رادیۆی ده‌نگ
بۆ ماوه‌ى زیاتر له دو ساڵه سه‌رۆكایه‌تى زانكۆى پۆلهتهكنیكى گه‌رمیان داواى دامه‌زراندنى 321 كه‌سى كردوه له پسپۆڕییه جیاوازه‌كان، سه‌رۆكى زانكۆكه‌ش ده‌ڵێت: له وه‌زاره و هیچ وه‌ڵامێكمان بۆ نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
د.چیا محه‌مه‌د، سه‌رۆكى زانكۆى پۆلهتهكنیكى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: بۆ ماوه‌ى زیاتر له 2 ساڵه داواى دامه‌زراندنى 321 فه‌رمانبه‌رمان كردوه بۆ زانكۆ به جۆرێك 168 كه‌سیان له پسپۆرییه جیاوازه‌كانه، هاوكات 88 كه‌سیان له بڕوانامه باڵاكانه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا 65 كه‌سیان له بڕوانامه باڵاكان تاوه‌كو بێ بڕوانامه‌كانى تێدایه.
وتیشى: تاوه‌كو ئێستا هیچ وه‌ڵامێك نه‌دراوینه‌ته‌وه چ به قبوڵكردنبێت چ به رهفزكردن بێت.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: ئێمه پێویستمان به‌و ژماره فه‌رمانبه‌ره هه‌یه، چونكه به‌شێكى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆ به خۆبه‌خش به‌ڕێوه‌ده‌برێت، ئێمه‌ش چاوه‌ڕوانى وه‌زاره‌تین.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدواین بڕیاری فۆرمی خۆراک بۆ ئەوانەی نەشتەرگەریی جوانکارییان کردوە
-
-
هەواڵتهنها 41 ملیۆن دینار كاره‌كانى روپێوییكردنى زه‌وى فهرمانبەرانی له كه‌لار سست كردوه
-
-
هەواڵسامان رەحیم دەبێتە سەرۆکی نوێی شارەوانی کەلار
-
-
هەواڵدەویسترێت زەوی فەرمانبەرانی قەزای رزگاریی بە "کەموکورتییەوە" دابەش بکرێت
-
-
هەواڵرهزامهندى درا به دانانى هێڵی گواستنه‌وه بۆ سیتییهكانى كه‌لار
-
زۆرترین بینراوەکان