رادیۆی دهنگ
رۆژنامهى "سهباح" كه رۆژنامهى فهرمی عێراقه، له ژمارهى ئهمڕۆیدا بڵاویكردوهتهوه: هەنگاوەکانی نێوان بەغدا و هەولێر بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێک بەمەبەستی کۆتاییهێنان بە قەیرانی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، خێراتر بون و چاوەڕوان دەکرێت ئەم پرسە لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقدا بخرێتە نێو کارنامەوە.
سەباح سوبحی، ئەندامی لیژنەی نەوت و گاز و سامانە سروشتییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەران، لە لێدوانێکدا به رۆژنامهكهى وتوه: رێککەوتنە سەرەتاییەکە لەسەر ئەوەیە کە حکومەتی هەرێم رۆژانە (300) هەزار بەرمیل نەوت رادەستی حکومەتی فیدراڵی بکات لەڕێگەی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی نیشتمانی (سۆمۆ)، لە بەرامبەردا هەرێم رۆژانە (46) هەزار بەرمیل بۆ بەکاربردنی ناوخۆیی و پاڵاوتن وەربگرێت.
سوبحی ئەوەشی وتوه: "چاوەڕوان دەکرێت لە چەند کاتژمێری داهاتودا رێککەوتنەکە رابگەیەنرێت، تا بە فەرمی واژۆ بکرێت و لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا پێشکەش بکرێت".
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵتهنها 41 ملیۆن دینار كارهكانى روپێوییكردنى زهوى فهرمانبەرانی له كهلار سست كردوه
-
-
هەواڵسامان رەحیم دەبێتە سەرۆکی نوێی شارەوانی کەلار
-
-
هەواڵدەویسترێت زەوی فەرمانبەرانی قەزای رزگاریی بە "کەموکورتییەوە" دابەش بکرێت
-
-
هەواڵرهزامهندى درا به دانانى هێڵی گواستنهوه بۆ سیتییهكانى كهلار
-
-
هەواڵ75 قوتابخانەی کەلار پێویستیان بە نۆژەنکردنەوەیە
-
زۆرترین بینراوەکان