رادیۆی دەنگ
پسپۆڕێكی ژینگە و ئاو لەگەرمیان دەڵێت: بەشێوەیەکی زۆر خراپ مامەڵە لەگەڵ ئاوی ژێرزەویدا دەکرێت و ئاستی ئاوەكە دابەزیوە، بەڕێوبەری ئاوی دەوروبەری گەرمیانیش پشتڕاستی قسەكەی دەكاتەوە
د. عەبدولموتەڵیب رەفعهت، مامۆستای زانکۆ و توێژەری بواری ژینگه و ئاو، دەڵێت: پشتبەستن بە ئاوی ژێرزەوی وەک سەرچاوەی سەرەکی دابینکردنی ئاو بۆ دانیشتوان، گرفتی دابەزینی ئاوی ژێرزەوی بەرەو ئاستێکی خراپتر بردوە.
باسی لەوەشکرد: بەشێوەیەکی زۆر خراپ مامەڵە لەگەڵ ئاوی ژێرزەویدا دەکرێت، لە زۆرێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ئاستی ئاوی ژێر زەوی دابەزیوە، چونکە زیاتر لە 90%ـی دانیشتوانی هەرێم پشت بە ئاوی ژێرزەوی دەبەستن و لە بەرانبەردا ئاوی سەرزەوی بەتەواوی پشتگوێخراوە.
لە بەرامبەردا نەوزاد حەمید، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی ئاوی دەوروبەری گەرمیان، پشتڕاستی ئەو قسهیەدەکاتەوە، وتی: بۆ دابینکردنی ئاوی ماڵان بەرێژەی 90% پشت بە ئاوی ژێرزەوی دەبەستن بە هۆی نەبونی پرۆژەی ئاوی گەورە لە سەر روباری سیروان، لەرێگەی لێدانی بیری قوڵەوە ئاوی دانیشتوان دابین دەکەین.
بۆ چارەسەرکردنی سەرهەڵدانی گرفتی بێ ئاویی لەو شوێنانەی بەهۆی وشکەساڵییەوە سەرچاوەکانی ئاویان وشکی کردوە، بەڕێوبەرایەتی ئاوی دەوروبەری گەرمیان پێویستی بە بودجەی فریاکەوتنە، ئەمەش بە وتەی خۆیان.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵتهنها 41 ملیۆن دینار كارهكانى روپێوییكردنى زهوى فهرمانبەرانی له كهلار سست كردوه
-
-
هەواڵسامان رەحیم دەبێتە سەرۆکی نوێی شارەوانی کەلار
-
-
هەواڵدەویسترێت زەوی فەرمانبەرانی قەزای رزگاریی بە "کەموکورتییەوە" دابەش بکرێت
-
-
هەواڵرهزامهندى درا به دانانى هێڵی گواستنهوه بۆ سیتییهكانى كهلار
-
-
هەواڵ75 قوتابخانەی کەلار پێویستیان بە نۆژەنکردنەوەیە
-
زۆرترین بینراوەکان