رادیۆی دەنگ
دروستكردنی بەردەوامی خانی ئاژەڵ لەناو و نزیکی گەڕەكەكانی ناحیەی رزگاریی، نیگەرانی هاوڵاتیانی لێکەوتوەتەوە، شارەوانی ناحیەكەش دەڵێت: ئەم گرفتە لە دیاردە دەرچوە و بوەتە رۆتینێكی رۆژانە.
چەند هاوڵاتییەکی ناحییەی رزگاریی، بە رادیۆی دەنگیان وت: کێشەی دروستکردنی گەوڕ و خانی ئاژەڵان لەناو گەڕەکەکان بەتەواوی هەراسانی کردوین، لەکاتێکدا ئەم کارە بەپێی یاسا قەدەغەیە، کەچی حکومەت هیچ لێپێچینەوەیەک ناکات.
لایخۆشییەوە، ئەرسەلان ئەحمەد، سەرۆكی شارەوای ناحیەی رزگاریی، جەختی لە دیاردەکە کردەوە و بە رادیۆی دەنگی وت: کێشەکە تەنانەت لە دیاردەش دەرچوە و بوەتە رۆتینێكی رۆژانە.
لەبارەی ئەوەی کەوایە بۆچی لێپێچینەوە ناکەن؟ ئەرسەلان ئەحمەد وتی: لە ساڵانی رابردودا بە مەبەستی چارەسەركردنی ئەو گرفتە هەر خاوەن ئاژەڵێك زەوییەكی پێدرا دور لە شوێنی نیشتەجێبون، ئەمەش بەمەبەستی دورخستنەوەیان، بەڵام سەرەڕای ئەوەش هێشتا لە گەڕەكەكاندا خان دروست دەكەن.
دەشڵێت: لیژنەشمان پێكهێناوە بۆ ئەو مەبەستە و چەندینجار خانەكانمان روخاندوە، بەڵام هەر دروستی دەكەنەوە.
باسی لەوەشكرد: نەبونی هۆبەی یاسایی گرفتێكی سەرۆکایەتییەکەیانە کە بەوتەی خۆی بەوهۆیەوە ناتوانن ئەو كەسانەی کە سەرپێچی دەكەن، سزا بدەن.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدواین بڕیاری فۆرمی خۆراک بۆ ئەوانەی نەشتەرگەریی جوانکارییان کردوە
-
-
هەواڵتهنها 41 ملیۆن دینار كارهكانى روپێوییكردنى زهوى فهرمانبەرانی له كهلار سست كردوه
-
-
هەواڵسامان رەحیم دەبێتە سەرۆکی نوێی شارەوانی کەلار
-
-
هەواڵدەویسترێت زەوی فەرمانبەرانی قەزای رزگاریی بە "کەموکورتییەوە" دابەش بکرێت
-
-
هەواڵرهزامهندى درا به دانانى هێڵی گواستنهوه بۆ سیتییهكانى كهلار
-
زۆرترین بینراوەکان