رادیۆی دەنگ
بەپێی نوسراوێکی پارێزگای دیالە، قەرەتەپە بە فەرمی کرایە قەزا، بەڵام ناحییەی کۆکسی نەخراوەتە سەر.
بەپێی فەرمانێک کە پارێزگاری دیالە 15ـی ئەم مانگە واژوی کردوە، بڕیاردراوە بە بەرزکردنەوەی ئاستی ناحییەی قەرەتەپە بۆ قەزا، ئەمەش پاڵپشت بە نوسراوی وەزارەتی پلاندانان.
هاوکات بڕیاردراوە بە دابڕینی ناحییەی جەبارە لە قەزای خانەقین و خستنە سەر قەزای قەرەتەپە.
لە نوسراوەکەدا ئاماژە بە دابڕینی ناحییەی کۆکس و خستنەسەر قەزای قەرەتەپە نەکراوە، لەکاتێکدا لە نوسراوەکەی وەزارەتی پلاندانان دا ئەم کارە کرابو، پێدەچێت ئەمەش بەهۆی فشارەکانەوە بوبێت و قەزاکە تەنها لە قەرەتەپە و جەبارە پێکهێنرابێت.
بە قەزاکردنی قەرەتەپە لەکاتێکدایە کە ئەو ناوچانە لەچوارچێوەی ناوچە دابڕێنراوەکاندان و مادەی 140ـی دەستوری عێراقی دەیانگرێتەوە، بەشێوەیەک نابێت دەستکاریی پێکهاتەیان بکرێت هەتا جێبەجێکردنی ئەو مادەیە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵتهنها 41 ملیۆن دینار كارهكانى روپێوییكردنى زهوى فهرمانبەرانی له كهلار سست كردوه
-
-
هەواڵسامان رەحیم دەبێتە سەرۆکی نوێی شارەوانی کەلار
-
-
هەواڵدەویسترێت زەوی فەرمانبەرانی قەزای رزگاریی بە "کەموکورتییەوە" دابەش بکرێت
-
-
هەواڵرهزامهندى درا به دانانى هێڵی گواستنهوه بۆ سیتییهكانى كهلار
-
-
هەواڵ75 قوتابخانەی کەلار پێویستیان بە نۆژەنکردنەوەیە
-
زۆرترین بینراوەکان