوه، ئاماده‌ین بۆ به‌شداریی و هاوكاریی هه‌ر هه‌وڵ و پرۆژه‌یه‌ك كه به‌م ئاقاره‌دا بڕوات".
بۆ خوێندنه‌وه‌ى راپۆرته‌كه كلیك له‌م فایله‌ى لای خواره‌وه بكه:
كه‌ى رۆژنامه‌وانى مافه‌كانى مرۆڤ، یه‌كه‌یه‌كى تایبه‌تى رادیۆی ده‌نگه كه گرنگیی به مافه‌كانى مرۆڤ ده‌دات له‌رێگه‌ى به‌رهه‌مهێنانى بايه‌تى رۆژنامه‌وانى په‌یوه‌ست به مافه‌كانى مرۆڤ و ئه‌نجامدانى راهێنانى رۆژنامه‌وانى و راپرسی و بڵاوكردنه‌وه‌ى راپۆرتى تایبه‌ت. (بۆ بینینی راپۆرته‌كان
كلیك بكه).
رۆژنامه‌ى نه‌وژین، رۆژنامه‌یه‌كى تایبه‌ته به پرسه‌كانى ژنان و رادیۆی ده‌نگ مانگانه له گه‌رمیان ده‌ریده‌كات (بۆ خوێندنه‌وه‌ى رۆژنامه‌كه
كلیك بكه).
هه‌ردو ئه‌و پرۆژانه‌ش به پاڵپشتی سندوقی نیشتمانى بۆ دیموكراسی NED دامه‌زراون و زۆرینه‌ى پرۆژه‌كانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
یه‌كه‌ى رۆژنامه‌وانى مافه‌كانى مرۆڤ، یه‌كه‌یه‌كى تایبه‌تى رادیۆی ده‌نگه كه گرنگیی به مافه‌كانى مرۆڤ ده‌دات له‌رێگه‌ى به‌رهه‌مهێنانى بايه‌تى رۆژنامه‌وانى په‌یوه‌ست به مافه‌كانى مرۆڤ و ئه‌نجامدانى راهێنانى رۆژنامه‌وانى و راپرسی و بڵاوكردنه‌وه‌ى راپۆرتى تایبه‌ت. (بۆ بینینی راپۆرته‌كان كلیك بكه).
رۆژنامه‌ى نه‌وژین، رۆژنامه‌یه‌كى تایبه‌ته به پرسه‌كانى ژنان و رادیۆی ده‌نگ مانگانه له گه‌رمیان ده‌ریده‌كات و تائێستا (30) ژماره‌ى لێ بڵاوبوه‌ته‌وه. (بۆ خوێندنه‌وه‌ى رۆژنامه‌كه كلیك بكه).
هه‌ردو ئه‌و پرۆژانه‌ش به پاڵپشتی سندوقی نیشتمانى بۆ دیموكراسی NED دامه‌زراون و زۆرینه‌ى پرۆژه‌كانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.