جێگای گۆڕێکی بەکۆمەڵی ئەنفالکراوان دەکرێتە مزگەوت
هەواڵ
08:23PM - 2026-04-27 , بینین : 48


رادیۆی دەنگ

سەرۆكی كۆمەڵەی داكۆكی پرسی ئەنفال باس لەوە دەکات کە جێگای ١٨٠ روفاتی گۆڕی بە كۆمەڵ بڕیار دراوە بكرێت بە مزگەوت، لە كاتێكدا دەبو دوای هەڵدانەوەیان جێگاكە بپارێزرێت.

ساڵی پار ١٨٠ روفاتی قوربانیانی بە كۆمەڵی ئەنفالكراوان لە بیابانەكانی ناحیەی حەیدەرییە لە سنوری پارێزگای نەجەف دۆزرانەوە.

ئەكرەم ساڵح، سەرۆكی كۆمەڵەی داكۆكی لە پرسی ئەنفال، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: سەرچاوەیەك لە گوندەكە پێی وتوین كە جێگای ئەو گۆڕە بە كۆمەڵانەی كە روفاتی ١٨٠ كەسوكاری ئەنفالكراوانی تێدابوە، دەكرێت بە مزگەوت.

وتیشی: لە ئێستاشدا كەرەستەی ئاودێریی تێدا دانراوە.

جەختی لەوەکردەوە: دەبو هەر كە ساڵی پار روفاتەكان هەڵدرانەوە، جێگاكە بپارێزراییە وەك شوێنی تاوان، بەڵام نەك هەر نەپارێزراوە، بەڵكو مەترسی لەناوچونی یەكجاریی لەسەرە.