رادیۆی دەنگ
بەهۆی کەمیی هۆڵەکانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیانەوە، قەرەباڵەغییەکی زۆر لە کاتی دەرهێنان و نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێریی و ساڵانەی ئۆتۆمبیلدا دروست دەبێت، وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیانیش دەڵێت: هۆکارەکەی بۆ کەمیی کۆمپیوتەر دەگەڕێتەوە.
سامان عەلی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان، لە لێدوانێکدا بۆ رادیۆی دەنگ، بونی ئەم گرفتەی پشتڕاست کردەوە و رایگەیاند: "ئەم بابەتە خۆی لە چەند گرفتێکدا دەبینێتەوە، لەکاتی دابینکردنی هۆڵەکە تەنها 3 کۆمپیوتەریان بۆ داناوین، لە کاتێکدا نوێکردنەوەی هەر مۆڵەتێک نزیکەی 20 خولەک دەخایەنێت."
ئاماژەی بەوەشکرد: "کەمیی ئەم کۆمپیوتەرانە هۆکاری سەرەکیی قەرەباڵەغی هۆڵەکانە و دابینکردنی ئەم 3 کۆمپیوتەرەش لە دەسەڵاتی ئێمەدا نییە و لە وەزارەتەوە بۆمان دابین کراوە."
ئەم دۆخە وایکردوە هاوڵاتیان کاتێکی زۆر لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ بەسەربەرن و گلەیی و ناڕەزایەتی دەرببڕن، بەڵام وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیان هیچ ئاماژەیەکی نەدا بە ئەگەری چارەسەرکردنی کێشەکە لە ماوەیەکی کەمی داهاتودا.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدواین بڕیاری فۆرمی خۆراک بۆ ئەوانەی نەشتەرگەریی جوانکارییان کردوە
-
-
هەواڵتهنها 41 ملیۆن دینار كارهكانى روپێوییكردنى زهوى فهرمانبەرانی له كهلار سست كردوه
-
-
هەواڵسامان رەحیم دەبێتە سەرۆکی نوێی شارەوانی کەلار
-
-
هەواڵدەویسترێت زەوی فەرمانبەرانی قەزای رزگاریی بە "کەموکورتییەوە" دابەش بکرێت
-
-
هەواڵرهزامهندى درا به دانانى هێڵی گواستنهوه بۆ سیتییهكانى كهلار
-
زۆرترین بینراوەکان