کارەبای گەرمیان بۆ نیوە کەمبوەتەوە
هەواڵ
02:13PM - 2025-11-27 , بینین : 77
 
رادیۆی دەنگ
 
‎دوای ئەوەی دوێنێ هێرشكرایە سەر  كێڵگەی غازی كۆرمۆر، بەمهۆیەوە گرفت بۆ کارەبای هەرێم دروستبو، بەڕێوبەری كارەبای گەرمیانیش دەڵیت: كارەبای سنورەكە كەمیكردوە بۆ نیوە.
 
‎حازم كەریم، بەڕێوبەری گشتی كارەبای گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: پێشتر ١٢٠ مێگاوات كارەبامان بۆ دەهات، بەڵام دوای هێرشەکەی دوێنێشەوی سەر کێڵگەی کۆرمۆر، نزیكەی ٦٠ مێگاوات دەبێت، بەمەش بە نیوە کارەبای ناوچەکە دابەزیوە.
 
‎وتیشی: ئەمەش وادەكات ئەگەر پێشوتر ١٥ كاتژمێر كارەبا درابێت، لە ئێستادا دەبێتە نزیكەی ٨ كاتژمێر.  
 
‎دەشڵێت: تاوەكو گرفتی بەرهەمهێنانی غاز  چارەسەر دەبێت، دۆخەکە بەمجۆرە بەردەوام دەبێت.