رادیۆی ده‌نگ
یه‌كه‌ى رۆژنامه‌وانى مافه‌كانى مرۆڤ له رادیۆى ده‌نگ، راپرسیه‌كى تایبه‌تى سه‌باره‌ت به: (راپرسیه‌ك له‌باره‌ى شه‌فافیه‌ت له پێدانى زانیاریی له‌باره‌ى كۆرۆنا له گه‌رمیان) له مانگى ته‌موزی 2021 دا ئه‌نجام داوه، له خواره‌وه ده‌ره‌نجامه‌كه‌ى ده‌خه‌ینه‌ڕو.
* ده‌ستپێك
پێدانى زانیاریی، جگه له‌وه‌ى مافێكه و ده‌بێت ده‌سه‌ڵات/حكومه‌ت بۆ هاوڵاتى ده‌سته‌به‌رى ب‌كات، هاوكات رێگه‌خۆشكه‌ریش ده‌بێت بۆ بونیادنانى فه‌رمانڕه‌وایی دروست و گرتنه‌به‌رى شه‌فافیه‌ت و رونى له كارى حوكمه‌تداریی دا. ئه‌م بابه‌ته به‌تایبه‌تى له‌كاتى قه‌یران و كێشه‌كان دا، گرنگیه‌كه‌ى زیاتر ده‌بێت و واده‌كات متمانه‌ى خه‌ڵكى به‌حكومه‌تى پێ بپێورێت.
له‌م سۆنگه‌یه‌وه، یه‌كه‌ى رۆژنامه‌وانى مافه‌كانى مرۆڤ له رادیۆی ده‌نگ، له‌چوارچێوه‌ى چالاكیه‌كانى پرۆژه‌ى بره‌ودان به رۆژنامه‌وانى مافه‌كانى مرۆڤ و مافی ژنان و چاودێریی حكومه‌ت به پاڵپشتی سندوقی نیشتمانى بۆ دیموكراسی (NED) ئةمريكي، راپرسیه‌كى ئه‌نجامداوه بۆ زانینی ئاستى گرتنه‌به‌رى شه‌فافیه‌ت له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه له پێدانى زانیاریی به هاوڵاتیان له كاتى كۆرۆنا دا له‌گه‌رمیان.
راپرسیه‌كه له رێگه‌ى دابه‌شكردنى (50) فۆرمى تایبه‌ته‌وه به‌سه‌ر چین و توێژه جیاوازه‌كانه‌وه، به ره‌چاوكردنى لایه‌نى ره‌گه‌زی و ئاستى خوێنده‌واری و پیشه و كاره‌وه، رای نمونه‌یه‌ك له هاوڵاتیانی له‌وباره‌یه‌وه به‌ده‌ست خستوه.
فۆرمی راپرسی
له خواره‌وه وێنه‌یه‌ك له فۆرمی راپرسیه‌كه ده‌خه‌ینه‌ڕو
* وه‌ڵامى پرسیاره‌كان:
پرسیارى یه‌كه‌م: تاچه‌ند حكومه‌ت له گه‌رمیان زانیارى دروستى خستوه‌ته به‌ر گوێى هاوڵاتیان له باره‌ى كۆرۆناوه؟
به‌پێى ئه‌و وه‌ڵامانه‌ى كه دراونه‌ته‌وه هه‌ڵبژارده‌ى (مامناوه‌ند) زانیارى دروستیان خستوه‌ته به‌رده‌ست كه رێژه‌ى %60.8ـه، وه‌ڵامى زۆربه‌ى هاوڵاتیان بوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ڵبژارده‌ى (كه‌م) %27.5 بوه، هه‌ڵبژارده‌ى (زۆر) %9.8 بوه، هاوكات (هه‌رگیز) %1.9 بوه.
پرسیارى دوه‌م: تا چه‌ند متمانه‌ت به‌و زانیارییانه هه‌بو كه ده‌زگا حكومیه‌كانى گه‌رمیان له باره‌ى كۆرۆناوه بڵاویان ده‌كرده‌وه؟
ده‌رئه‌نجامى ئه‌م پرسیاره دیسان هه‌ڵبژارده‌ى (مامناوه‌ند) زۆرینه بوه كه له %43.1 بوه، به دواى ئه‌ویشدا هه‌ڵبژارده‌ى (كه‌م) دێت كه له %27.4 بوه، هاوكات هه‌ڵبژارده‌ى (زۆر) له %19.7ـه، هه‌ڵبژارده‌ى (هه‌رگیز)یش له %9.8 بوه.
پرسیارى سێیه‌م: ئایه حكومه‌ت سه‌ركه‌وتو بو له گه‌یاندنى په‌یام و زانیارییه‌كان له باره‌ى كۆرۆناوه به تۆى هاوڵاتى؟
له ده‌رئه‌نجامى ئه‌و پرسیاره‌دا به‌شداربوان به رێژه‌ى %39.2 سه‌ركه‌وتنى حكومه‌ت له‌مڕوه‌وه به (كه‌م) ده‌زانن، به دواى ئه‌ویشدا هه‌ڵبژارده‌ى (مامناوه‌ند) دێت كه له %35.3 بوه، هه‌ڵبژارده‌ى (هه‌رگیز) له %19.7 بوه، هاوكات هه‌ڵبژارده‌ى (زۆر) به رێژه‌ى له %5.8 وه‌ڵامى هاوڵاتیان بوه.
