دوای ٢ ساڵ نۆژەنکردنەوەی تۆڕی ئاوی گەڕەکی بنگرد تەواو نەکراوە
هەواڵ
12:59PM - 2026-11-02 , بینین : 42


رادیۆی دەنگ

دوای ٢ ساڵ لە دەستپێکردنی، پرۆژەی نۆژەنکردنەوەی تۆڕی ئاوی گەڕەکی بنگرد لە کەلار، کارەکانی راگیراوە، بەڕێوبەری ئاوی کەلاریش دەڵێت: هۆکارەکەی نەبونی بودجەیە.

موراد جمهور، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی ئاوی کەلار، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: کارکردن لە نۆژەنکردنەوەی پرۆژەی ئاوی گەڕەکی بنگرد لە کەلار، ٪٨٥ـی کارەکانی تەواو بوە، بەڵام لەئێستادا راگیراوە.

دەشڵێت: هۆکاری راگرتنەکەشی خەرجنەکردنی بودجەیە بۆی، چونکە کۆمپانیا نزیکەی ٦٠٠ ملیۆن دینار کاری تێداکردوە، بەڵام هیچ بڕە پارەیەکی بۆ خەرجنەکراوە.

رۆژی (۱٠/۷/ ٢٠٢٤) بەردی بناغەی پرۆژەی نۆژەنکردنەوەی تۆڕی ئاوی گەڕەکی بنگرد لە شاری کەلار دانرا کە گوژمەکەی زیاتر لە یەک ملیار و ١٧٧ ملیۆن دینارە و لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکانە.

ماوەی جێبەجێکردنی پرۆژەکە بە ٣٦٥ رۆژ دیارییکرابو، بەڵام تائێستا تەواونەکراوە.

↑