رادیۆی دەنگ
نەدانی موچەی دو مانگی رابردوی ئەمساڵ، كاری كردوەتە سەر بازاڕی پیشەوەرانی ناوچەی پیشەسازیی كەلاریش، پیشەوەرێک دەڵێت: هێندە بێ بازاڕین رۆژانە ئەگەر ئۆتۆمبیلێک سەردانمان بكات.
نزیکەی 70 رۆژە کە فەرمانبەرانی هەرێم موچەیان وەرنەگرتوە، ئەمەش نەک بەتەنها کاری لە دۆخی موچەخۆران کردوە، بەڵکو کاری لە بازاڕیش کردوە و لاوازی کردوە، لە نێویشدا بازاڕی پیشەوەرانی ناوچەی پیشەسازیی.
محەمەد حەسەن، پیشەوەر لە ناوچەی پیشەسازیی كەلار، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: ئەم بێ موچەییە كاریگەری زۆری هەبوە بەسەر بازاڕمانەوە و زۆر سستی كردوە، هەفتەی وا هەیە هیچ ئیشمان نیە، بەڵام پێش بێ موچەیی بازاڕ زۆر باش بو.
دەشڵێت: كاریگەرییەکە بەجۆرێکە کە پێشوتر رۆژی واهەبوە 20 ئۆتۆمبیل سەردانی دەكردین، بەڵام ئێستا دانەیەك ئەگەر هەبێت، ئەمەش بەحوكمی ئەوەی زۆربەی خاوەن ئۆتۆمبیلەکان موچەخۆرن و پارەی چاككردنەوەی ئۆتۆمبێلەكانیان پێ نییە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵتهنها 41 ملیۆن دینار كارهكانى روپێوییكردنى زهوى فهرمانبەرانی له كهلار سست كردوه
-
-
هەواڵسامان رەحیم دەبێتە سەرۆکی نوێی شارەوانی کەلار
-
-
هەواڵدەویسترێت زەوی فەرمانبەرانی قەزای رزگاریی بە "کەموکورتییەوە" دابەش بکرێت
-
-
هەواڵرهزامهندى درا به دانانى هێڵی گواستنهوه بۆ سیتییهكانى كهلار
-
-
هەواڵ75 قوتابخانەی کەلار پێویستیان بە نۆژەنکردنەوەیە
-
زۆرترین بینراوەکان