خه‌ڵاتى شه‌هیدی قه‌ڵه‌م كاوه‌ گه‌رمیانى به‌خشرا به‌ رۆژنامه‌نوس سه‌ردار محه‌مه‌د

12/5/2018    1331 جار بینراوە
 
رادیۆی ده‌نگ
 
پێنجه‌مین خه‌ڵاتى شه‌هیدی قه‌ڵه‌م كاوه‌ گه‌رمیانى بۆ ئازادی، به‌خشرا به‌ سه‌رنوسه‌رى سایتی ئاوێنه‌ نیوز: سه‌ردار محه‌مه‌د.
 
ئه‌مڕۆ له‌میانه‌ى مه‌راسیمی سه‌ره‌كی ساڵیادی تیرۆركردنى شه‌هیدی قه‌ڵه‌م كاوه‌ گه‌رمیانى، خه‌ڵاتى شه‌هیدی قه‌ڵه‌م كاوه‌ گه‌رمیانى بۆ ئازادی كه‌ له‌لایه‌ن رادیۆی ده‌نگه‌وه‌ پێشكه‌ش ده‌كرێت، به‌خشرا به‌ رۆژنامه‌نوس (سه‌ردار محه‌مه‌د)، سه‌رنوسه‌رى پێشوى رۆژنامه‌ى ئاوێنه‌ و سه‌رنوسه‌رى ئێستاى سایتی ئاوێنه‌نیوز.
 
له‌وته‌ى پێشكه‌شكردنى خه‌ڵاته‌كه‌دا، ئازاد عوسمان، به‌ڕێوبه‌رى رادیۆی ده‌نگ، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد كه‌ (سه‌ردار محه‌مه‌د) یه‌كێكه‌ له‌ كۆله‌كه‌ و پێشه‌نگانى میدیای ئه‌هلی و سه‌ربه‌خۆ له‌كوردستان كه‌ ئه‌وان وه‌كو نه‌وه‌ى دوه‌مى رۆژنامه‌نوسانى سه‌ربه‌خۆ، چاویان لێده‌كه‌ن.
 
هه‌روه‌ك ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد كه‌ هیوادارن ئه‌و خه‌ڵاته‌ ببێت به‌هانده‌ر و پاڵپشتییه‌ك بۆ هه‌مو رۆژنامه‌نوس و ئازادیخوازان، بۆ ئه‌وه‌ى به‌رده‌وام بن له‌ كاروانى ئازادیی.
 
لایخۆشیه‌وه‌ رۆژنامه‌نوس (سه‌ردار محه‌مه‌د)، له‌ وته‌یه‌كدا سوپاسی رێكخه‌رانى خه‌ڵاته‌كه‌ى كرد و رایگه‌یاند كه‌ شه‌ره‌فێكى گه‌وره‌یه‌ خه‌ڵاتى شه‌هیدێكى راسته‌قینه‌ وه‌ربگرێت.
 
ئه‌مه‌و خه‌ڵاته‌كه‌ له‌لایه‌ن (ئازاد یه‌دوڵڵا)، یه‌كێك له‌ هاوڕێ نزیكه‌كانى شه‌هیدی قه‌ڵه‌م كاوه‌ گه‌رمیانى، پێشكه‌ش به‌ رۆژنامه‌نوس (سه‌ردار محه‌مه‌د) كرا.
 
 
 


Radiodeng.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 4,421,292     ژمارەی میوان 1019