رادیۆی دەنگ
گرفتی گواستنەوە "ئیحالەكردن"ـی نەخۆش لە گەرمیانەوە بۆ سلێمانی تائێستا بەردەوامی هەیە و چارەسەرنەكراوە، وتەبێژی تەندروستی گەرمیانیش دەڵێت: چارەسەركردنی قورسە، چونكە چەند بەشێكمان نییە و دەبێت حاڵەتەکانیان بنێرینە سلێمانی.
ئازاد محەمەدفەرەج، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: ئیحالەكردنی نەخۆش تا ئێستا بەردەوامی هەیە، بەهۆی چەند هۆكارێكیشەوە چارەسەركردنی قورسە.
وتیشی: ئەو هۆكارانە خۆی دەبینێتەوە لە نەبونی كارمەند و نەبونی پزیشكی پسپۆڕ و هەروەها نەبونی چەند بەشێك كە ئەوانیش بەشی چاودێری ورد، بەشی سوتاوی، بەشی هەرس و جگەر، بەشی مێشك و دەمار و بەشی قەستەرەن.
پێشتر لێپرسراوی پێشوی بەشی کردە پزیشکییەکان لە تەندروستی گەرمیان، باسی لەوەکردبو کە مانگانە نزیکەی 100 حاڵەتی گواستنەوەی نەخۆشیان هەیە بۆ سلێمانی.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵتهنها 41 ملیۆن دینار كارهكانى روپێوییكردنى زهوى فهرمانبەرانی له كهلار سست كردوه
-
-
هەواڵسامان رەحیم دەبێتە سەرۆکی نوێی شارەوانی کەلار
-
-
هەواڵدەویسترێت زەوی فەرمانبەرانی قەزای رزگاریی بە "کەموکورتییەوە" دابەش بکرێت
-
-
هەواڵرهزامهندى درا به دانانى هێڵی گواستنهوه بۆ سیتییهكانى كهلار
-
-
هەواڵ75 قوتابخانەی کەلار پێویستیان بە نۆژەنکردنەوەیە
-
زۆرترین بینراوەکان