رادیۆی دەنگ
له سنورى قەزای خانه‌قین 5 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر كه میلاكى هه‌رێمن مافى وه‌رگرتنى زه‌وییان هه‌یه، شاره‌وانیه‌كانى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: پلانمان هه‌یه ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه له‌وبه‌رى روبارى سیروانه‌وه زه‌وییان پێبده‌ین.
بەرزان کەریم، به‌ڕێوبه‌رى گشتى شاره‌وانیه‌كانى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ ده‌ڵێت: لەچوارچێوەی بڕیارەکەی حکومەتی هەرێم بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا، پلانێكمان هەیه بۆ فه‌رمانبه‌رانى قه‌زاى خانه‌قین و ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى كه فه‌رمانبه‌رى میلاكى حكومه‌تى هه‌رێمن، له‌وبه‌رى روبارى سیروانه‌وه زه‌وییان پێبدەین.
وتیشى: له سنورى قه‌زاى خانه‌قین 5 هه‌زار فه‌رمانبه‌رمان هه‌یه له‌سه‌ر میلاكى هه‌رێمن، 4 هه‌زار و 928 فۆرممان بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
باسى له‌وه‌شكرد: ئه‌م بابه‌ته‌ش پێویستى به ره‌زامه‌ندى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه و پێمانڕاگهیهنراوه كۆنوسێك بكرێت له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته و باسى واقعیه‌تى ئه‌و زه‌وییه بكرێت و بیده‌ین به ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و راى ئه‌وانى بۆ وه‌ربگرین.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵتهنها 41 ملیۆن دینار كاره‌كانى روپێوییكردنى زه‌وى فهرمانبەرانی له كه‌لار سست كردوه
-
-
هەواڵسامان رەحیم دەبێتە سەرۆکی نوێی شارەوانی کەلار
-
-
هەواڵدەویسترێت زەوی فەرمانبەرانی قەزای رزگاریی بە "کەموکورتییەوە" دابەش بکرێت
-
-
هەواڵرهزامهندى درا به دانانى هێڵی گواستنه‌وه بۆ سیتییهكانى كه‌لار
-
-
هەواڵ75 قوتابخانەی کەلار پێویستیان بە نۆژەنکردنەوەیە
-
زۆرترین بینراوەکان