رادیۆی دەنگ
ساڵانه بههۆى بهرزى پلهكانى گهرماوه نزیكه 20 مێگاوات كارهبا دهدرا به گهرمیان کە دواتر لە وەرزە فێنکەکاندا لێی وەردەگیرایەوە، بەڵام ئەمساڵ نەدراوە، بەرپرسێکیش دەڵێت: ئەمە هۆکارێکە بۆ کەمبونەوەی کارەبای سنورەکە.
حازم كەریم، بەڕێوبەری گشتی کارەبای گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: ساڵانی رابردو لە وەرزی هاویندا 15 بۆ 20 مێگاوات کارەبامان وەردەگرت بە قەرز و لە وەرزی زستاندا دەماندایەوە، بەڵام بۆ ئەمساڵ پێماننەدراوە.
وتیشی: ئەمەش وایکردوە کاتژمێرەکانی کارەبا کەمببنەوە، سەرباری ئاراستهکردنی نوسراوی فەرمی بۆ ئەو مەبەستە.
جەختی لەوەشکردەوە: لە ئێستادا بەشی گەرمیان لەکارەبای نیشتمانی تەنها 115 مێگاواتە و خواستی هاوڵاتیانیش لەو رێژەیە زیاترە، ئەمەش وادەکات کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا کەمببنەوە.
رونیکردەوە: رۆژانە پێدانی کارەبا گۆڕانکاریی بەسەردادێت و لە نێوان 12 بۆ 13 کاتژمێرە، هەتا پلەی گەرمی زیاتر بەرز بێتەوە، ئەو رێژەیە کەمتر دەبێتەوە، بەوپێیەی خواست زیاتر دەبێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵتهنها 41 ملیۆن دینار كارهكانى روپێوییكردنى زهوى فهرمانبەرانی له كهلار سست كردوه
-
-
هەواڵسامان رەحیم دەبێتە سەرۆکی نوێی شارەوانی کەلار
-
-
هەواڵدەویسترێت زەوی فەرمانبەرانی قەزای رزگاریی بە "کەموکورتییەوە" دابەش بکرێت
-
-
هەواڵرهزامهندى درا به دانانى هێڵی گواستنهوه بۆ سیتییهكانى كهلار
-
-
هەواڵ75 قوتابخانەی کەلار پێویستیان بە نۆژەنکردنەوەیە
-
زۆرترین بینراوەکان