رادیۆی دەنگ
به‌هۆى وشكه‌ساڵیه‌وه 15 گوند له گه‌رمیان روبه‌ڕوى كهمئاوى یان وشكبونى سه‌رچاوه‌كانى ئاویان بونه‌ته‌وه، به‌ڕێوبه‌رى ئاوى ده‌وروبه‌رى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: بۆ چارەسەری کێشەکەیان 1 ملیار دینارمان دەوێت.
نەوزاد حه‌مید، به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ئاوى ده‌وروبه‌رى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: به‌هۆى وشكه‌ساڵیی و كهمبارانییهوه، 15 گوندمان له ئێستادا روبه‌ڕوى كهمئاوىی بونەتهوه.
وتیشى: هیچ پێشینه‌یه‌كى فریاكه‌وتنمان له‌به‌رده‌ستدا نیه بۆ ئه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى بكه‌ین ئه‌مه‌ش كێشه‌یه بۆ ئێمه، به‌ڵام به نوسراوى فه‌رمى داواى 1 ملیار دینارمان كردوه بۆ ئه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى كێشه‌ى كه‌مئاویی له‌و گوندانه‌دا بكرێت و سه‌رچاوه‌ى ئاوى دیكه‌یان بۆ دروست بكرێت و كێشه‌كه به یه‌كجارى چاره‌سه‌ر بكرێت.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: چاوه‌ڕوانى وهزارهتمانین تاوه‌كو ئێستا هیچ وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك نیه بۆ ته‌رخانكردنى ئه‌و بڕه بودجه‌یه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵتهنها 41 ملیۆن دینار كاره‌كانى روپێوییكردنى زه‌وى فهرمانبەرانی له كه‌لار سست كردوه
-
-
هەواڵسامان رەحیم دەبێتە سەرۆکی نوێی شارەوانی کەلار
-
-
هەواڵدەویسترێت زەوی فەرمانبەرانی قەزای رزگاریی بە "کەموکورتییەوە" دابەش بکرێت
-
-
هەواڵرهزامهندى درا به دانانى هێڵی گواستنه‌وه بۆ سیتییهكانى كه‌لار
-
-
هەواڵ75 قوتابخانەی کەلار پێویستیان بە نۆژەنکردنەوەیە
-
زۆرترین بینراوەکان