رادیۆی دەنگ
بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ى گرفتى كه‌مئاویی له قه‌زاى كفرى كار له‌سه‌ر ئه‌وه کراوە ئاو له ناحیه‌ى سه‌رقه‌ڵاوه ببرێت بۆ قه‌زاكه، به‌ڕێوبه‌رى فه‌رمانگەی ئاوى كفریش ده‌ڵێت: ئه‌و پرۆژه‌یه له وه‌زاره‌ته.
حه‌مید ره‌شید، به‌ڕێوبه‌رى فه‌رمانگه‌ى ئاوى قه‌زاى كفرى، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: به‌هۆى وشكه‌ساڵیه‌وه بۆ ئه‌مساڵ ئاستى ئاوى بیره‌کان و به‌نداوه‌كه‌ش دابه‌زیوه و ورده‌ورده روبه‌ڕوى كێشه‌ى كه‌مئاویی ده‌بینه‌وه.
وتیشى: بۆ چاره‌سه‌رى گرفتى كهمئاوىی پلانى ئه‌وه‌مان هه‌یه له ناحیه‌ى سه‌رقه‌ڵا بیر لێبدرێت و له‌وێوه رابكێشرێت بۆ قه‌زاكه.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: پرۆژەكه له به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى ئاو و ئاوه‌ڕۆى هه‌رێمه بۆ ئه‌وه‌ى ده‌رخسته‌ى بۆ بكرێت و چاوه‌روانى وه‌ڵامى ئه‌وانین بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین كارى له‌سه‌ر بكه‌ین.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵتهنها 41 ملیۆن دینار كاره‌كانى روپێوییكردنى زه‌وى فهرمانبەرانی له كه‌لار سست كردوه
-
-
هەواڵسامان رەحیم دەبێتە سەرۆکی نوێی شارەوانی کەلار
-
-
هەواڵدەویسترێت زەوی فەرمانبەرانی قەزای رزگاریی بە "کەموکورتییەوە" دابەش بکرێت
-
-
هەواڵرهزامهندى درا به دانانى هێڵی گواستنه‌وه بۆ سیتییهكانى كه‌لار
-
-
هەواڵ75 قوتابخانەی کەلار پێویستیان بە نۆژەنکردنەوەیە
-
زۆرترین بینراوەکان