رادیۆی دەنگ
بەتاوانی ساختەکردنی بەنزین و کردنی بە بەنزینی موحەسەن، ٢ کەس لەکەلار لەلایەن دادگاوە سزا دران.
بەپێی زانیارییەکانی رادیۆی دەنگ، ئەمڕۆ دادگای تاوانەکانی کەرکوک/ گەرمیان، سزای (٦) مانگ زیندانیی بەسەر ٢ کەسدا سەپاندوە بە تاوانی ساختەکردنی بەنزین.
ئەم کەسانە پێشتر لەکەلار دەستگیر کرابون لەکاتێکدا دەیانویست بەنزین ساختە بکەن.
بەپێی زانیارییەکان، کەسەکان بەوە تاوانبارکراون کە هەستاون بە تێکەڵکردنی هەندێک مادەی وەکو نەفتا و میسانۆڵ و MTB بە ١٦٠ دەبە «جلیکانە»ـی بەنزین، بۆ ئەوەی رەگەزەکەی بگۆڕن لە بەنزینی نۆرماڵەوە بۆ موحەسەن و بەو نرخە بیفرۆشنەوە.
هەربەپێی زانیارییەکان، دو کەسەکە بە پشتبەستن بە مادەی (١٠/٦) لە یاسای رێکخستنی بازرگانیی ژمارە (٢٠)ـی ساڵی ١٩٧٠ سزادراون.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەهۆی پێنەدانی قیستەوە کارەبا لەژمارەیەک ماڵی پرۆژەی مامۆستایان دەبڕدرێت
-
-
هەواڵدروستکردنی ماستەرپلانی کەلار لەسەر بڕیارێکی وەزیر ماوە
-
-
هەواڵبڕیاری کردنەوەی زانکۆی خانەقین دەخرێتە بەردەم ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم
-
-
هەواڵبیرۆکەی کردنی کۆلێجەکانی خانەقین بە زانکۆیەکی سەربەخۆ پەسەندکرا
-
-
هەواڵلەسەر بەشەڕهاتنی ٤ کەس لە نۆرەی بەنزین پۆلیسی گەرمیان رونکردنەوە دەدات
-
زۆرترین بینراوەکان