رادیۆی دەنگ
وابڕیاربو پرۆژه‌ى پاڵاوگه‌یه‌كى ئاو له به‌نداوى باوه‌شاسوار بۆ قه‌زاى كفرى دروست بكرێت به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا نه‌كراوه، به‌ڕێوبه‌رى فهرمانگى ئاوى قه‌زاكه‌ش ده‌ڵێت: ئه‌و پرۆژه‌یه هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه.
حه‌مید ره‌شيد، به‌ڕێوبه‌رى فه‌رمانگه‌ى ئاوى قه‌زاى كفرى بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: پرۆژه‌ى پاڵاوگه‌ى ئاوى كفرى كه بڕیاربو له به‌نداوى باوه‌شاسواره‌وه ئاو به قه‌زاكه بگه‌یه‌ندرێت، جێبه‌جێ ناكرێت.
وتیشى: هۆكارى جێبه‌جێ نهكردنهكهى ئه‌وه‌یه تیمى ئه‌ندازه‌ى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ئاوى ده‌وروبه‌رى گه‌رمیان و لایه‌نه‌كان سه‌ردانى به‌نداوه‌كه‌یان كردوه، به‌هۆى كه‌م بارانییه‌وه ئاوى به‌نداوه‌كه‌ش دابه‌زیوه ئه‌مه‌ش وایكرد نه‌توانرێت سودى لێببینرێت.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: ده‌ستمان له‌و پرۆژهیهههڵگرتوه و جێبه‌جێ ناكرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدواین بڕیاری فۆرمی خۆراک بۆ ئەوانەی نەشتەرگەریی جوانکارییان کردوە
-
-
هەواڵتهنها 41 ملیۆن دینار كاره‌كانى روپێوییكردنى زه‌وى فهرمانبەرانی له كه‌لار سست كردوه
-
-
هەواڵسامان رەحیم دەبێتە سەرۆکی نوێی شارەوانی کەلار
-
-
هەواڵدەویسترێت زەوی فەرمانبەرانی قەزای رزگاریی بە "کەموکورتییەوە" دابەش بکرێت
-
-
هەواڵرهزامهندى درا به دانانى هێڵی گواستنه‌وه بۆ سیتییهكانى كه‌لار
-
زۆرترین بینراوەکان