پرسیارى چواره‌م: تاچه‌ند له‌و رێكارانه‌ى رازیت كه حكومه‌ت له گه‌رمیان بۆ رێگرتن له بڵاوبونه‌وه‌ى كۆرۆنا گرتیه‌به‌ر؟
له وه‌ڵامى ئه‌م پرسیاره‌دا كه تایبه‌ت بوه به رێكاره خۆپارێزیه‌كان، هه‌ڵبژارده‌ى (كه‌م) ریزبه‌ندى یه‌كه‌م بوه به جۆرێك له %41.2 بوه، هه‌ڵبژارده‌ى مامناوه‌ند به‌دواى ئه‌ودا دێت كه %27.4 بوه، هاوكات هه‌ڵبژارده‌ى (هه‌رگیز) %21.6 بوه، كه‌مترین هه‌ڵبژارده‌ش كه هاوڵاتیان ده‌ستنیشانیان كردوه (زۆر) بوه كه %9.8 بوه.
پرسیارى پێنجه‌م: ئایا حكومه‌ت له گه‌رمیان سه‌ركه‌وتوبوه له‌وه‌ى پێشتر ئه‌و رێكارانه بۆ هاوڵاتیان رون بكاته‌وه؟
زۆرترین بژارده له‌لایه‌ن هاوڵاتیانى به‌شداربوه‌وه له وه‌ڵامى ئه‌م پرسیاره‌دا هه‌ڵبژارده‌ى (كه‌م) بوه كه له %33.3 بوه، به دواى ئه‌ویشدا هه‌ڵبژارده‌ى مامناوه‌ند دێت كه له %31.4 بوه، دواتر هه‌ڵبژارده‌ى (هه‌رگیز) دێت له %29.5 بوه، هه‌ڵبژارده‌ى (زۆر)یش %5.8ـه.
پرسیارى شه‌شه‌م: تاچه‌ند حكومه‌ت شه‌فاف و رون بوه له گه‌یاندنى هه‌مو جۆره زانیارییه‌ك له باره‌ى هه‌ر جۆره پێشهاتێكى كۆرۆنا؟
به‌پێى ئه‌و وه‌ڵامانه‌ى وه‌رگیراون له‌م پرسیاره‌دا له نێو هاوڵاتیاندا بژارده‌ى (كه‌م) زۆرترین بژارده بوه له وه‌ڵامى ئه‌م پرسیاره‌دا كه له %41.2 بوه، ه به‌دواى ئه‌ویشدا هه‌ڵبژارده‌ى (مامناوه‌ند) دێت كه له %37.3 بوه، هاوكات هه‌ڵبژارده‌ى (هه‌رگیز) له %17.6 بوه، بژارده‌ى (زۆر) كه‌مترینیان بوه كه %3.9 بوه.
پرسیارى حه‌وته‌م: پێتوایه حكومه‌ت له گه‌رمیان زانیارى له هاوڵاتیان شاردبێته‌وه له باره‌ى كۆرۆناوه؟
له وه‌ڵامى ئه‌م پرسیاره‌دا به‌شێكى زۆرى به‌شداربوان هه‌ڵبژارده‌ى (نازانم)یان ده‌ستنیشان كردوه كه رێژه‌كه‌ى %45 بوه، هاوكات هه‌ڵبژارده‌ى (به‌ڵێ) %29.5 بوه، به‌دواى ئه‌ویشدا هه‌ڵبژارده‌ى (نه‌خێر) دێت كه %25.5 بوه.
زانیارى له‌باره‌ى به‌شدارانى راپرسیه‌كه:
ته‌مه‌ن:
%49ى به‌شداربوانى راپرسیه‌كه ته‌مه‌نیان له نێوان 18 بۆ 25 ساڵیدا بوه، %31.3یان ته‌مه‌نیان له نێوان 26 بۆ 35 ساڵیدا بوه، %19.7 ته‌مه‌نیان له 36 ساڵ سه‌روتر بوه.
ره‌گه‌ز:
(50.9%)ى به‌شداران له ره‌گه‌زی نێرن و (49.1%) له ره‌گه‌زی مێ.
ئاستى خوێندن:
هه‌ڵگرى بڕوانامه‌ى به‌كالۆریۆس %33.5 بوه، هاوكات ناوه‌ندى %31.4 بوه، به‌دواى ئه‌ویشدا هه‌ردو ئاستى خوێندنى په‌یمانگا و ئاماده‌يى دێت كه هه‌ریه‌كه‌یان له %13.7 بوه، بڕوانامه‌ى خوێندنى باڵا %5.8 بوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه‌مترینیان ئاستى خوێندنى (هیچ) بوه له %1.9 بوه.
باری خێزانداریی:
(50.9%)ى به‌شداران خێزاندارن و (49.1%) سه‌ڵت.