رادیۆی دەنگ
بۆ ئه‌مساڵى خوێندن 4 به‌شى نوێ له زانكۆى پۆلهتهكنیكى گه‌رمیان دەکرێتەوە، سه‌رۆكى زانكۆكه‌ش ده‌ڵێت: یه‌كێك له‌و به‌شانه ده‌كه‌وێته ناحیه‌ى رزگارییه‌وه.
د.چیا محه‌مه‌د، سه‌رۆكى زانكۆى پۆلەتهكنیكى گه‌رمیان بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: بۆ ئه‌مساڵ له زانكۆمان 4 به‌شى نوێ زیاد ده‌بێت 2 به‌شیان له په‌یمانگاى ته‌كنیكى كه‌لاره 2 به‌شیشیان له كۆلێژى كه‌لار و كفرییه.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: به‌شه‌كانیش دیزاینى ناوه‌وه و ته‌كنیكى كاره‌با له په‌یمانگاى ته‌كنیكى كه‌لاره، هاوكات به‌شى په‌رستاریش له كۆلێژى ته‌كنیكى كه‌لاره، به‌شى كارگِێرى كاریش له كۆلێژى ته‌كنیكى كفرییه.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: بۆ ئه‌مساڵ 3 به‌شمان سیسته‌مى پۆلهتهكنیكه ئه‌وه‌ى كه ده‌رچوى په‌یمانگاكانى خۆمانه و درێژه به خوێندن ده‌دات له كۆلێژه‌كان 3 به‌شمان زیاد ده‌بێت، به جۆرێك به‌شى ژمێریارى له كۆلێژهكهى ناحیه‌ى رزگارى ده‌بێت، به‌شى كارگێرى كار له قه‌زاى كفرى ده‌بێت و به‌شى پهرستاریهكهش له قه‌زاى كه‌لار ده‌بێت، بۆ ئه‌مساڵیش ده‌توانرێت داواكارى پێشكه‌ش بكرێت بۆ ئه‌م سێ به‌شه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵتهنها 41 ملیۆن دینار كاره‌كانى روپێوییكردنى زه‌وى فهرمانبەرانی له كه‌لار سست كردوه
-
-
هەواڵسامان رەحیم دەبێتە سەرۆکی نوێی شارەوانی کەلار
-
-
هەواڵدەویسترێت زەوی فەرمانبەرانی قەزای رزگاریی بە "کەموکورتییەوە" دابەش بکرێت
-
-
هەواڵرهزامهندى درا به دانانى هێڵی گواستنه‌وه بۆ سیتییهكانى كه‌لار
-
-
هەواڵ75 قوتابخانەی کەلار پێویستیان بە نۆژەنکردنەوەیە
-
زۆرترین بینراوەکان