رادیۆی دەنگ
نه‌بونى سەرئاو "ته‌والێت" یەکێکە لە کەموکورتیی پاركه گه‌وره و خێزانییەكان له كه‌لار، بەرپرسێکی شاره‌وانى كه‌لاریش ده‌ڵێت: پلانمان هه‌یه له هه‌مو پاركه‌كان دایبنێین، به‌ڵام كێشه‌ى بودجه‌مان هه‌یه.
ئارام نه‌جمه‌دین، به‌ڕێوبه‌رى به‌شى باخچه‌كان له شاره‌وانى كه‌لار، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: له پلانماندایه ته‌والێت له نێو پاركه گه‌وره و خێزانییەكاندا دروستبکەین، به‌جۆرێك پارکی شه‌هید حه‌مه‌ڕه‌ش هه‌م له روى ته‌والێت و هه‌م له‌ڕوى روناكییهوه كارمان له‌سه‌ر كردوه و شتێكى گونجاومان بۆ ئامادە كردوه.
وتیشى: بۆ پاركه‌كانى دیکەش هه‌مان پلان و به‌رنامه‌مان هه‌یه کە ئه‌و كاره بكه‌ین، به‌ڵام كێشه‌ى بودجه‌مان هه‌یه.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: ئێمه بودجه‌ى تایبه‌ت به خۆمان نیه و به‌ڕێوبه‌رایه‌تى نین وه‌ك شاره‌كانى تر‌ى هه‌رێم كه بودجه و ستافى خۆیان هه‌یه، بۆیه ناتوانین خزمەتگوزاریی بۆ هه‌مو پاركه‌كان به‌یه‌كه‌وه دابین بکەین.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵتهنها 41 ملیۆن دینار كاره‌كانى روپێوییكردنى زه‌وى فهرمانبەرانی له كه‌لار سست كردوه
-
-
هەواڵسامان رەحیم دەبێتە سەرۆکی نوێی شارەوانی کەلار
-
-
هەواڵدەویسترێت زەوی فەرمانبەرانی قەزای رزگاریی بە "کەموکورتییەوە" دابەش بکرێت
-
-
هەواڵرهزامهندى درا به دانانى هێڵی گواستنه‌وه بۆ سیتییهكانى كه‌لار
-
-
هەواڵ75 قوتابخانەی کەلار پێویستیان بە نۆژەنکردنەوەیە
-
زۆرترین بینراوەکان